به‌شه‌كانى عيباده‌ت‌و خواپه رستيى

 

ئيسلام به‌رنامه‌و پروگراميكى خواپه‌رستيى كاملى بو هوش‌و ره‌وان‌و له‌ش داريژاوه‌و، بو هه‌ر لايه‌نيك له‌م لايه‌نه مروقايه‌تييانه په‌يژه‌و پله‌ى به‌ندايه‌تيىو، ريگاى ته‌كامولى خوى كه بيگه‌يه‌نيت به خواى مه‌‌زن گه‌ياندنيكى هه‌ميشه‌يى بو درووست كردووه.

به‌رنامه‌و شيوه كارى ئيسلام به‌رنامه‌‌يه كى كاملى به‌ندايه تييه، كه تيكراى هيزه كانى مروفو، ره گه زو هوكاره كانى بوونىو، ته‌واوى ئه ندامو تواناييه كانى تيايدا به‌شداريى ده كات، واته ئه‌م به‌رنامه‌‌يه سه رجه مى هيزه كانى مروفو، گشت ره گه زو هوكاره كانى ئه‌وى به خواى مه‌‌زن به‌ستوته‌وه، نه‌وه‌ك مروف داببريت له سه رچاوه ى بوونىو رووى ره‌وتى له ژيانداو، به‌م هويه‌وه هه‌ندى قه‌واره ى مروف دوابكه‌ويت له دريژه دان به‌ره‌وتى سه‌ر ريگاى خيرو، كه‌شش به‌ره‌و ته كاموليك كه سنوورو مه‌‌رزى بو نييه‌و، له ديدو بوچوونى سنوورداردا ناگونجيت، له‌م رووه‌وه عيباده تى ئيسلام چه ند شيوه يه‌ك ده گريته‌وه:

1 ـ خواپه رستيى به عه قل‌و هوش:

خواپه‌رستيى به عه قل به‌رزترين جورى عيباده ته له ئيسلامداو، له گشتيان به‌برشت تره له رووى په يوه ستكردنى مروف به‌خالق‌و كردگاريه‌وه‌و توندكردن‌و پته‌وكردنى ئه‌و په يوه ندييه..، چونكه مروف ئه‌م عيباده ته يان له ريگاى بيركردنه‌وه‌و ناسين‌و مه‌‌عريفه ته‌وه ئه نجام ده دات‌و، به‌م هويه‌وه عه قلوهوش رووده كاته خواى مه‌‌زن..، هه‌ر بويه ئيسلاميش تيفكرين‌و بيركردنه‌وه له خواو، تيرامان له مه‌‌زنيتيى خواى به‌گه‌وره ترين جورى عيباده‌ت‌و به‌رزترين هوى به‌رزبوون‌و ته كامولى زاتى مروف داناوه.. چونكه بيركردنه‌وه‌و تيفكرينى پته‌وى زانياريى ريگاى ناسين‌و مه‌‌عريفه تى خواو، په ى بردن به مه‌‌زنيىو گه‌وره يى ئه‌وه.. چونكه هه‌ر ئه‌وه ئه‌و كه سه ى كه له به‌رده‌م مروقدا ده رگاكانى ته كامولى بو ده كاته‌وه‌و، برشت‌و توانايى تيروانينى شته كانى له ريگاى ديدو بوچوونى زانست‌و، له سه ر بناغه ى هوشى زانست‌و ريبه‌رايه تيى ئه‌وه‌وه پى ده به‌خشيت، ئه‌وده‌م له‌م ريگايه‌وه ديارده كانى گه‌وره يىو مه‌‌زنيتيى خواو، ده سه‌لاتى پرتواناى وى بو مروف ده رده كه‌ويت، به‌م بونه‌وه عه قل‌و هوش سه ر بو ئه‌م مه‌‌زنيتييه داده نه‌وينىو، ده سبه‌ردارى لوتبه‌رزيىو، كه لله ره قيىو به خودانازين‌و عه زه‌لات ده ربرينى فيكريىو زانستيىو پشت به‌ستن به توانست‌و ده سه‌لاتى خوى ده بيت‌و واز له‌م شتانه دينيت، تا دان بنيت به به‌ندايه تيى خويدا بو خواى مه‌‌زن‌و، خو به‌كه‌م زانين‌و خوگچكه كردنى له به‌رامبه‌ر گه‌وره يىو مه‌‌زنيتيى ئه‌ودا.

