مه‌رجه‌كانى ته‌وبه

 

به‌و هويه‌وه‌كه ته‌وبه دوورييانه‌يه‌كى ره فتاريىو، ئالوگوريكى بيرى يه‌و، گورانيكه‌كه له ژيانى تاك‌و كومه لدا رووده دات; مه حاله ئه‌م ته‌وبه‌يه له ژيانى تاكدا بيته دى مه گه ر پاش فه راهه‌م هاتنى چه ند هوكارو مه رجيكى بنچينه‌يىو سه ره‌كيى نه بيت;ئه‌و هوكارو مه رجانه‌ش ئه مانه‌ن:

 

1ـ زانياريىو ئاگايى:

مروف بو ئه‌وه ى كه بتوانيت هه لويسته جوراوجوره‌كانى ره فتار له‌يه‌كيان جوى بكاته‌وه‌و هاوكيشه بخاته نيوانيانه‌وه‌و، هه ليانسه نگينيت‌و دوابرياريان له سه ر ده ربكات‌و، ئه‌وه‌يان هه لبژيريت كه پيويسته هه ليبژيريت، بو ئه‌م كاره پيويسته زانياريىو ئاگاييه‌كى چاك‌و راسته قينه ى هه بيت له باره‌يانه‌وه، هه روه ها پيويسته بيريكى ته‌واو روونيشى هه بيت كه; بتوانى له سه ر پايه ى وه ها بيريك ده رك به‌لادان‌وچه‌وتيىو له رى ده رچوونى خوى بكات‌و، درووست‌و نادرووست له‌يه‌ك جوى بكاته‌وه‌و، فه رقى نيوان راست‌و چه‌وت بكات‌و، خير له شه رو چاك‌و خراپ بزانيت، چونكه مومكين نييه بو نه زان‌ونه دان كه ئه‌م مه رجه بينيته دىو، ريگاى خوى رووناك بكاته‌وه‌و، درووستيتى ريگاكه پى بزانيت، به لكو ته نيا زانياريىو هوش‌و ئاگايى درووسته ئه‌و ريگايه ى كه ده گات به خواى ته عالاو، هه ر ئه‌م دوو ريگه‌يه شه ئه‌و ئامرازو كه ره سته بيرييه ى كه له به رده‌م مروقدا هيلى ريگاى رينوين‌وهيدايه تكار به ره‌و خيرو چاكه‌و كه مالى مروقايه تى ده‌كيشن، هه روه‌ك ئه‌م دوو شته رينوماو رينيشانده رى رزگاريده رن له كه‌وتنه نيو شيوى ويرانگه رو گيركردن له كويره ريگاى ويل بوون‌وسه رگه ردانىو گومراييدا، جا تا ئه‌م مه رجه نه‌يه ته دى ته‌وبه نايه ته دى.. له به ر ئه‌م هويه فه رماندان به چاكه‌و ريگريى له خراپه فه رزكراوه‌و، فيركردنى جاهيل‌و نه زان كراوه ته ئه ركيكى پيويست تاوه‌كو ته‌وبه هه موو پيداويستييه‌كانى خوى كامل بكات‌و، هه موو ئه‌و عوزرو به هانه‌و پاساوانه بنيته گور كه تاوانكار يا ياخى هه ندى جار په نايان ده به نه به رو كاره‌كانى خويانيان پى ده پوشن.

هه ر بو ئه‌م مه به سته زور شتيكى پيويسته‌و به لكو گه لى گرنگه كه مروف ئه‌و كيشه‌و ئه ركه ئايدولوژييانه فيرببيت‌و بزانيت كه هيدايه‌ت‌و رينوينىو چاره نووسى ئه‌ويان پى به نده. قورئانى پيروزيش بو ته ئكيدكردن له سه ر ئه‌م په‌يوه ندييه ى نيوان ئيمان‌وهيدايه‌ت‌و زانست، زه مى نه زانين‌ونه زانانى كردووه‌و مه دحى زانست‌و زانايانى خواناسى كردووه‌و، له گه لى شويندا نه زانىو سه رگه ردانيىو گومرايى پيكه‌وه نيو هيناوه‌و ئه‌م دوو شته ى پيكه‌وه به ستوته‌وه; خواى گه‌وره ده فه رمويت:

