شوينه‌واره ده‌روونيىو كومه‌لايه تييه‌كانى ته‌وبه

 

ته‌وبه به هه‌موو قوناغ‌و ديارده جوراوجوره ده ره‌كييه‌كانى به ديهاتنيه‌وه، له وازهينان‌وته ركى گوناهو سه رپيچيىو، گيرانه‌وه‌و به جيهينانى ئه‌وه ى كه به‌سه‌رچووه له ئه‌ركه فه‌رزه‌كان‌و، نه گه رانه‌وه بو سه ر ئه‌و شته‌ى كه مروف وازى لى هيناوه‌و پشتى تى كردووه، ته‌وبه به هه موو ئه‌م ديارده ده ره‌كييانه ى به ديهاتنيه‌وه ته عبير له هه لويستيكى ناوخويى ده روونيى ده‌كات، كه له ناخى زاتى مروقايه تيدا ده ستى به گه شه كردن‌ونه شونما كردووه‌و به ره به ره سه ر ده رده هينيت‌و ديته رووى ده‌ره‌وه‌ى، له شيوه ى راستكردنه‌وه يه‌كى ره فتاريىو كومه لى هه‌لويستى راست‌و درووستى مروقانه دا، پاش ئه‌وه ى كه هوشى ئاده ميى پروسه ى ره فزى يه‌كجارييانه ى ئه‌و شوينه‌واره تاريكانه ى هينايه دى كه گوناهو تاوانكارييه‌كان دايانناوه، ئه مه‌ش له هه‌ول‌و ته‌لاشيكى دلسوزانه دا بو گيرانه‌وه ى هاوكيشه ى ده روون بو حاله‌ت‌و دوخى سرووشتيى خوىو، ته قاندنى كانياوى خير له سه ره ريگاى نه فس‌و ده روونى تازه پشكوتوودا به ره‌و ئامانجه ساغ‌و درووسته‌كانى مروقايه تى.

ئه‌وجا توبه كاريش له ده شتى پانوبه رينى شه ريعه تدا زور شتى وا ده بينيته‌وه كه هانى ده ده‌ن بو ته‌وبه كردن‌وگورانى به رده‌وامى نوى، وه‌ك ئه‌م فه رمووده شيرينه ى پيغه مبه رى خوا (دروودو سه‌لامى خواى لى بيت) كه ده فه رمويت: «ان العبد ليذنب الذنب فيدخل الجنة» قيل وكيف ذلك يارسول الله؟ قال: «يكون نصب عينيه، تائبا منه، فاراً حتى يدخل الجنة» ذلك لان الله تعالى قال:

(...إنَّ اللهَ يحبُّ التوَّابين ويحبُّ المُتَطَهرين).(البقرة/222)

«با عه بدو به نده گوناهـ بكات تا ده چيته به هه شت» وتيان; ده ى ئه‌وه چون ئه بيت ئه ى پيغه مبه رى خوا؟ فه رمووى: «گوناهه كه له پيش چاوى ئه بيت‌و، ئه‌ويش به توبه توبه له‌و گوناهه هه لدى تا به به هه شت ده گات‌و تيى ده چيت». چونكه خواى گه‌وره فه رموويه تى:«خوداوه ند ته‌وبه كارانى خوش ده‌وىو خوشى له‌و كه سانه ديت كه خويان پاكوخاوين‌وپاكژ كردوته‌وه».

هه روه ها پيغه مبه رى خوا (سه‌لات‌و سه‌لامى خواى لى بيت)

 

 

 

فه رموويه تى: (التائب حبيب الله والتائب من الذنب كمن لاذنب له)(1).

ــــــــــــ

1ـ محمد مهدي النراقي/ جامع السعادات/ به رگى3/ ل65 .

 

«توبه كار خوشه‌ويستى خوايه‌و، ته‌وبه كار له گوناهـ وه‌ك كه سيكه كه هيچ گوناهيكى نييه».

هه روه ها فه رموويه تى: (كفارة الذنب الندامة)(2).

ــــــــــــ

2- سه رچاوه ى پيشوو/ ل67 .

 

«كه فاره تى گوناهـ ده ربرينى په شيمانييه».

هه رله‌م باره يه‌وه ئيمام صادقيش(س) فه رموويه تى: (اذا تاب العبد توبة نصوحا احبه الله فستر عليه)(3).

ـــــــــــ

3- سه رچاوه ى پيشوو/ ل17 .