له‌م رووه‌وه فه رمووده ى قورئانى پيروز هاتووه به بالاى تيفكرين‌و بيركردنه‌وه دا هه‌ليداوه‌و، سه رنجى بيركاران‌و هوشمه‌‌ندانى بو ئه‌م مه‌‌سه له يه راكيشاوه، بيركاران‌و هوشمه‌‌ندانيك كه به‌وپه رى هوشمه‌‌نديىو سه رنجه‌وه مامه‌‌له له گه‌ل بيرو وشه دا ده كه‌ن.. به مه‌‌به‌ستى سوراخ كردنى ريگاى هيدايه‌ت‌و، پشكنينى راستيى، تا ببنه پيشره‌وى مروفو، نموونه ى برواداران.. خواى گه‌وره ده فه رمويت:

(... فبشر عبادِ* الَّذينَ يستمِعُونَ القَولَ فَيَتَّبعُونَ أَحسَنهُ أُولئكَ الَّذينَ هَدَاهمُ اللهُ وأُولئكَ هُم أولُواْ الاَلبابِ).(الزمر / 17 ـ 18)

« ـئه ى پيغه مبه‌ر ـ تويش به‌و به‌ندانه‌م مژده ى ره حمه‌ت‌و لوتفى منيان پى بده* ئه‌و به ندانه ى كاتى كه قسه ده بيستن په يره‌ويىو شوينى چاكترينيان ده كه‌ون‌و چيتر كارده كه‌ن، ئه‌و به‌ندانه ئه‌وانه‌ن كه خوا هيدايه‌ت‌و رينوينى كردوون‌و هه‌م ئه‌وانيشن كه به درووستيى دانايان‌و هوشمه‌‌ندانى جيهانن».

هه‌روه ها ده فه رمويت:

(...إنما يخشى الله من عباده العلماء...).(فاطر/28)

«..له (نيو) چينى به‌نده كانيشدا ته نيا به‌نده‌و كه سانى زاناو دانا گويرايه‌ل‌و له خوا ده ترسن..».

له حه ديسى پيروزيشدا هاتووه:

(تفكر ساعة خير من عبادة سنة).

«تيفكرين‌و بيركردنه‌وه ى سه عاتيك چيترو خيرتره له عيباده‌تى ساليك».

هه‌روه ها له ئيمام عه لى(س)شه‌وه ريوايه‌ت كراوه فه رموويه تى:

(ماعبد الله بشيء أفضل من العقل).

«هيچ شتيك عيباده تى خواى پى نه كراوه چاكترو گه‌وره تر له عه قل».

ديسان هه‌ر له حه زره تى عه لييه‌وه(س) ريوايه‌ت كراوه فه رموويه تى:

(ان التفكر يدعو الى البر والعمل به)(1).

ــــــــــــ

1 ـ الحرانى / تحف العقول عن آل الرسول(ص).

 

«بيركردنه‌وه‌و تيفكرين ئاده ميزاد راده كيشيت بو چاكه‌و كار پيكردنى».

دووباره له ئيمام جه‌عفه‌رى صادقيشه‌وه(س) ريوايه‌ت كراوه فه‌رموويه‌تى:

(أفضل العبادة التفكر في الله عز وجل وفي قدرته)(2).

ـــــــــــ

2 ـ سه رچاوه‌ى پيشوو.