(قالوا أجئتنا لتأفِكَنا عَنْ آلهتنا، فَاتِنا بما تَعِدُنا إنْ كُنْتَ منَ الصادقين قالَ إنَّما العلمُ عندَ اللهِ وابلِّغكُم مااُرسِلتُ بهِ ولكنّي أراكُم قوماً تَجْهَلون). (الاحقاف/22ـ23)

«ـ گه له‌كه ى هود له‌وه‌لامى هود دا ـ وتيان; ئايا تو هاتوويت بو ئه‌وه ى جيامان بكه‌يته‌وه له خواكانمان‌ونه هيليت ئيمه بيانپه رستين، (هه رگيز تو ناتوانى ئه‌م كاره بكه‌يت) كه‌وابوو هه رچى زووتره به لينى سزايه‌ك كه پيمان ده ده‌يت به سه رماندا بهينه ئه گه ر تو راست ده‌كه‌يت* ئه‌ويش وتى: من ئاگادارى ئه‌وه نيم كه به لينى سزا كه ى ده بيت، هه ر خوا خوى ئاگاداره، من ئه‌و په‌يامه ى كه له سه رمه پيم راگه‌ياندن، به‌لام من ئيوه‌م به خه لكيكى (كه لله ره‌ق‌و) نه فام ده‌كه‌ويته به ر چاوه».

جا هه روه‌ك له‌م ئايه ته پيروزه دا نه زانيىو گومرايى پيكه‌وه به ستووه، به‌و شيوه‌يه‌ش زانين‌وزانست‌و ئيمان‌وبرواى له چه ندين شويندا پيكه‌وه به ستووه‌و ده فه رمويت:

(وقال الذينَ اُوتوا العِلمَ ويلكُم ثوابُ اللهِ خيرٌ لِمنْ آمنَ وعملَ صالحاً ولايُلقَّاها إلا الصابرون).(القصص/.8)

«به‌لام ئه‌وانه ى كه خاوه‌ن مه قامى عيلم‌ومه عريفه‌ت بوون (به دنيا په رسته‌كانيان)وت: واى به حالتان سه‌وابو پاداشتى خوا گه لى باشترو چاكتره بو ئه‌و كه سه ى كه برواى به خوا هيناوه‌و كارى چاكه ى ئه نجام داوه، به‌لام جگه له‌وانه ى كه سابيرو خوراگرن‌وسه بريان كردوته پيشه به‌و سه‌وابو پاداشته ناگه‌ن».

هه روه ها ده فه رمويت:(إنما يخشى اللهَ من عبادهِ العلماءُ). (فاطر/28)

«ته نيا به نده زاناكانى خوا ترسيان له خوا هه‌يه».

چونكه زانين‌وئاگايى سه رچاوه ى هه ر هانده ريكى ده روونيىو بيريى يه كه مروف هه لبنيت بو له به رگرتنى ريگاى ته‌وبه:

چونكه هه ر به عيلم‌وزانست ترس له خوا له دلى مروقدا ديته دى.چونكه هه ر به عيلم‌وزانست هانده ره‌كانى تكاو شه‌وق‌و تاسه ى خواى گه‌وره ى تيدا ده بوژيته‌وه.

هه ر به عيلم‌وئاگايىو زانست نوورى خوشه‌ويستى خوا ده روونى رووناك‌و دره خشان ده‌كات.

هه روه‌ك به عيلم‌وزانست‌و زانياريى ويژدانى راده چه نىو له خه‌وى غه فله‌ت راده په رىو هوشى ديته‌وه سه رخوى.

