زوهد و دونيانه‌ويستيى

 

زوهد له‌‌به‌ر روشنايى سوننه‌تدا

ئيمام عه لى كورى حه زره تى حسين (سلاوى خوايان لى بيت) ناسراو به ئيمام سه‌ججاد ده فه‌رمويت: (زوهد له كتيبى خودا له ئايه تيكدا هاتووه كه ده فه‌رمويت:

(لكيلا تأسوا على مافاتكم ولا تفرحوا بما آتاكم...)(1).(الحديد/23)

ـــــــــــ

1 ـ الكلينى الاصول من الكافى / به رگى2، ل128 / چاپى 3.

 

«بو ئه‌وه ى هه‌رگيز دلته نگ‌و غه مگين نه بن به‌وه ى له ده ستتان ده رچووه‌و، خوشحال دلشاد نه‌بن به‌وه ى كه پيتان ده گات‌و ديته ده ستان...».

زوهدو ته قوا (دونيانه‌ويستيىو په رهيزكاريى) دوو چه مك‌و تيگه يشتنى ئيسلامين كه هه‌ريه كيكيان به‌لگه‌و شاهيدى ده روونيىو ره فتاريىو، شوينه‌وارو شه قلى كومه‌لايه تيىو كرده‌وه ييان له ژيانى مروقى موسلماندا هه‌يه.. هه‌روه ها هه‌ريه‌كه يان روليشيان له پيكهينانى كه سايه تيى پيگه يشتووى ئيسلاميىو، جويكردنه‌وه ى كه سايه تيى ئيسلاميى له باقى كه سايه تييه بيباره كانى تردا هه‌يه.

له‌م رووه‌وه زوهدو ته قوا سوفيگه ريىو ره به‌نگه ريتيى نييه‌و، زور له يه‌ك جياوازن له بيرو ئه نديشه‌و كردارو، له كاردانه‌وه‌و ره نگدانه‌وه ى ده روونيىو كومه‌لايه تيدا. هه‌روه ها ئه‌و كه سه يش كه سوننه‌ت‌و سيره تى خاوينى پيغه مبه‌رو، قورئانى پيروز سوراخ ده كات.. واته سوراخى ئه‌و كانياوه‌و سه رچاوه روون‌و خاوينه ده كات كه بيرى ئيسلاميى ئاودير ده كات به چه ندين چه مك‌و تيگه يشتن‌و هوشو بيرو بوچوون‌و به هه‌رشتيك كه به ژيان ده گات‌و، په يوه نديى به چالاكيى مروقه‌وه هه‌يه.. له ره فتارو په يوه نديىو جوره ها هه‌لويستى كومه‌لايه‌تيى.. ده بينيت كه: ئيسلام ره فزى ره به‌نگه ريتيى ده كات‌و ره هبانييه‌ت ره د ده كاته‌وه‌و، ناحه زه به‌ وشك كردن‌و گيان له به‌ربرينى ژيان‌و كوشتن‌و نابووتكردنى وزه ى داهينه رانه ى مروف له به‌نديخانه‌و زيندانى ئه‌م هه‌لويسته چه‌وت‌و ته ريكه تاسينه ره دا.

ئه‌م ره فزكردنه‌ش به‌روونيىو به‌راشكاويى له‌م ئايه ته دا هاتووه، خواى گه‌وره له قورئانى پيروزدا فه رموويه تى:(ثم قفّينا على آثارهم برسلنا، وقفّينا بعيسى ابن مريم، وآتيناه الانجيل وجعلنا في قلوب الذين اتبعوه رأفة ورحمة، ورهبانية ابتدعوها ما كتبناها عليهم إلا ابتغاء رضوان الله فما رعوها حق رعايتها،فآتينا الذين آمنوا منهم أجرهم،وكثير منهم فاسقون).(الحديد/ 27)

