ئافره‌ت‌و كارى سياسى

 

يه‌كيك له‌و مه‌سه له ئه‌ساسىو بنه‌ره تييانه‌ى كه خراوه نه‌ته به ر باسو موناقه شه‌و وتوويژى فيكرىو شارستانى له سه ده‌ى بيسته مدا مه‌سه له‌ى مافه‌كانى ئافره‌ته، له وانه به شداريكردنى له ژيانى سياسىو كارى سياسى دا.

به‌لام سه ير له‌وه دايه ئه‌و كه سانه‌ى كه به‌لاى خويان داواى مافى سياسى بو ئافره‌ت ئه‌كه‌ن تومه‌تى به شدارى نه‌كردنى ئافره‌ت له كاروبارى سياسى دا ئه‌ده نه پال فيكرى ئيسلامىو بيروباوه رو «معتقدات»ى ئيسلامىو، خه تاكه به خه تاى ئه‌و له قه له‌م ئه‌ده‌ن‌و، واى بلاو ئه‌كه‌نه‌وه كه ديدو بيروبوچوون‌و باوه رى ئيسلاميى نه‌يهيشتووه ئافره‌ت به شدارى له ژيانى سياسىو كارى سياسى دا بكات، چونكه ئيسلام به قسه‌ى ئه‌وان ـ سا راست ئه‌كه‌ن يا درو ـ به شداريكردنى ژيانى سياسى له ئافره‌ت قه ده غه ئه‌كاتو ريگه‌ى كارى سياسى لى ئه‌گريت، بو ئه‌مه‌ش هاتوون ئه‌و بارودوخه كومه‌لايه‌تىو سياسى يانه‌ى كه ده يبينن له‌ ولاته ئيسلامييه‌كاندا كردوته به‌لگه‌يه‌ك بو سه لماندنى قسه‌كانيان‌و ئه‌لين خو ئيمه له خومانه‌وه قسه ناكه ين‌و درو بو ئيسلام هه‌لنابه ستين، به‌لام بى ئاگا له‌وه‌ى ئاوه زيان به‌وه نه‌شكاوه‌و نه‌يانتوانيوه فه‌رق له نيوان ئيسلام‌و په‌يره‌وان‌و شوين كه‌وتووه كانيا بكه‌ن‌و بزانن كه ئيسلام وه‌ك شه‌ريعه‌ت‌و نيزام‌و كومه‌له بنه‌مايه‌‌كى به‌رزو پيروز جيايه له گه‌ل زوربه‌ى ئه‌و په يره‌وانه‌يدا كه ره فتارو سلوكى سياسىو كومه‌لايه تييان به ئيسلام ناخواتو ده ربرى ئيسلام نىيه‌، وه يا بزانن ئه‌وه‌ى كه ئه‌يبينن له كومه‌لگه‌ى موسلماناندا زورى فه‌رقه له گه‌ل ئه‌وه‌ى كه پيويسته هه‌بى له كومه‌لگه‌ى ئيسلاميدا، چونكه هه‌روه‌ك پيشترين وتمان كومه‌لگه‌ى موسلمانان‌و كومه‌لگه‌ى ئيسلاميى دوو شتى جياوازن‌و نابى ئه‌وه‌ى له كومه‌لگه‌ى موسلماناندا ئه‌بينرى به حيسابى كومه‌لگه‌ى ئيسلامى دابنريت، له به ر ئه‌وه وينه‌ى ئافره تيش له كومه‌لگه جوراوجوره‌كانى موسلمانان‌و شيوه‌ى ره فتارو هه‌لسوكه‌وت له گه‌ل كردنىو ريزو ئيحتيرامى له كومه‌لدا له‌و رووبه رو زه مينه‌يدا كه پيچه‌وانه‌ى ئيسلامه زاده‌ى كومه‌لى ديدو بيروبوچوون‌و ئه‌و تيگه‌يشتنانه‌يه كه سه‌ريان هه‌لداوه‌و هاتوونه‌ته گورى له ئه‌نجامى كومه‌لى عورف‌و داب‌و نه‌ريت‌و ره فتارو هه‌لسوكه‌وتى كومه‌لايه تييه‌وه كه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به ئيسلامه‌وه نىيه‌، به تايبه‌ت ئه‌و هه‌لويسته‌ى كه گيراوه له ئافره‌ت له بوارى زانستىو كولتوورىو سياسىو كومه‌لايه‌تىو، په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى له گه‌ل پياودا.

