|
خواپهرستى بوچى؟
ئادهميزاد بوچى خوا دهپهرستيت؟و،بوچى دهچيته ژيربارى سهختىو مهينهتيىو بوچى تيدهكوشيتو رهنج دهكيشيت؟.. بو نويژ دهكاتو روژوو دهگريتو حهج دهكاتو جيهادو خهبات دهكاتو مال و دارايى خوى دهبهخشيتو.. هتد؟، خو خوا پيويستيى به عيبادهت نييهو، بيباكه لهوهى كه بيپهرستنو، مروف بو دهبيت ئهم ههموو ماندووبوونو مهينهتييه بكيشيت بو راپهراندنو ئهنجام دانىو، بو دهبيت له پيناويدا تهلاشو رهنجو مالو دارايىو كاتى خوى بهم كارهوه سهرف بكات؟ جا داخو ههموو ئهمانه بوچى بنو لهبهرچى بن؟!. ئهم پرسيارانهروو له زوركهس دهكهنو، زوربهش واى بو دهچنو وا بيردهكهنهوه كه عيبادهتو بهندايهتيى واجبو فهرزهو دهبيت ههر بيكهين، له كاتيكدا كه دهبينين قورئانى پيروز سهبارهت به عيبادهت دهدويتو دهفهرمويت: (وما خلقت الانس والجن إلا ليعبدون). (الذاريات / 56)«مروفو جنوكهم تهنيا بو ئهوه درووست كردووه كه بمپهرستن». داخو رازى ئهوهچى بيتو؟ عهبدايهتيىو بهندايهتيى بوچىو لهبهر چى بيت..؟. بيگومان زور به خيرايى وهلام ديته دهستو، خوى دهردهخات بو ههركهسيك كه به هوشو تيگهيشتنى خوى تيپهريت له تيرامانى ساكارانهى ئهم بوونهو، تيگهيشتنى سادهى جيهانى شتهكانو بوونهوهرهكانو، پهيوهندييهگشتييهكانى گهردوون، وهها كهسيك زور بهروونيى دهرك دهكات كه: ئهم گهردوونه ـ و ئهوهى كه تيايدايه به مروقيشهوه ـ به حيكمهتو دانايىو هودهكارييهوه درووست بووه به پيى كومهلى سيستهموپهيوهنديىو ياسا; كه پيكهوه بهستراونهتهوهو لهسهر يهكتر رادهوهستنو، ههنديكيان ههنديكيان بهرههم دههينن. واته تهواوى بوونهوهرهكانو مهخلووقاتى جيهانى ماددهو، ژيانو مروفو، ئهوهى كهليى بهرههم ديت له ئامانجو شوينهوارهكان تهواويان دهچنه چوارچيوهى كومهلى هاوكيشهو، كيشانه ى وردو، ده كهونه ژير بارى ياساى هوكارو هوى حوككهرى ئهم جيهانه.. جا هيچ شتيك لهسهريكهوه نييه ئهگهر شتيكى تر لهو سهرهوه بهرامبهرى نهوهستيتو..، هيچ هوكاريك نييه ئهگهر ئامانجيكى نهبىو ئهنجاميكى پيوه نه بهسترا بيت.. جا لهسهر ئهم ياساو بنهمايهو، بهگويرهى ئهم ياسا گشتييهى بوون، حيكمهتو ويستى خوا واى بريار داوه كه پهيوهنديى مروقيش به خالقو كردگارهكهيهوه لهسهر ئهم بنهمايهو به پيى ئهم ياسايه بروات بهريوه..، چونكه مروف سهريكو لايهنيك له بووندا پيك دههينيتو، تهلاش دهكات بو ئهنجامهكان له جيهانى ژيانو جيهانى دواروژدا.. كه بيگومان ئهم ههولو تهلاشهى مروقيش لهسهر ئهو بنچينهيه پيك ديت كه لهويدا پهيوهندييهكى هاوئاوازو هاوكيشهيهك ههيه له نيوان لايهنهكانى كيشهكانو، سازگاريىو ريكهاتنيك له نيوان شتهكانو مهخلووقهكاندا..