بو ئه‌وه‌ى ته‌وبه بيته دى

 

بو ئه‌وه ى ته‌وبه بيته دىو، بو ئه‌وه ى مروف ته عبير له راستگويىو پاكدليى خوى بكات له گه رانه‌وه ى بو لاى خواى گه‌وره، پيويسته مه‌رجه‌كانى ته‌وبه بينيته دىو دووربكه‌ويته‌وه له‌و شته ى كردوويه تىو ليىوه شاوه ته‌وه، هه روه ها جيابوونه‌وه‌و دووره په ريزيى له خراپه‌و به دكارييه‌كانىو، دامه زراندنى له‌سه‌ر قه‌واره‌و قالبيكى خيرخوازانه بو زاتى خوىو، هه‌ولدانى بو نواندنى حه قيقه‌تى خوشه‌ويستى خوى به رامبه ر به خواو ترسانى له خوا له رووداوه‌و هه لويسته‌كاندا.. جا بو ئه‌وكه سه ى كه هه موو ئه مانه ى ده‌ويت پيويسته بوى ئه‌م خالانه ى خواره‌وه ى تيا بيته دى:

يه‌كه‌م: په شيمانيى: ئه‌ويش هه ستكردنه به ئيش‌و ئازارو خه‌م خواردن بوئه‌وه ى كه له ده ست ده رچووه، ويراى تاسه‌و شه‌وقيكى به تينى ده روونيى بو قه ره بووكردنه‌وه ىو، گرتنى ئه‌و كون‌وكه له‌به‌رانه‌ى كه هه‌لويسته ره فتارييه‌كان وه‌ك شوينه‌واريك به جييان هيشتوون، ئه‌و هه لويسته ره فتارييانه ى كه ئيستا بوونه ته كومه لى هه لويستى زشت‌و نه گريس‌و ناحه ز له‌لاى مروقه توبه كاره‌كه.

دووه‌م: وازهينان له‌و گوناهو سه رپيچيىو خراپه‌و به دكارييانه ى كه پيشترو جاران ده يكردن، هه روه ها نه گه‌رانه‌وه بو سه ر ئه‌و چه شنه‌كارانه، واته پيويسته توبه كار شوينه‌وارى هانده رى چه‌وتى ده روونيى ريشه بن بكات‌و، سه ركوپى بكات‌و نه هيليت ته عبير له هه ر شيوه يه‌ك له شيوه‌كانى ته عبيرى ده ره‌كى بكات‌و شيوه ى ده ره‌وه ى خوى بنوينيت.

سيهه‌م: قه ره بووكردنه‌وه ى هه ر شتيك كه ئيمكانى قه ره بووكردنه‌وه ى هه يه‌و راپه راندى هه‌ر شتيك كه ئيمكانى راپه راندنى هه يه‌و ده‌كرى رابپه رينريت‌و قه ره بوو بكريته‌وه، بو نموونه ئه گه ر دزييه‌كى كردووه، ياخو ده ستدريژيى كردوته سه ر يه‌كيك، يا خراپه ى ده رحه‌ق به مروقيك كردووه، يا سته‌م‌وزولمى لى كردووه; پيويسته له سه رى ئه‌و شته ى كه دزيوويه تى بيگيريته‌وه بو خاوه نه شه رعييه‌كانيان، هه روه ها پوزش داواكردن له‌و كه سانه ى كه خراپه‌و به ديىو ده ستدريژيى ده رحه‌ق كردوون‌و، بابووكردنه‌وه ى هه ر شتيك كه ده‌كرىو ئيمكانى باربووكردنه‌وه ى هه يه بو سته مديده‌و ئه‌و كه سه ى ده ستدريژيى كراوه ته سه رو ..هتد. هه روه‌ك پيويسته له سه رى كه هه موو ئه ركه فه رزه‌كان ئه‌وانه ى كه فه‌وتاندوونى بيگيريته‌وه‌و رايانپه رينيت، وه‌ك ئه‌و ئه ركه فه رزانه ى تواناى راپه راندن‌و گيرانه‌وه يانى هه يه وه‌ك نويژو روژوو و حه‌ج‌و چاكه كردن ده‌رحه‌ق به باوك‌و دايك.. چونكه به بى ئه‌مانه ته‌وبه مانايه‌كى نييه‌و، به ديهاتنيكى نييه له جيهانى مه‌رام‌و كرده‌وه‌كاندا.

بروانه چه‌ند وردو به جييه شه‌رح‌و روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئيمام عه‌لى(س) ده رباره‌ى ماناو مه فهوومى ته‌وبه، كه حه‌زره‌ت روونى ده‌كاته‌وه بو كه‌سيك كه له حزوريدا وتى «استغفرالله=داواى به‌خشين‌و ليبوردن له خوا ده‌كه‌م» فه‌رمووى:

«ثكلتك امك أتدري ماالاستغفار، ان الاستغفار درجة العليين، وهو اسم واقع على ست معان:

اولها: الندم على مامضى.

والثانى: العزم على ترك العود عليه أبدا.

والثالث: أن تؤدي الى المخلوقين حقوقهم حتى تلقى الله أملساً ليس عليك تبعة.

والرابع: أن تعمد الى كل فريضة عليك ضيعتها تؤدي حقها.

والخامس: أن تعمد الى اللحم الذي نبت على السحت فتذيبه بالاحزان حتى يلصق الجلد بالعظم، وينشأ منهما لحم جديد.

والسادس: أن تذيق الجسم ألم الطاعة، كما أذقته حلاوة المعصية; فعند ذلك تقول استغفرالله»(1).

ـــــــــــ

1ـ سه رچاوى پيشوو/ ل78 .

 

«دايكت شينت بو بگيرى، ئاياى ئه‌زانى داواى ليخوشبوون چييه،داواى به‌خشين‌و ليخوشبوون پله‌ى به‌رزه‌كانه‌و، ناويكه شه‌ش ماناى لى ده‌بيته‌وه:

يه‌كه‌م: په‌شيمانييه له كرده‌ى گوزه‌شته.

دووهم: برياردانه له سه‌ر نه‌گه‌رانه‌وه‌ى هه‌تاهه‌تايى بو سه‌ر كرده‌ى گوزه‌شته.

سيهه‌م: ئه‌وه‌يه كه ده‌بيت حه‌ق‌و مافى مه‌خلووقه‌كان راپه‌رينىو جيبه جييان بكه‌يت تاوه‌كو كاتى ده گه‌يت به خوا پاك‌و بى گرىو گول بيت‌و پاشه‌ل‌و پاشكويه‌كت به دوواوه نه‌بيت.

چوارهم: ئه‌وه يه‌ كه هه‌لسيت به راپه‌راندن‌وبه جيهينانى هه‌ر ئه‌رك‌و فه‌رزيكى سه‌رشانت كه فه‌وتاندوونت.

پينجه‌م: ئه‌وه يه‌ كه هه لسيت به تواندنه‌وه ى ئه‌و گوشته‌ى له سه‌ر خواردنى مالى حه رام روواوه‌و بيتوينيته‌وه به خه‌م‌وخه فه‌ت تا پيست بنوسيت به ئيسكه‌وه‌و گوشتيكى ديكه له نيوانياندا برويته‌وه.

شه شه‌م: پيويسته ئيش‌و ئازارى گويرايه‌ليىو تاعه‌ت به له‌ش بچيژيت وه‌ك چون شيرينى سه رپيچيىو گوناهو مه عسييه تت پى چيژاوه، ئه‌وكاته ده لييت: استغفر الله».

«له كوتاييدا سوپاس‌و ستايش بو په روه ردگارى جيهانييان»