ئه‌وه بزانه سياسه‌ت له فيكرى ئيسلاميدا به ماناى سه‌رپه رشتىو چاوديرى كردنى كاروبارى نه‌ته‌وه‌يه له هه‌موو بواره گرنگه كان‌و، رابه رايه‌تى كردنى ره‌وتى كاروانه‌كه‌ى به ريگه‌ى ئيسلامدا، به‌م هويه‌وه سياسه‌ت ئه‌ركو مه‌سئولييه تيكى كومه‌لايه‌تى گشتىيه‌ كه به گشت موسلمانان سپيردراوه‌و هه‌موو به رپرسيارن ليى. ئه‌م ئه‌ركو مه‌سئوليتييه‌ش له زاراوه‌ى زاناياندا واجبيكى كيفائىيه‌ كه رووى فه‌رمان‌و خيتابه كه تيايدا ئاراسته‌ى تيكراى موسلمانانه، موسلمانانيش چ پياو بىو چ ژن فه‌رقو جياوازييه‌كيان بو دانه نراوه جگه له چه‌ند حاله‌تيكى كه‌م بو نموونه خواى گه‌وره له چه‌ندين ئايه تا به بى ئه‌وه‌ى جياوازى نيوان ژن‌و پياو بكات رووى خيتاب ئه‌كاته سه‌رجه‌مى موسلمانان.

وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌فه‌رمويت:

(أن أقيموا الدِّين ولا تتفرّقوا فيه).(الشورى / 13)

يا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌فه‌رمويت: (وعد الله الّذين آمنوا منكم وعملوا الصّالحات ليستخلفنّهم في الارض كما استخلف الّذين من قبلهم).(النور/ 55)

هه‌روه‌ها نموونه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى تريشى كه ئه‌فه‌رمويت: (وأطيعوا الله وأطيعوا الرّسول وأُولي الامر منكم).(النساء/ 59)

ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ى رووى خيتاب له هه‌موو ئه‌م ئايه تانه‌دا بو تيكراى موسلمانانه به بى جياوازى جنسييه تيان، دامه‌زراندنى دين به بيروباوه رو عه قيده كه‌ىو به ته‌واوى سيسته‌مه ‌سياسىو كومه‌لايه‌تىو خواپه رستىو بواره‌كانى تريه‌وه، ئه‌رك‌و مه‌سئولييه‌تيكى هه‌مووانه، خيتابى ئيتاعه‌ت‌و گويرايه ليش بو «وه لى ئه‌مر» كه له ئايه‌تى سيهه‌مدا هاتووه ئاراسته‌ى هه‌مووانه‌و هه‌موو موكه‌للـه‌فيك ئه‌گريته‌وه، به‌لينى كردنه حوكمران‌و فه‌رمانره‌واش كه له ئايه‌تى دووه مدا هاتووه بو هه‌موو ئه‌و كه سانه‌يه كه بروايان به خواو به په‌يامه‌كه‌ى هيناوه‌و كارى چاكه يان لى ئه‌وه شيته‌وه، ئه‌و كه سانه‌ش ژن بن يا پياو فه‌رق ناكات.

دووباره ئه‌وه‌ش كه له ئايه‌تى «12»ى سوره‌ى «ممتحنة»ى قورئانى پيروزدا هاتووه كه ئه‌فه‌رمويت: (ياأيُّها النبيُّ إذا جآءَكَ المؤمناتُ يُبايعْنَكَ على أن لا يُشْرِكْنَ بالله شيئاً وَلا يسرِقْنَ وَلا يَزْنينَ ولا يَقْتُلْنَ أوْلادَهُنَّ وَلا يأْتينَ بِبُهتان يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيديهنَّ وَأرْجُلِهِنَّ وَلا يَعْصِينَكَ في مَعْرُوف فَبايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِر لَهُنَّ اللهَ إنَّ اللهَ غَفُورٌ رَحيم)، جگه له‌وه‌ى پراكتيكيكى عه مه‌لى بووه‌و پيغه مبه ر(ص) له ژيانى ته بليغىو سياسى خويدا به جيى هيناوه به‌لگه‌و ده ليليكى حاشا هه‌لنه‌گرى قورئانيشه له سه‌ر جائيزيتى به يعه تكردنى ئافره‌ت به «وه لى ئه‌مر» به‌لكو واجبيتىو فه‌رزيتيشى، چونكه به يعه‌ته كه له‌م ئايه‌ته دا به يعه‌تى ئيتاعه‌ت‌و گويرايه لىيه‌ بو وه لى ئه‌مر له سه‌ر ئيلتيزام‌و پابه‌ند بوون به ئه‌حكام‌و ياساكانى ئيسلامو، دان نان به ويلايه‌تى دا، كه به‌يعه‌تيش خوى له خويدا به‌رجه‌سته ترين‌و روشنترين به‌لگه‌و نيشانه‌كانى بوونى مافى سياسىيه‌ له كومه‌لگه‌ى مروقايه‌تى دا.