«به دواى نوح‌و ئيبراهيميشدا ديسان پيغه مبه‌رانى ترو پاشان عيساى كورى مه‌‌ريه ممان ره‌وانه كردو په رتووكى ئاسمانيى ئينجيلمان بو (عيسا) ره‌وانه كردو، سوزو به‌زه يىو ميهرمان خسته دلى په يره‌وه (راسته قينه)كانيه‌وه‌و، (به‌لام) ره به‌نگه ريىو ته ركى دونيايان به بيدعه‌ت له پيش گرت، كه (له كاتيكدا) ئيمه جگه له داواى ره زامه‌‌نديى خوا (له كتيبى ئينجيلدا) هيچى ترمان له سه ر نه نووسيبوون، كه چى ئه‌وان وه‌ك پيويست هه‌موو شته كانيان له به‌رچاو نه گرت، ئيمه‌ش به‌وانه‌يان كه ئيمان‌و باوه ريان هينابوو ئه جرو پاداشتى خويانمان پى به‌خشين‌و، (به‌لام) زوريشيان ريگاى فيسق‌و خراپه كارييان گرته به‌رو په يره‌ويى ئه مه‌‌يان كرد».

قورئان له كاتيكدا ناحه‌زيى‌ خوى به‌رامبه‌ر به‌م ره‌فتارو هه‌لويسته‌ ره‌به‌نگه‌ريى‌و ره‌هبانيگه‌ريتييه ده‌رده‌برى‌و، ره‌فزى چوار چيوه‌ گرتنى ژيان ده‌كات به‌م ديده وشك‌و بيگيانه‌ى كه: ره‌فزى نه‌شونماى مروقايه‌تيى‌و، دريژ بوونه‌وه‌ى بليسه‌ى چالاكيى‌و كاروبارى ژيانى كردووه.. به‌لكو قورئان رووى سه‌رنجمان ده‌كاته نموونه‌ى پيشره‌و له ره‌فتارو، هوش‌و بيداريى‌و، تيراسا، كه ئه‌ويش پيغه‌مبه‌رى رينوينكه‌ر حه‌زره‌تى محمد (ص)ه‌و، داوامان لى ده‌كات بو ئه‌وه‌ى په‌يره‌ويى بكه‌ين‌و، پابه‌ند بين به به‌رنامه‌و پروگرامه‌كه‌ى‌و، رويشتن له‌سه‌ر هيدايه‌ت‌و رينوماى‌ سوننه‌ت‌‌و سيره‌ته‌كه‌ى.

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت:

(لقد كان لكم في رسول الله اسوة حسنة لمن كان يرجو الله واليوم الآخر وذكر الله كثيراً). (الاحزاب / 21)

«له په يره‌وى كردنتان له پيغه مبه‌رى خوا چ له سه برو خوراگريى به‌رامبه‌ر به دوژمن‌و چ له باقى كرده‌وه چاكه كانى ديكه دا سه رمه‌‌شقيكى چاك‌و خيرو به‌خته‌وه ريى زورتان له‌لاى خوا هه‌يه، بو ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ئوميديان به پاداشتى خواو به روژى قيامه‌ت هه‌يه‌و يادى خوا زور ده كه‌ن‌و هه‌رده‌م له بيريدان».

جا كاتيك كه به‌رووى ئه‌م ئاراسته قورئانييه دا هه‌نگاوه كرده‌وه ييه كانمان ده نيين‌و، ديدى دلمان ده كه ينه ره‌وتى ريبه‌رى هيدايه‌و رينوماكه ر حه زره تى محمد(ص)و، به‌سه رنجه‌وه سوراخى ئه‌م سيره‌ت‌و ريگا تاكه به‌رزه ى ژيان ده كه ين، ده بينين پيغه مبه‌ر(ص) ئه‌و مروقه‌يه كه شيوه‌و شكلى رازگريىو ئه مانه تداريتيى تيراساى به‌ندايه تيى له ژياندا ژيانى ئه‌وى پيكهيناوه‌و، ئه‌و به‌رنامه‌و پروگرامه هاوسه نگه يه كه ته‌واو و تيكراى چالاكييه كانى مروف‌و ديارده كانى ره فتارى شه خسيىو كومه‌لايه تيى ئه‌وى گرتوته خوى.