 

«گه ر به نده ته‌وبه يه كى راست‌و درووست‌و پاك‌و پوخت بكات خواى ته عالا خوشى ده‌وىو داى ده پوشيت».

ئه‌م كومه له فه رمووده‌و ده قه ئيسلامييانه كه نيوه روكيان تا حه ز بكه ى مه زنه‌و،له هه‍‌مان كاتدا مه ترسيى شوينه‌واريشيان هه يه له بوارى جيبه جى كردندا، له به رده‌م مروقدا ئه‌و مروقه ى كه‌لايداوه‌و چه‌وتره‌وو تاوانكاريكى واى لى ده رچووه‌كه ده ست ده داته هه رچى كارى زشته‌و، روده چيت له‌لادان‌وله رى ده رچوون‌و، به‌م هويه‌وه چه ندين تاوان ده‌كات‌و گوناهيكى زورى لى ده‌وه شيته‌وه‌و له سه ر ئه‌م جوره ژيانه.. ژيانى لادان‌وترازان‌وتاوان كردن راديت.. ئه‌م ده قه ئيسلامييانه له به رده‌م مروقدا ده رگاى ئوميدو هيواو گه رانه‌وه ى بو ده خه نه سه رپشت‌و تيى ده گه‌يه نن كه ده رگاى گه رانه‌وه‌و ته‌وبه ئاوه‌لاو كراوه‌يه، نه‌وه‌ك‌و له خوى نائوميد ببىو، هيواو تكاى ببريت‌و بى ئوميديى به سه را داببريت.

چونكه تاوانكارو چه‌وتره‌و با ئه گه ر بو ماوه ى ساتيك له ساته‌كانى بيداريى ويژدان، يا له ژير سايه ى بيروكه‌يه‌ك له بيروكه‌كانى ژيريىو تيفكرينى پاك‌و بيگه رديشدا بيت، تيده گات‌و ده رك ده‌كات كه; ئه‌و مروقيكه له سووننه تى وجود ده رچووه‌و، بوته مروقيكى پووچو كه لله ره‌ق‌و سه ركه‌ش‌و ياخىو، مه‌وجوديكى زيانبارو زه ره رمه ندو بى كه لك، ئه‌و كاته هه ست ده‌كات كه‌كومه‌ل حه زى له چاره ى ئه‌و نييه‌و كومه‌ل ده‌يبوغزينيت‌و، وه‌ك زبلدانيك له زبلدانه‌كانى كومه‌لو، هوكاريكى ترسناكى نه خوشى هينه ر سه‌يرى ده‌كات، كه ژيانى درووست‌و سه‌لامه تى خه لكيى زه هراويى ده‌كات‌و، مه ترسييه‌ك له سه ر ئه من‌وئاسايش‌و ته ندرووستييان درووست ده‌كات‌و، ده بيته مايه ى ده رده سه ريى بويان، ئه‌م ده رك كردنه گريى هه ست به ناته‌واويى له‌ودا گه شه پى ده دات‌و ده هيليت كه ئه‌م گرييه له ده روونيدا نه شونمابكات.. له به رئه مه‌كردنه‌وه ى ده رگاى ته‌وبه چيترين ياريده ده رو يارمه تيده ره بو ئه‌م جوره مروقانه‌و، باشترين ده سكه‌وتيكه‌كه دلنيايىو متمانه ى بو بگيريته‌وه‌و، رزگارى بكات له هه ست به گووشارى كومه‌ل‌و ئه‌و نه فره‌ت‌و بيزارييه ى كه به رامبه ر به‌و هه‌يه تى.

له هه مان كاتدا كومه‌ل هيزيكى گوشاريى گه‌وره ى هه‌يه له سه ر ده مارو ده روونى ئينسانى تاوانكارو له رى ده رچوو، هه روه‌ك ديسان به چاويكى سووك‌و به نه فره‌ت‌و بيزاريشه‌وه ده روانيته ئه‌و كه سه ى كه خه ريكى گوناهو خراپه‌كاريين، ياخودده‌كه‌وننه چالاوو هه لديرى زشتكاريىو كارى ناشيرينه‌وه، كه ئه‌م حوكم‌وده ستوورانه ى ئه‌ويش ده بنه بناغه‌و بنچينه‌يه‌ك بو راست كردنه‌وه‌و هه لسه نگاندن‌وسه‌وداكردن له گه‌ل ئه‌م چه شنه تاوانكارانه دا.