، سا مهوجووداته سرووشتييهكان بيت يا كردارو چالاكييه جوراوجورهكانى مروقايهتيى بيت لهو شتانهدا. قورئانى پيروزيش ئهم راستييهى دهربريوهو.. له گهليك شويندا روونى كردوتهوه، كه ئيمه ليره دا چهند نموونهيهكيان لى دههينينهوه، خواى گهروه ده فهرمويت: (وإذ تأذن ربكم لئن شكرتم لازيدنكم ولئن كفرتم إن عذابي لشديد). (ابراهيم / 7)«ديسان له يادتان نهچيت كاتى كه خواى گهوره رايگهياندووه ئيوهى بهندهكان ئهگهر شوكرى نيعمهت بهجى بيننو سوپاسگوزاريى له سهر نيعمهتهكان بكهن نيعمهتهكانتان بو زياد ده كهمو، ئهگهر كوفرى نيعمهت بكهنو شوكرى خوا بهجى نههينن گرفتارى عهزابو سزاى خومتان دهكهم كه سزاى من سهختو توندوتيژو بهزهبره». ههروهها دهفهرمويت:(... فاما يأتينكم مني هدى فمن اتبع هداي فلا يضل ولا يشقى). (طه / 123)«... تا ئهو كاتهى لهلايهن منهوه رينومايهكتان بو ديت، جا ئهو كاته ههركهسى شوين ريگاى من بكهوىو پهيرهويى له من بكات ئهوا ههرگيز نهگومرا دهبىو نه بهدبهختو بيچاره دهبيت». ههروهها دهفهرمويت: (... إن الله لا يغير مابقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم..). (الرعد / 11)«... بيگومان خوا حالو دوخى هيچ گهلو ميللهتيك ناگوريت ـ له چاكهوه بو خراپو له خراپهوه بو چاك ـ تا ئهو ميللهته خوى حالو دوخى دهروونيى خويان نهگورن..». ديسان دهفهرمويت: (ليجزي الله الصادقين بصدقهم ويعذب المنافقين ان شاء أو يتوب عليهم...). (الاحزاب / 24)«بو ئهوهى كه خوا پاداشتى راستگويان بداتهوه لهسهر راستگويىو ئيمانه راستهقينهكهيانو، سزاى مونافقو دوورووه كان بدات ئهگهر بيهوى، يا لييان ببورىو بيانبهخشيت ئهگهر هاتو له كردهو ههلويستى خويان پهشيمان بوونهوه..». ههروهها دهفهرمويت: (من كان يريد العاجلة عجلنا له فيها ما نشاء لمن نريد..). (الاسراء / 18)«ههركهسى به ههولو كوششى خوى ئهگهر تهنيا ئهم دنياى بويتو داواى ـ خوشييهكانى دنياى فانى ـ بكات، ئيمه دنياى پى دهدهين، بهلام به ههركهسى كه خومان بمانهوىو مهشييهتو خواستى ئهزهليى ئيمهوا بيت..». ههروهها دهفهرمويت: (... ومن يؤمن بالله ويعمل صالحا يدخله جنات تجري من تحتها الانهار خالدين فيها أبدا قد أحسن الله له رزقا). (الطلاق/11)«... جا بزانن ههركهسى كه ئيمانو باوهرى به خوا هيناوهو كارى چاكهى ئهنجام داوه، (وهها كهسيك) خوا دهيخاته ناو باخوباخاتى بهههشتيكهوه كه رووبارهكان به ژير درهختهكانيدا خورهيان ديتو بو ههميشهيى و بو ههتاههتايى تيايدا دهميننهوه، كه خوا لهو شوينهدا رزقو روزيى چاكى بو ئاماده كردوون». ههموو ئهم ئايهتانه ئهسبابو هوكارهكان ديننه بهرباسو تهواوى ئهنجامهكانيان پيوه دهبهستنهوه..