به‌راستيى پيغه مبه‌رى خوا(ص) ژيانى به هه‌موو لايه نه كان‌و ته‌واوى كاروبارو چاكييه كانيه‌وه پركردبووه‌وه‌و، كه سايه تييه مه‌‌زنه كه ى.. چ لاشه يىو روحيىو.. چ شه خسيىو كومه‌لايه تيىو.. چ دونيايىو ئاخيره تيى هه‌موو لايه نيكى ژيانى تيرده كرد.

هه‌ربويه ده يبينين بوته سه ركرده يه‌ك بو نه ته‌وه‌و،پيغه مبه‌ريك بو مروقايه تىو،هه‌لگريك بو ئالاى جيهادو..باوكيك بو روله كان، كه سه رپه رشتيىو چاوديرييان ده كات‌و، سوزى بويان ده جولىو، بايه‌خ به په روه رده يان ده دات.. هه‌روه ها چه شنى ميرديك بو چه ندين ژن له نزيكه‌وه هه‌لسوكه‌وتيان له گه لدا ده كات‌و ده يانژينيت‌و، له گه لياندا خيزان‌و خانه‌واده‌و ژيانى ئارامو به‌رقه رار روده نيت..

ئه‌وجا له گه‌ل ئه مه‌‌شدا ئه ركى به‌ندايه تيىو خواپه رستيى خويشى ئه نجام ده دات.. روژوو ده گرىو ده يشكينيت‌و، چيژ له له زه‌ت‌و خوشييه كانى ژيان وه رده گرىو.. نويژده كات‌و خوا ده په رستيت‌و.. زاهيدترين‌و به ته قواترينى خه لكيشه.. به هيچ جورى پيچه‌وانه يىو دژايه تيى له نيوان ئه نجامدانى كاروبارى ژيان‌و له نيوان زوهدو ته قوادا به‌دى ناكات.. به‌لكو ژيان له چوارچيوه ى ئه‌م چه مك‌و تيگه يشتنه‌و، له سه ر ئه‌م بنچينه يه به‌ريوه ده بات. به‌م شيوه يه بوو سيره‌ت‌و سوننه تى سه رمه شقانه ىو، ژيانى به‌رزى، قوتابخانه يه‌ك كه ژيان له سايه يدا گه شه‌و نه‌شونماى كردووه‌و، په يام هينه‌ريك‌و جستوجوكاريك له پيناوى خيرو چاكه‌و چاككردندا.

پيغه مبه‌ر(ص) له فه رمووده يه كيدا له گه‌ل (عوسمانى كورى مه‌‌زعون)دا سيره‌ت‌و سوننه‌ت‌و شيوه ى مامه‌‌له ى خوى له گه‌ل ژياندا ده ربريوه، ده گيرنه‌وه، كاتى ژنه كه ى عوسمان هاته لاى پيغه مبه‌رو سكالاى حالى خوى له‌لا كرد له ده ستى ميرده كه ىو وتى: ئه ى پيغه مبه‌رى خوا: عوسمان به روژ روژووه‌و به‌شه‌و شه‌ونويژ ده كات، پيغه مبه‌ريش(ص) به تووره ييه‌وه هه‌لساو چووه ده رى بو ئه‌وه ى عوسمان ببينيت، ديتى خه ريكى نويژه، عوسمان هه‌ر كه چاوى به پيغه‌مبه‌ر كه‌وت هات به پيريه‌وه، پيغه مبه‌ريش(ص) پيى وت: (ياعثمان لم يرسلني الله تعالى بالرهبانية، ولكن بعثني بالحنيفية السهلة السمحاء، أصوم وأصلي، وألمس أهلي، فمن أحب فطرتي فليستن بسنتي، ومن سنتي النكاح)(1).