2ـ هه ستكردن به گوناهـ «بيداريى ويژدان»:

كاتى كه شيوه ى كردار نمايان ده بيت‌و، حه قيقه تى ده ره‌وه ى مروف بو هوش‌و هه ستى ساغى ويژدانى ده رده‌كه‌ويت; به هوى ئه‌و ديده زانستييه ى كه په‌يداى كردووه، ئه‌وكاته مروف ده ست ده‌كات به تيگه‌يشتنى حه قيقه تى زاتى خوىو، به مه‌ش له ده روونيدا كارى هه لسه نگاندنى نيوان ئه‌وه ى كه هه‌يه تى له نرخى به رزو له پيوه ره‌كانى شيوه ى جوان‌ونه خشينى مروقايه تىو، نيوان ئه‌وه ى كه پيشتر له سه رى بووه له‌واقيع‌و بارى زشت‌و ناشيرينى پر له ده ردوئيش‌و په ژاره له دايك ده بيت; ويراى روون بوونه‌وه ى به رپرسياريه تىو رولى خراپيشى له شيواندنى حه قيقه تى خوىو، زه‌ق‌و نمايان بوونى رووخسارى له بواره‌كانى ئه‌و به ديهاتنه ره فتارييه ى كه باس له زشتيتى ئه‌وى ناديارو شاراوه‌و، نزميتى هيزه ده روونيىو عه قلييه‌كانىو، له ده ست دانى هوش‌و هه لبژاردنى ده‌كه‌ن، به مه بيرو ئه نديشه ى ناره زايىو بيركردنه‌وه له ده روونيدا كو ده بنه‌وه‌و، پاشان هه لويستى ره فزو سه ركونه له ده روونيدا گه‌شه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش كيشه‌و ململانييه‌كى ده روونيىو چزه ى پرله سوى له‌ويژدانيدا درووست ده‌كات وه‌ك يه‌كه مين ريگايه‌ك بو سه پاندنى سزا به سه‌ر خويدا.

ئيدى ئه مجا هاوارو فه ريادو ناله ى ويژدان تا ديت به رزتر ده بيته‌وه‌و په نگ ده خواته‌وه تا ئه‌وه ى سه ركه‌وتنى بو به دى دينيت، هوى ئه مه‌ش ئه‌وه‌يه كه مروف به حوكمى پيكهاتوويى زگماكييانه ى رقى له نه قس‌و كوموكورييه‌و، ده‌كوشيت بو ئه‌وه ى خوى له‌م ديارده‌يه رزگاربكات‌و، هه‌ول‌و ته‌لاش ده‌كات بو كه مالى زاتيىو، پيى خوشه‌و حه ز ده‌كات به هه ر شيوه‌و ريگه‌يه‌ك بووه بيگاتى.

به‌لام مروف; به هوى نه زانى خويه‌وه ده‌كه‌ويته ژير بارى گه لى هوكارو ديارده ى خه‌يالييه‌وه‌و، ده‌يه‌ويت له‌م ريگايه‌وه ئه‌م تيراسا ده روونييه به له به‌رگرتنى ريگاگه لى پرپيچ‌و په ناو چه‌وت‌و ناله بار تير بكات‌و قايلى بكات، به‌لام زور به زوويى ئه‌م ته عبيرو ده ربرينه چه‌وت‌و لاروخواره ى بو ده رده‌كه‌وىو، ئه‌م هه له شاراوه‌يه ى ريگاى هوش‌و زانياريى بو روون‌ونمايان ده بيت‌و ده زانيت كه ئه‌م ريگه‌يه ى ئه‌و له به رى گرتووه دووره له ريگاى هوش‌و ئاگاييه‌وه، ئه‌وجا له خراپه‌كانى په شيمان ده بيته‌وه‌و، هه‌ول ده دات خوى داببريت له‌و تاوانه ى كه كردوويه تىو تيده‌كوشيت خوى له پاشه‌ل‌و ئه نجامه‌كانى هه له‌كه ى رزگار بكات; چونكه ئه‌م مروقه ده رك ده‌كات‌و ده زانيت كه ئه‌و كرداره ى له‌م وه شاوه ته‌وه جور نه ده هات له گه‌ل ئه‌و شته دا كه پيويست بوو بوونى مروقانه ى راسته قينه ى ئه‌وى له سه ربووبايه; به تايبه‌ت پاش ئه‌وه ى كه هه له‌و تاوانه‌كه وينه‌و رووخسارى ده روونى ئه‌وى به شيوه يه‌كى زشت‌و ناقولاو چه‌وت‌و ناله بارو ناحه زاويى كيشاو، پاش ئه‌وه ى كه بوى ده ركه‌وت ئه‌و كاره چه‌وت‌و ناله بارانه ى هه ليده بژاردن بو خو ده رخستنى، ئه‌وان بوونه هوى رستنى ئه‌م وينه‌و رووخساره زشته‌و، هينانه‌كايه ى ئه‌م ريگاورهوشه له جيهانى مه رام‌وكرده‌وه‌كاندا...