بو نموونه ئه‌و كه سه ى كه به دروزن، ياخود به ره فتاريكى زشت‌و ده ستدريژكارانه وه‌ك زيناكاريىو دزيتيىو ئاده‌م رفاندن ناسراوه، يان ناوى به خيانه تكارو ره شوه‌و به رتيل خورو خوينريژ ده رچووه، ياخود به مروقيكى مه ست‌و ئاره‌ق خورو به مروقيكى چه‌وت‌و ناراست باسى لى ده‌كريت، كومه ليش به‌م چاوو ديده‌وه بوى ده روانيت‌و له سه ر بناغه ى ئه‌م نرخاندن‌وهه لسه نگاندنه سه‌وداو مامه له ى له گه لدا ده‌كات.

جا كاتى كه ئه‌م مروقه چه‌وتره‌و و له رى ده رچووه ده روانيته خوىو ده بينيت; ياسا ده نيشيته سه رىو كومه‌ل نه فره تى لى ده‌كات‌و ده‌يبوغزينيت‌و، خوى دوورده خاته‌وه له مامه له له گه‌ل كردنىو وازى لى ده هينيت، ئه گه ر له‌وه ها كاتيكدا ئوميدى به چاك بوونيك نه مينيت‌و، هيواى ببرى له راست بوونه‌وه ى ديدو تيگه‌يشتنى كومه‌ل له باره‌يه‌وه، ئه‌وا هه ستى توله سه ندن‌وزيان گه‌ياندن به كومه‌ل له بوونيدا ريشه داده كوتىو، پتر ريگاى چه‌وت له به رده گريت‌و زياتر به ريگاى نادرووستدا ده چيت.

به‌لام ئيسلام به چاوى ميهرو سوزو به زه‌يى روانيويه تييه مروقى چه‌وت‌و نادرووست‌و سه رپيچى كارو، لايه نيكى گه‌وره ى ته شريعو ئاراسته‌كارييه‌كانى خوى ته رخان كردووه بو چاره سه ركردنى ئه‌م جوره مروقه‌و چاك كردن‌وراستكردنه‌وه ى. خواى گه‌وره ده فه رمويت:

(ومن يعمل سوءاً أو يظلم نفسه ثم يستغفر الله يجد الله غفوراً رحيماً). (النساء/.11)

«كه سى كه كارى خراپ ده‌كات‌و زشتييه‌ك ده نوينيت ياخود زولم‌وسته‌م له خوى ده‌كات‌و پاشان داواى به خشين‌وليبوردن له خوا ده‌كات، ده بينيت خوداوه ند ليبورده‌و ميهره بانه»

كه‌وابوو ده رگاى ته‌وبه ئاوه‌لايه‌و ئاسوى ره حمه‌ت بو وه ها مروقيك پان‌وبه رين‌وفراوانه گه ر ئه‌و له خه‌وى غه فله‌ت راچه نىو ويژدانى خوى بيداربكاته‌وه‌و، حه زبكات بگه ريته‌وه بو ژيانى خاوين‌وبيگه ردو ژينى راست‌و درووست.

هه ربويه ئيسلاميش هه لويسته‌كه ى خوى له توبه كار له سه ر بناغه‌يه‌كى واقعىو هه لسه نگاندنيكى كرده‌وه‌يى بو حه قيقه تى ره فتارو ئه‌و شوينه‌وارانه ى كه زاده ى ئه‌ون روناوه; چونكه ليره دا ره فتار ره فتاريكى چه‌وت‌و نادرووسته‌و، حه قيقه تيكيشه رووى داوه، له هه مان كاتيشدا په‌يوه نديى مروف به ره فتاره‌كه‌وه‌و به رپرسياريه تى وى له به رامبه ريدا هيشتا هه رماوه، به‌لام خوداوه ند به ليبورده‌يى خوى ده رفه تى كردنه‌وه ى گريى ئه‌م په‌يوه ندييه گوناهبارييه ى له كرده‌وه‌كه‌و رزگار بوونى له شوينه‌واره‌كانى به مروف داوه.

ئيدى مروقه‌كه له كرده‌وه‌كه به رپرسيار نابيت، مادام په‌يوه نديىو رايه لى ده روونيىو عه قليى پيوه ى نه ماوه، هه روه‌ك پيغه مبه رى خوشه‌ويستمان(ص) فه رموويه تى: (كفارة الذنب الندامه)(1) واته: «كه فاره تى گوناهـ ده ربرينى ته‌وبه‌و

ـــــــــــ

1ـ سه رچاوه ى پيشوو/ ل67 .

 

په شيمانييه».