ــــــــــــ

1 ـ الكلينى / الفروع من الكافى / به رگى 5/ ل 494.

 

«ئه‌ى عوسمان خواى ته عالا منى بو ره هبانييه‌ت‌و ره به‌نگه ريتيى نه ناردووه، به‌لكو ناردوومى به دين‌و ئاينى سووكو ئاسانى خاوينى ئيبراهيمه‌وه، روژوو ده گرمو نويژده كه‌مو ده شچمه‌‌لاى خيزانى خوشم، جا هه‌ركه‌سى سرووشت‌و زگماكى منى خوش ده‌وى با په يره‌ويى له سوننه‌ت‌و سيره تى من بكات، كه نيكاح سوننه‌تى منه».

خو ئه گه ر پيغه مبه‌رى خوا(ص) كه خوى پيشره‌وى زاهيدان‌و، پيشه‌واى خواپه‌رستانه، به‌م جوره بووبيت، ئيمه‌ش له سه رمانه ماناى زوهدو دونيانه‌ويستيى له سيره‌ت‌و سوننه ته خاوين‌و بون خوشه كه ىو، رينوماى ژيانى ئه‌وه‌وه فيرببين، جا بو زياتر روونبوونه‌وه‌و زانينى ماناى زوهدو دونيا نه‌ويستيى با سه رنج بده ينه ئه‌و فه رمايشتانه ى كه له‌و زاته پاكه‌وه(ص) ريوايه‌ت كراون.

ريوايه‌ت كراوه پيغه مبه‌ر(ص) فه رموويه تى:(إذا أراد الله بعبد خيراً زهده في الدنيا، ورغبه في الاخرة، وبصره بعيوب نفسه)(1).

ـــــــــــ

1 ـ النراقى / جامع السعادات / به رگى 3/ ل58 .

 

«گه ر خواى ته عالا خيرى به‌نده يه كى بويت رووى له دونيا په رستيى وه رده گيرىو، رووى مه‌‌يلى ده كاته ئاخيره‌ت‌و، چاوى ده كاته عه يبه‌كانى خوىو عه يبه‌كانى پى ده ناسينيت».

هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى: (من اشتاق الى الجنة سارع الى الخيرات، ومن خاف النار لها عن الشهوات، ومن ترقب الموت ترك اللذات،

 

 

 

ومن زهد في الدنيا هانت عليه المصيبات)(1).

ـــــــــــ

1 ـ سه رچاوه ى پيشوو.

 

«ئه‌وى شه‌وق‌و تاسه‌ى به هه‌شتى كرد به ده ستوبرده بو خيرو خيرات‌و، ئه‌وى ترسى ئاگرى دوزه خى بوو له هه‌واوهه‌وه‌س‌و شه‌هوه‌ت دووركه‌وتوته‌وه‌و،ئه‌وكه سه ى چاوه ريى مه‌‌رگى كرد ده ستى له له زه‌ت‌و خوشييه كانى به‌رداو، ئه‌وكه سه ى پشتى هه‌لكرد له دونياو زوهدى گرته به‌ر بارى به‌لاو ره نجى له سه‌ر سووكوكه‌م بووه».

له‌م باره يه‌وه فه‌رمووده يه كيش له ئيمام عه لى يه‌وه(س) هاتووه كه ده فه رمويت: (الناس ثلاثة: زاهد وصابر وراغب.. فأما الزاهد فقد خرجت الاحزان والافراح من قلبه، فلا يفرح بشيء من الدنيا، ولا يأسى على شيء منها فاته، فهو مستريح، وأما الصابر فإنه يتمناها بقلبه فإذا نال منها ألجم نفسه عنها بسوء عاقبتها وشقائها، ولو أطلعت على قلبه لعجبت من عفته وتواضعه وحزمه، وأما الراغب فلا يبالي من أين جاءته الدنيا من حلها أو حرامها، ولا يبالي ما دنس فيها عرضه، وأهلك نفسه، وأذهب

 

 

 

مروءته، فهم في غمرتهم يعمهون ويضطربون(1).