 

«چاكترين‌و گه‌وره ترين عيباده‌ت وردبوونه‌وه‌و تيفكرينه له خواى گه‌وره‌و تواناو ده سه‌لاتى».

هه‌روه ها له ئيمام ره زايشه‌وه(س) ريوايه‌ت كراوه فه‌رموويه‌تى:

(ليـس العبادة كثـرة الصلاة والصيـام، وإنما التفكـر فـي أمر الله عز وجل) .

«عيباده‌ت‌و به‌ندايه‌تيى نويژو روژووى زور نييه، به‌لكو سه‌رنج دان‌و تيفكرينه له كاروبارى خواى گه‌وره».

2 ـ خواپه‌رستيى به دل‌و ده‌روون:

هه‌روه ها له ئه نجامى سه ردانه‌واندن‌و ملكه چيىو ته سليم بوون به قه ناعه‌ت‌و، به دل برواهينان به پيغه مبه‌ران‌و شه ريعه‌ت‌و په يامو ده ستووره كانيش، ئيلتيزامو پابه‌نديتيى به بنه ماكان‌و سيسته مى ئاين‌و، شوين كه‌وتنى هيدايه‌ت‌و ريبه‌رايه تى دين ديته گورى.. كه ئه‌وده‌م ته‌واوى ئه‌م حه قيقه‌ت‌و راستييانه‌ش ته ئسيريكى چاك‌و ئيجابيى ده كه نه سه ر تيراساو رووى ده روون به‌ره‌و خواو سه ردانه‌واندن بو فه رمانه كانى..، ئه‌ويش به‌سپاردنى كاروبار به خواو، پشت به‌ستن به خواو، ره زابوون به قه زاوقه ده رى خواو، شوكرو سوپاسى له سه ر نيعمه‌‌ته كانىو، ده ربرينى خوشه‌ويستيى پاكوپوخت به‌رامبه‌رى.

ئه‌وجا ئه‌م هه‌لويسته ده روونييانه‌ش كه له سه ر ره فتارى بروادار ده رده كه‌ون له به‌رزترين ديارده كانى عيباده‌ت‌و راستترينيانن..، چونكه ئه‌م هه‌لويسته ده روونييانه نيشانه ى ره نگدانه‌وه ى ئيمان‌و بروان له دل‌و ناخى مروفو، پيكهه‌لبوونى له گه‌ل زاتى خويداو، گه شه كردنى هه‌ستى حه قيقيىو راسته قينه ى ده روون به عيباده‌ت‌و به‌ندايه تيى خواو، بوونى حه زو ئاره زووكردنى ته سليم بوون‌و گونجان له گه‌ل ويست‌و ئيراده‌و خواستى خواى گه‌وره‌و مه‌‌زندا.

3 ـ خواپه رستيى به له‌ش:

ئه‌م جوره عيباده ته شيان بريتييه له هه‌ر كاريك كه پيويستى به هيزى له‌ش هه‌بيت بو ئه نجامدانى ئه‌و كرده‌وه يانه ى هه‌ستى سه ردانه‌واندن‌و ملكه چييان بو خواو، وه‌لامدانه‌وه ى فه رمانه كانى ئه‌ويان تيدايه، يا پيويستى به هيزى له‌ش هه‌بيت بو تيركردنى پيداويستييه كانى له‌شو، ده ربرينى حه زو مه‌‌يله كانىو نواندنيان، به گويره ى شه ريعه‌ت‌و سوننه تى خوا له ژياندا.. وه‌ك بو راپه راندن‌و به جيهينانى ئه رك‌و فه رزه به‌ندايه تييه جوراوجوره كانى له‌ش پيويسته.. وينه ى نويژو، روژوو و جيهادو، حه‌ج، ياخو بو ريگاگرتن‌و به‌رگريى كردن له كاروكرده‌وه حه رامه‌‌كان‌و هه‌لسوكه‌وته زشت‌و چه‌وته كان پيويسته وه‌ك مه‌‌ى خواردنه‌وه‌و، زيناكردن‌و، خواردنى مالى حه رامو...هتد، ئه ميش به مه‌‌به‌ستى راهينانى له‌شو، په روه رده كردنى له سه ر گويرايه ليىو تاعه‌ت‌و بارهينانى له سه ر ئيلتيزامو پابه‌نديىو، ملكه‌چ كردنى بو ويست‌و ئيراده ى خواى مه‌‌زن.