، كه دهبينين شوكرانهو سوپاسگوزاريى كردوته هويهك بو زيادبوونى خيروبيرو نازو نيعمهتو جهزاو پاداشت، ههروهك گورينى بارودوخى مروفو حالهته گشتييهكانى ئهوى بهستوتهوه به گورينى ناوهروكى دهروونى وى.. لهوهى كه تيايدايه له بيروراو چهمكو سوزو تيگهيشتنهكان. ههروهها راستيىو راستگويىو دلسوزيىو كارى پوختى بو خوا كردوته هويهك بو جهزاو پاداشت. ههروهها نيفاقو دووروويىو رياكاريى كردوته هويهك بو تولهو سزا. ههروهك كارى چاكهيشى كردوته هويهك بو نازونيعمهتى بهههشتو مانهوهى ههتاههتايى له بهههشتداو.. هتد. لهم رووخستنه قورئانييهوه دهتوانين مهفهووموتيگهيشتنى قورئان له عيبادهتو خواپهرستيى دهرك بكهينو، بزانين كه فهرزيتيى عيبادهت دامهزراوه لهسهر بنهماى ئهوهى كه خوى كاريكى هوكاريىو سهبهبييهو ئهنجاميكى پيوه دهبهستريتو، تهرك كردنى كهمتهرخهمييهكى هوكاريىو سهبهبييه كه ئهنجاميكى لهسهر رادهوهستيت.. بهپيى حيكمهتى خوا له خهلقهكهيدا حيكمهتيك كه قهزاى وا بووه پهيوهنديى مروف به خواوهو، وجودو بوونى ئهم مروقه لهههر دوو جيهانى دونياو ئاخيرهتدا، ملكهچ بيت بو ئهم ياسا گشتييهى بوونايهتيى، ياساى هاوئاوازيىو پيك بهستراوهيى نيوان هوكارو ئهنجام «السبب والنتيجة». خواى گهوره واى كردووه كه نهمريىو مانهوهى ههتاههتايىو نازو نيعمهتى بهههشت نهيهته دى مهگهر به ئيلتيزام كردنى نهفسى مروقايهتى به ياسايهكى دياريكراوهوه نهبيت كه ئهويش (عيبادهتو بهندايهتييه بو خوا)و، ههر ئهمهش دهيگهيهنيت به ئهنجاميكى ديارى كراو كه ئهويش رهزامهنديى خواى گهورهيه، ههروهك تهركى عيبادهتيشى كردوته هويهك بو عهزابو ئهشكهنجهو بيوهريتيىو نهگبهتيى، وهك دهفهرمويت: (ولكل درجات مما عملوا...). (الاحقاف/19)«بو ههمووان (بروادارو بىبروا) به گويرهى كاروكردهوهكانيان دهرهجهو پلهى تايبهت به خويانيان ههيه...». ئا ليرهدا عيبادهتو خواپهرستيى هويهكه بو به دهستهينانى نازو نيعمهتو بردنهوهى به ههشت.. ئهوجاش بهندايهتيىو عيبادهت ئهركيكى بوونهوهريىو پيويستييهكى ههره گرنگى گهردوونيشه كه لوژيكو مهنتقى بوون فهرزى دهكاتو دهيسهپينيت، ههروهها چاره نووسى مروقيشى پيوه بهنده، ههروهك چون چاره نووسى ههر كيشهيهكى ئهم بوونهش بهستراوه به زنجيرهيهك ئه سبابو هوكارو ئاكاموئهنجامى پيك بهستراو له بازنهى بوونو وجودى ئهو كيشهيهدا. ئهوجا چهند هوكاريكى تريش ههن كه ئهوانيش دهكهونه ژير بارى ههمان ياساو، ههمان ئهنجاميش دهدهن كه ئهويش