جا كاتى په شيمانيى، واته هه ستكردن به ئيش‌و ئازار به هوى ئه‌و هه له‌و گوناهه ى كه روويان داوه‌و، ئاره زووكردن بو له نيوچوواندنى ئه‌م وجوده چه‌وت‌و ناباره له ده رووندا سه رهه لده دات، ئه‌م په‌شيمانييه شوينى خوى له ده رووندا ده گريت‌و ده بيته هيزيكى هانده ر بو بزه‌وتن‌وپالنان‌وچوون به ره‌و ته‌وبه‌و، ده بيته هويه‌ك بو دابران‌وجوى بوونه‌وه له رابوردووى زشت‌و ناحه زو نه گريس، به مه به ستى له خودرووستكردنى مروقيكى ترى ئه‌وت‌و كه له گه‌ل شيوه خيرخوازه مروقايه تييه‌كه يدا بگونجيت‌و ريك بيت.

 

3ـ ويست‌و ئيراده:

ويست‌و ئيراده مه رجيكى گرنگو كارگيره له كارو پروسه ى ته‌وبه دا، چونكه ويست‌و ئيراده ئه‌و هيزه يه كه هه لويست ديارى ده‌كات‌و بريار ده رده‌كات پاش ئه‌وه ى ئه‌و ديده درووست‌و بيره روشته ى كه زانياريىو ئاگايىو شاره زاى فه راهه مى دينيت په يدا ده بيت; كه ئه‌ويش خالى چه قانه، خاليك كه له سه رى پروسه ى كوده تاى ده روونيىو بيريى له كاتى ته‌وبه دا له سه رى ده جوليته‌وه; به تايبه تى كاتى كه مروف دووچارى ململانيى ده روونيى ده بيت‌و، هه‌ول ئه دات بو رووخاندنى ئه‌و ئيعتيباره ره‌وشتييه ى كه كردبوويه پيشه ى ديرينىو تيراساى زاتى ته نيبوو; كه‌وابوو ياخىو گوناهكارو ئه‌و تاوانكاره ى كه روچوونه له پيوه نديى ناريك‌و هانده ره‌كانى لادان‌وله رى ده رچوون، ئاتاجو پيويستيى به بريارو عه زم‌وهيزيكى ئيراديى ئه‌وت‌و هه يه كه بتوانى ئه‌م په يوه ندييه ى پى بپچريت‌و، ريره‌وى تيراساى زاتى بگورينيت، چونكه به بى هيزى ئيراده‌و عه‌زمى درووست; مه حاله مروف بتوانى له سه رپيچييه‌وه بروات به ره‌و گويرايه ليىو ملكه چيى.. چونكه ئيراده‌و عه زم‌و بنه‌ما خالى سه رچاوه ى ده روونيى مروقه بو گرتنى بريارو دياريكردنى هه لويستى ره‌وشت‌و ره فتار.

ئيمام صادق(س) بايه‌خ‌و رولى ئيراده ى له ژيانى مروقدا له فه‌رمووده يه‌كيدا ديارى كردووه‌و ده فه رمويت:

(ماضعف البدن عما قويت عليه النية).«له‌ش لاواز نابيت هه رچه ند تواناى نييه‌ت‌و مه رام به سه ريدا زال بيت.»

كه‌وابوو ئيراده ئه‌و هيزه يه كه تواناو ده سه‌لاتى هه يه به سه ر گورينى ريگاره‌وتى مروف‌و راستكردنه‌وه ى تيراساكانى ژيانى.