ئيمام باقر(س) وردترين‌و شيواترين ته‌عبيرى له‌م عيباده ته كردووه كاتى كه فه رموويه تى:

(أفضل العبادة عفة البطن والفرج).

«چاكترين‌و گه‌وره ترين عيباده‌ت پاكيتيى سكو شه رمگايه».

ئيسلاميش وه‌ك عاده تى هه‌ميشه يى خوى هيچ كات جياوازيى نه خستوته نيوان عيباده‌ت‌و نيوان به ديهاتنى به‌رژه‌وه ندييه كومه‌لايه تييه كانى مروف له هيچ كام له جيگاكانى ته شريعه كه يدا، له‌م رووه‌وه ئه‌م عيباده‌ت‌و ئه ركه به‌ندايه تييه له شييانه چه‌ندين سوودى كومه‌لايه تيىو چاككاريى له ژماره نه هاتوويان هه‌يه.. كه هاوبه‌شى له پاراستنى سيسته‌مو، پاراستنى نرخه به‌رزه كانى ژيان‌و، له غاو كردنى حه زو مه‌‌يله دژايه تييه كاندا ده كات، بو ده ركيشانى ريشه ى خراپه‌و لادان‌و چه‌وتره‌ويى له دنياى مروقدا..، وه‌ك زه مينه خوش كردنيك بو بنياتنانى كومه‌‌ليكى دامه‌‌زراوى مروقايه تيى كه له سايه ى دادگه ريىو ئاشتيدا بژيت.

4 ـ خواپه رستيى به مال‌و دارايى:

ئيسلام هه‌روه‌ك به‌رنامه‌و شيوه كارى به‌ندايه تيىو خواپه‌رستيى داريژاوه‌و ريگاى عيباده تى بو هوشو ره‌وان‌و لاشه روون كردوته‌وه، به‌و شيوه يه‌ش ريگاى عيباده‌ت‌و خواپه رستيى له بوارى سامان‌و مولك‌و داراييشدا ديارى كردووه‌و، به‌رپرسياريتييه كانى دارايى مروف‌و ريگاى به‌ندايه تيىو خواپه رستنى به مال‌و سامان روون كردوته‌وه، بو ئه‌م مه‌‌به‌سته‌ش زه كات‌و پينج يه‌ك‌و حه جى فه رز كردووه‌و، خه لكى هانداوه بو به‌خشين‌و خوبه‌ختكردن‌و گيانفدايى به مال‌و دارايى له ريگاى خواى مه‌‌زندا، وه‌ك ته‌واوكردنيكى نه خشه ى عيباده‌ت‌و، پته‌وكردن‌و ريكوپيكييه كى به‌رنامه‌‌كه ى.

وه نه بى ئيسلام ته نيا به‌روونكردنه‌وه ى چونيه تيىو شيوه كانى به‌خشينى مال‌و دارايى وازى هينابيت، به‌لكو ئه‌و هويانه شى ديارى كردووه‌و ئه‌و ريگا درووست‌و خيرخوازانه شى ده ست نيشان كردووه كه پيويسته مالوسامان‌و داراييان پى په يدا بكريت.. هه‌روه ها ئه‌و شتانه شى ديارى كردووه كه مولكييه تيان درووست نييه‌و.. مه‌‌نعى ريگاى خراپى كردووه بو كوكردنه‌وه ى مالى حه رام... به مه‌‌به‌ستى پاك‌و خاوينيى مالوسامان‌و چاككردنى ژيان.