ره نگه روشنترين به‌لگه‌يه‌كيش له سه‌ر رولى سياسىو مافه سياسييه‌كانى ئافره تيش له ئيسلامدا ئه‌وه بى كه هاتووه له ئايه‌ته‌كانى «ئه‌مر به مه‌عروف ونه‌هى له مونكه ر»و ئايه‌ته‌كانى «ويلايه‌ت‌و وه‌لاء»دا كه ماناو ده‌لاله‌تيكى گشتىيان هه‌يه‌و ژن‌و پياو پيكه‌وه ئه‌گريته‌وه.

شه‌رعناس‌و بيرزانى مه‌زنى ئيسلامى شه‌هيد محمد باقر الصدر ـ ره حمه‌تى خواى لى بى ـ ئه‌م ئايه‌ته‌ى كردوته به‌لگه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر پياويكى بروادارو هه‌ر ژنيكى بروادار شياوى فه‌رمانره‌وايه‌تىو ويلايه‌تى سياسى هه‌يه‌و، ژن‌و پياويش له‌م شايسته‌يىيه‌ دا يه‌كسانن، له ده قى وته‌كه‌ى شه‌هيد سه‌دردا هاتووه‌و ئه‌لى:

(نه‌ته‌وه له مه‌سه‌له‌ى خه‌لافه‌تدا رولى خوى له چوارچيوه‌ى ته‌شريعى دوو بنه‌ماى قورئانى دا ئه‌گيريت: بنه‌ماى (وأمرهم شورى بينهم) وبنه‌ماى (المؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر).

ده قى يه‌كه‌م مافى به‌ريوه‌بردنى كاروبار له ريگاى شوراوه ئه‌داته ده‌ست خودى نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده قيكى تايبه‌ت به پيچه‌وانه‌ى ئه‌و ده قه نه‌ئه‌هات(1)، ده قى دووه‌ميش قسه له حوكمرانىو ويلايه‌ت‌و

ــــــــــ

1 ـ مه‌به ستى شه‌هيد سه در ئه‌و ده قه يه له پيغه مبه رى خواوه(ص) هاتووه سه باره‌ت به ئيمامه‌تى ئه‌هلى به يت له حه جى مالئاوايى دا، هه‌روه‌ها چه‌ند ده قيكى تريش، وه‌ك ئه‌و ده قانه‌ى كه هاتوون له «مسند»ى ئه‌حمه‌دى كورى حه نبه‌ل‌و، «سنن»ى ئيبن ماجه‌و، «مستدرك»ى حاكم دا.

له‌وه ئه‌كا كه هه‌ر برواداريك وه لىو سه‌رپه‌رشتى ئه‌وانى تره. مه‌به‌ستيش له ويلايه‌ت ئه‌وه‌يه‌ كه نه‌ته‌وه كاروبارى خوى بگريته ده ست‌و خوى سه‌رپه‌رشتىيان بكات هاوكات له گه‌ل دانانى ئه‌ركى «ئه‌مر به مه‌عروف‌و نه‌هى له مونكه‌ر» له سه‌رى ده قه‌كه‌ش زور روون‌و ئاشكرا هاتووه له رى كردنى ويلايه‌تا له نيوان تيكراى بروادارانى ژن‌و پياودا به شيوه‌يه‌كى يه‌كسان. ئه‌مه‌ش له به‌رگرتنى بنه‌ماى شوراو، عه‌مه‌ل كردن به راى زورينه‌ى له حاله‌تى جياوازىو ناته‌بايى دا لى ئه‌كه‌ويته‌وه)(1).

ـــــــــــ

1 ـ الاسلام يقود الحياة / محمد باقر الصدر / ل 171.