مهسهلهى ههستى ئهخلاقيىو رهوشتييه، ئهو ههستهى كه ماناكهى لهم وته به نيوبانگهدا كورتكراوهتهوه: (شوكرى نيعمهت فهرزو پيويسته). يانى ئهو نيعمهتانهى كه خواى تهعالا بهخشيونى به مروف پيويسته شوكرى خوايان لهسهربكريت، چونكه مافى نيعمهتدهر سوپاسو شوكرو داننانه به نيعمهتهكهو، پيويستيى دهربرينى ئهم دانپيانانه به ههموو ئهو شيوه دهربرينانهى كه مروف بوى دهلويت.. سا بهوتهو سا به كردار، وهك نويژو دوعاو سهناگويىو ستايشو روژوو، يان به دان پيانانى دهروونيىو ههستى ناوخويىو به دل باوهربوون به فهزلو گهورهيىو لوتفو منهتباريى خوا..، چونكه نيعمهت پيدان كاريكه تهنيا لهسهريكهوه دهوهشيتهوه، كه ئهويش خواى تهعالايه تا بيريژى بهسهر لاكهى تردا كه ئهويش مروقه..، دهى به پيى ياساكانى سرووشت دهبيت كيى تر لهو سهرهوه بهرامبهر بهم كاره رابوهستيت..؟. لهبهر ئهم هويه خواى تهعالا عيبادهتو بهندايهتيى كردوته بهرنامهو پروگراموهويهكى مروقانه بو دهربرينى شوكرو، تهواو كردنى هاوكيشهى دهست پيشخستنى نيعمهت ـ كه ههموو جارى ههر فهزلهكه لهوهوهيهو لهوهوهيه ـ ئهويش به شايسته كردنى كردهوهى مروفو بهرزكردنهوهى بو ئاستى ئهو سهرهكهى ترى كيشانهو هاوكيشهى نيعمهتو چاكهو ئيحسانى خودايى. بهلام.. كوا و كهى عيبادهتو بهندايهتى كردنى مروف دهگاته ئاستى نيعمهتهكانى خواى بهخشندهو دلاوا كه ههرگيز له ژماره نايهنو ناژميرين بو كهس، ياخود بليين عيبادهتى مروف له كوىو ئهو ههموو نيعمهتانهى خواى تهعالا له كوى.. بهندايهتيى جگه لهم دووهوكارهى كه باسمان كرد هوكاريكى تريشى ههيه، كه ئهميش چهند لايهنيكى تايبهت له دهروونى مروقدا داگير دهكات، ئهويش ئهنجاميكى سرووشتيى پهيوهنديىو رايهلى نيوان شتهكانو ئهندازهكانيانه، ئهم هوكارو سهبهبهش شهوقو تاسهو خوشهويستييه بوخواو، فهراموشكردنى نهفسه ههموو ئهو شتانهى كهوان به دهوروبهريدا له مهوجوداتو پاداشتو جهزاو نازو نيعمهتى چاوهروانكراو له خهلكيى، به خاترى عهلاقهو پهيوهنديى به مهزنيتيى خواى تهعالاو رووكردن بهرهو كهمالى موتلهقى ئهو. بيگومان ئهم ئهنجامه بى چهندوچوونهش تهعبيرو دهربرينيكه كه له ههستكردنى مروقهوه ههلدهقوليت به حهقيقهتى گچكهيىو لاوازيى خوىو.. به روچوونو نغروبوونى له نهقسو كه موكوريداو، به پيويست بوونى به كهمالى ئيلاهيى كه هاندهرو پالنهرهكانى دهروون تاسهو ئارهزووى دهكهنو، هوشو ههستو نهستهكانى بيدار دهكهنهوهو ئاگادارى دهكهنهوه له بنهما مهزنهكهى خوى كه (الله)يه.. درووست چهشنى ئهو سهرگهردانهى كه له بيابانه تاريكهكاندا روو لهسهرچاوهى رووناكيىو تيشكو