به‌م پييه توبه كار به رى ده بيت له به رابه ر خوىو ئه‌و كومه له ى له ده‌وروبه ريتى، به رى بوون له هه ر شوينه‌واريكى گوناهـ، يا هه ركرداريك كه له‌لايه‌ن ئه‌وه‌وه كراوه‌و پاشان ته‌وبه ى لى كردوون; چونكه كومه لگه ى ئيسلامى له ماناى ته‌وبه تيده گات‌و باوه رى به‌و شوينه‌وارانه هه‌يه كه ده كه‌ونه سه رى. جا ئه گه ر ته‌وبه ى له تاوانكارو ياخيو سه رپيچيكه ر به دى كرد ئه‌وا خوش ده بيت‌و ده بوورى له‌وه ى كه ئه‌و مروقه ى پى ده ناسريت‌و له كرده‌وه‌و پيشينه‌يان چاوپوشى ده‌كات‌و ديدى خوى له باره‌يانه‌وه ده گوريت. له به رئه‌وه ى خوداوه ندى به ده سه‌لات‌و خاوه‌ن مولك كه به‌ويستى خوى كاروبارى مه خلووقى خوى ده گوريت، ده رگاى ته‌وبه ى بو كردوته‌وه‌و ده رگاى گه رانه‌وه‌و چوونه نيو ژيانيكى پاك‌و بيگه ردو راست‌و درووست‌و پانوبه رينى بو خستوته سه رپشت. پيغه مبه رى نازدارى ئيسلام(ص) ده فه رمووى:

(التائب حبيب الله، والتائب عن الذنب كمن لاذنب له)(1).

ـــــــــــ

1ـ سه رچاوه ى پيشوو/ ل65 .

 

«توبه كار خوشه‌ويستى خوايه‌و، توبه كاريش له گوناهـ وه‌ك ئه‌و كه سه‌يه كه هيچ گوناهيكى له سه ر نييه». جا له سه ر بنه ره تى ئه‌م هه سته نوييه هه ستى نويى مروقيش له دايك ده بيت‌و ديدو تيروانينى سه باره‌ت به خوىو، هه لسه نگاندنى ديدى خه لكيى به رامبه ر به خوى شيوه‌و رووخساريكى دى به خويه‌وه ده گريت، ئه‌وكاته له مروقيكه‌وه‌كه هه ستى به بيزراويىو سووكيىو ناحه زيى كومه‌ل به رامبه رىو، هه ستى به نائوميديىو چه‌وتيىو نادرووستيىو پووچيتيى به رامبه ر به خوى ده‌كرد ده گورى بو مروقيك كه هه ست به ريزو كه رامه تى خوى ده‌كات، هه‌م له‌لاى خواو، هه‌م له‌لاى ئه‌و كومه له ى له ده‌وروبه ريدايه، جا ئه‌م خوشه‌ويستييه ى به رامبه ر به خواو، لاى خوا خوشه‌ويست بوونى وى شاديىو خوشحالييه‌كى مه زنى پى ده به خشيت، سه ربارى دلشادبوونى به‌و ريزو ته قديره ى كه خه لكيى ليى ده گرن له به ر ئه‌م هه لويسته چاكه ى، ئه‌وده‌م چوونى به ده‌م كارى خيره‌وه چوونيكى دلسوزانه‌و پاك‌و پوخت‌و، رووكردنى به ره‌و ئيسلاحو چاككاريى رووكردنيكى راستگويانه ده بيت، پاش ئه‌وه ى كه ناخوشيىو ئازارى لادان‌وچه‌وتيىو تالاوى دووريتى له خواو، دووريى له ره حمه تىو، هه ستكردن به چزه ى ويژدان‌و، ره خنه ى كومه لى چيژاوه. خواى گه‌وره ده فه رمويت:

(قل ياعباديَ الذينَ أسْرفوا على أنفُسِهم لاتقنطُوا مُنْ رَحمةِ اللهِ إنَّ اللهَ يَغفرُ الذنوبَ جميعا إنَّهُ هُوَ الغفورُ الرحيم)(الزمر/53)

«تو ـ ئه ى محمد ـ به‌و به ندانه‌م كه زوريان به خويان كردووه‌و زيايه ره‌وييان به كارهيناوه‌و خويانيان به جارى به رداوه، بلى; نائوميدو مه ئيوس مه بن له ره حمه تى خوا (و بگه رينه‌وه)، چونكه خوداوه ند له هه موو گوناهيك خوش ده بيت‌و ده بوريت، كه ئه‌و خوايه ليبورده‌و ميهره بان‌ودلوقانه».