ـــــــــــ

1 ـ سه رچاوه ى پيشوو.

 

«خه لكيى سى ده سته‌ن: دونيانه‌ويست‌و خوراگرو دونياپه رست (زاهيدو سابرو راغب).. زاهيدو دونيانه‌ويست خه‌م‌و شادى له دليدا ده رچووه‌و، به هيچ شتيك له دنيادا شادو خوشحال نابيت‌و، خه‌م بو شتيك ناخوات كه له ده ستى چووه، وه ها كه سيك ئاسووده يه، به‌لام سابرو خوراگر به دل دنياى ده‌وىو ئاره زووى ده كات خو ئه گه ر شتيكى له دونيا پى برا به خاترى خراپيى عاقيبه‌ت‌و ئه نجامو هينانى به دبه‌ختيى دونيا نه‌فسى خوى به‌رامبه‌رى راده گرى، كه ئه گه ر ئاگات له دلى هه‌بيت سه رت سوور ده مينى له پاكيىو ته‌وازوعو پته‌ويىو هوشياريى ئه‌و دله، به‌لام دونياپه رست ئه‌وه هه‌رگيز گويى له‌وه نييه دونياى له كويوه به ده ست گه يشتووه له حه‌لالى دونيا يا له حه رامى، هه‌روه ها گوى نادات چ شتيكى دونيا ناموسى له‌كه دارو پيس بكات‌و، ده يخاته مه‌‌ينه تييه‌وه‌و، پياوه تيىو مه‌‌ردايه تيى بو ناهيليت، ئه‌م ده سته يه‌ش له گيژاوى جه هاله‌ت‌و گه‌وجيتيى خوياندا ويل‌و سه رگه ردان‌و په ريشانن».

ديسان هه‌ر له ئيمام عه لى يه‌وه(س) ريوايه‌ت كراوه فه رموويه تى:(للمؤمن ثلاث ساعات، فساعة يناجي فيها ربه، وساعة يرم معاشه، وساعة يخلي بين نفسه، وبين لذتها فيما يحل ويجمل،... وليس للعاقل أن يكون شاخصا إلا في ثلاث،.. مرمة لمعاش، أو خطوة في معاد، أو لذة في غير محرم)(1).

ــــــــــــ

1 ـ الحرانى / تحف العقول / ل144.

 

«بروادار سى سه عاتى هه‌يه: سه عاتيك كه تيايدا رازونيازى دلى خوى لاى خوا ده كات‌و، سه عاتيك كه هه‌ول‌و كوشش ده كات بو ژين‌و بژيوىو، سه عاتيكيش كه خوى بو له زه‌ت‌و خوشييه كانى نه فسى له شتى حه‌لال‌و جوان ته‌رخان ده كات،... جا كه سى ژيرو عاقل بوى نييه چاو ببريته هيچ شتيك جگه له سى شت،.. هه‌ول‌وته‌لاشيك بو بژيوىو گوزه ران، يا هه‌نگاويك بو قيامه‌ت، يان بو خوشيىو له زه تيك كه حه رام نه كراوه». هه‌روه ها ده فه رمويت: (أيها الناس: الزهادة: قصر الامل، والشكر عند النعم، والتورع عند المحارم)(2).

ــــــــــــ

2 ـ الامام على: نهج البلاغة / ريكخستنى دوكتور صبحى الصالح / ل106.

 

«ئه ى خه لكينه: زوهدو دونيانه‌ويستن بريتييه له: ئاوات كورتيىو، شوكر له كاتى نيعمه‌ت‌و، خوپاراستن‌و پاريز كاتى كه حه رام‌و شتى قه ده غه له ئارادايه».