تروسكايى دهكاتو.. چهشنى ئهو تينووهى كه روو دهكاته كانياوو چاوگى ئاو. له كورتهى ئهوهى كه گوتمان سهبارهت به فهرزيتيىو پيويست بوونى عيبادهتو بهندايهتىو، بهرپرسياريتيى مروف بهرامبهر بهم ئهركه، دهتوانين پوخته قسهكانمان به چهند وتهكورت بكهينهوهو بليين: (عيبادهتو خواپهرستيى ئهنجاميكى بى چهندوچوونى سرووشتى بوونى زاتيهتى مروقايهتييه، كه لوژيكى گشتيهتى بوون فهرزو پيويستى دهكاتو، پهيوهنديى زاتيتيى نيوان مروفو كردگارهكهى لهلايهكهوهو، له نيوان جيهانى دنياو ئاخيرهتدا لهلايهكى ديكهوه دهيسهپينيت). كهوابوو باسهكهمان دهمانگهيهنيته ئهو ئهنجامهى كه عيبادهتو خواپهرستيى سى سهبهبو هوكارى بنچينهيى ههيه، كه بريتين له: 1 ـ لابردنى سزاى چاوه نواركراوى جيهانى دواروژو، ئامادهيى بو ژينو گوزهران له جيهانى جاويدانو ههميشهيىو نازو نيعمهت، ئهويش به پهروهرده كردنى زاتو، فهراههم هينانى هوگهلى پيويست بو ژينو گوزهرانيكى بهختهوهرانه له جيهانى دواروژدا، ئهويش به عيبادهتو خواپهرستيى. 2 ـ خواى تهعالا نيعمهتى به مروف بهخشيوه، بيگومان ههموو نيعمهت بهخشيكيش شايستهى شوكرو سهناگويىيه، ههربويه عيبادهتو خواپهرستيى ئهركو فهرزيكى رهوشتييه، چونكه راستهقينهترين هوى تهعبيرو دهربرينه به داننان به نيعمهتو، هاوتايى كردنى چاكهو ئيحسانى نيعمهت بهخشه بهو شتهى كه هاوچهشنى ئهوه له نموونه گهلى خيرو چاكهو منهتباريى. 3 ـ عيشقو شهيدايى مروف به خوشهويستيى خوا به هوى مهزنيتيى زاتى خواو، جهمالو جوانيى سيفهتهكانىو، جهلالى قودسيتييهوه، مروف بهرهو لاى خوى كهمهندكيش دهكاتو، پالى پيوهدهنى بهرهو ئهوهى كه بيپهرستىو به پيروزهوه بوى بروانيت، ئهميش له رووى خوشهويستيىو شهوقو تاسهيهكهوه كه وا له دليدا بهرامبهر به خوا.. چونكه خوى شايانى پهرستنهو، شياوى ئهوهيه كه تهقديس بكرىو به پيروز بزانريت. بهلى، حهقيقهتى شهوقو تاسه بو خواى گهوره ئوميده به ديدارو چاوپيكهوتنىو، ئولفهتو هوگرييه به نزيكيتيى خواو، بهختهوهربوونه به هاونشينىو هاوسايهتى له گهليدا.. ئهمهش بيگومان نايهته دى مهگهر بهو عيبادهتو بهندايهتييه نهبيت كه پايهكانى: كارى چاكهو، نييهتو مهرامى پوختو پاكو بيگهرده. خواى تهعالا دهفهرمويت: (... فمن كان يرجو لقاءَ ربِّه، فليعملْ عملاً صالحاً، ولا يُشرك بعبادةِ ربه أحدا). (الكهف / 110)«... جا ئهو كهسهى كه ئارهزوو و تاسهى ديدارو چاوپيكهوتنى پهروهردگارى خوى دهكات، با كاروكردارى چاكه بكاتو، هيچ كهسيك و هيچ شتيك نهكاته شهريك و هاوبهشى پهروهردگارى خوى له عيبادهتو بهندايهتييهكهيدا».
|
|||||
|
|