رولى ئافره‌ت  له درووستكردنــى كومــه‌ل‌دا

 پيناسه‌ى كومه‌لگا

كومه‌لگا: به‌و كورو كومه‌له مروقايه‌تى‌يه‌‌ ئه‌لين كه له چه‌ند كه‌س‌و ئه‌فراديك پيك هاتووه‌و كومه‌لى په يوه‌نديى ئايدولوژىو كومه‌له به رژه‌وه‌ندييه‌كى گرنگى ديارى كراو پيكه‌وه‌يان ئه‌به‌ستيته‌وه.

ئه‌گه‌ر پيناسه‌ى كومه‌لگا به شيوه يه‌كى گشتيى ئه‌مه ‌بى كه باسمان كرد ئه‌وا «كومه‌لگه ى ئيسلاميى»ش بريتى‌يه‌ له‌و كومه‌لگايه‌ى كه گشت رايه‌ل‌و په‌يوه‌ندىو ريكخستنيكى به رژه‌وه‌ندييه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌ساس‌و پايه‌ى ئيسلام تيا رو ئه‌نريت.

كه‌وابوو ئه‌توانين بليين كومه‌لگاى ئيسلاميى بريتى يه‌ له: «هه‌ر كورو كومه‌ل‌و ده سته يه‌كى سياسى كه له هه‌ر گوشه‌و پارچه يه‌كى زه‌وى دا نيشته جى يه‌وئيمانى به ئيسلام هه‌يه‌و،هه‌موو په‌يوه‌ندييه‌كىو ته‌واوى ياساو سيسته مى ژيانى خوى له سه‌ر پايه‌و ئه‌ساسى ئيسلام ريك بخات»، چونكو كومه‌لگه ى ئيسلامى كومه‌لگه يه‌كى عه‌قائيدى يه‌و كومه‌لى تايبه‌تمه‌ندىو سيفه‌تى جياكارو تايبه‌تى خوى هه‌يه، تايبه‌تمه‌ندىو سيفاتيك كه له باقى كومه‌لگه‌كانى كه‌ى جيا ئه‌كاته‌وه، كومه‌لگه يه‌كه كه به‌بيروراوو ئاكارو ره‌وشت‌و جيهانبينىو ياساو سيسته مى ژيان‌و ره فتارو داب‌و نه‌ريتى تايبه‌ت‌و جياوازى خوى ئه‌ناسرى، كه قورئانى پيروز زور به كورتى به چه‌ند وشه يه‌ك پيناسه‌و ته‌عريفى كومه‌لگه ى ئيسلامى كردووه‌و، ره نگ‌و تايبه‌تمه‌ندىو سيفاتى ئه‌م كومه‌لگه يه‌ى خستوته به‌رچاومان‌و شيوه ى شته‌كه ى بو ديارى كردووين‌و ئه‌فه‌رمويت:(صِبغَةَ اللهِ ومَن أحسن من الله صبغة ونحن له عابدون).(البقرة/ 138)