 

ئافره‌تى موسلمان له زه مانى پيغه‌مبه‌رى خوادا(ص) چووه ناو مه‌يدانى سياسه‌ت‌و، ئايه‌تى به‌يعه‌تى تومار كرد، هه‌ر له‌و كاته دا بوو كه ژنان چوونه ناو مه‌يدانى سياسه‌ته‌وه‌و هاوكارىو هه‌ماهه‌نگىيان له ژيانى سياسى دا ده ست پى كرد، ئافره‌تى موسلمان چووه ناو مه‌يدانى سياسه‌ت‌و راوبوچوونى خوى له مه‌سه‌له‌ى خه‌لافه‌ت‌و ئيمامه‌ت‌و سياسه‌ت له دواى وه فاتى پيغه‌مبه‌رى خوا(ص) ده ربرى، گه‌وره‌ترين به‌لگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌لويستى فاطيمه‌ى كچى پيغه‌مبه‌ر(ص)و هاوسه‌رى حه زره‌تى عه لىيه‌، ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه‌ى كه پاش وه فاتى باوكى (ص) چووه ناو مه‌يدانى سياسه‌ت‌و، ده ستى دايه چالاكى سياسىو نواندنى هه‌لويستى سياسى به مه‌به ستى لايه نگرى له حه‌زره‌تى عه‌لىو گيرانه‌وه‌ى به‌يعه‌ت بو ئيمامه‌ت‌و خه‌لافه‌تى عه‌لى(س) بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌يوه‌نديى به ئه‌نصارو موهاجيرينه‌وه ئه‌كردو ئه‌چووه لايان بو ماله‌وه‌و داواى لى ئه‌كردن به يعه‌ت به عه لى بكه‌نو، رازى نه‌بن به به يعه‌تى «سه قيفه»، تا سه‌ره نجام توانى ژماره‌يه‌ك له ئه‌نصارو موهاجيرين هاو هه‌لويست‌و هاوچالاكى بكات بو بزاقه سياسييه‌كه‌ى حه زره‌تى عه لىو، ده نگى ناره زايه تييان بخاته‌ ته‌كى بو ره‌ت كردنه‌وه‌ى به يعه‌تى سه قيفه.

باسى ئه‌م رووداوه‌ش له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ميژوويى دا هاتووه‌و له باره‌يه‌وه وايان نووسيوه كه حه زره‌تى عه لى له پاش به يعه‌تى سه قيفه‌و رازى نه‌بوونى به‌م به يعه‌ته شه‌وانه ئه‌چووه ده رىو حه‌زره‌تى فاطيمه‌ى سوارى وشتريك ئه‌كردو له گه‌ل خوى ئه‌يگيرا به سه‌ر كورو مه‌جليسى ئه‌نصاره كاندا تا داواى هاوكارىو پشتگيرىيان لى بكات، ئه‌وانيش ئه‌يانووت ئه‌ى كچى پيغه‌مبه‌رى خوا ئيمه تازه به‌يعه‌تمان به ئه‌بو به كر كردووه‌و ناكرى په شيمان ببينه‌وه، ئه‌گه‌ر ميرده كه‌ى توو ئاموزاكه‌ت زووتر به‌ر له ئه‌بوبه كر بهاتايه‌ته لامان به يعه تمان به‌و ئه‌كردو لاريمان ليى نه‌بوو، وه‌ك له ميژوودا هاتووه‌و ئه‌گيريته‌وه:

«... وخرج عليّ كرّم الله وجهه، يحمل فاطمة بنت رسول الله(ص) على دابّة ليلاً في مجالس الانصار، تسألهم النّصرة، فكانوا يقولون: يا بنت رسول الله(ص)، قد مضت بيعتنا لهذا الرّجل، ولو أنّ زوجك، وابن عمّك سبق إلينا قبل أبي بكر ما عدلنا عنه»(1).

ـــــــــــــ

1 ـ الامامة والسياسة / ابن قتيبه الدينورى / به رگى 1 / ل 19.

 

خو ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌رنجى ئه‌م دوو ئايه‌ته (ئايه‌تى شوراو ئايه‌تى ويلايه‌تى برواداران) بده ين هه‌روه‌ك له ليكدانه‌وه كه‌ى شه‌هيد سه دريش دا ماناى ئايه‌ته‌كان روون بوته‌وه، ئه‌بينين بو خويان بنه‌مايه‌‌كى پان‌و پورى فيكرى بو مافه سياسييه‌كانو، بگره بو ئه‌ركه سياسييه‌كانى نه‌ته‌وه‌ش به هه‌موو ره گه زه‌كانىيه‌‌وه له ژن‌و له پياو به شيوه‌يه‌كى يه‌كسان پيك ئه‌هينن. ئه‌و ئايه‌ته‌ى تريش كه كارى سياسى وه‌ك واجبيكى كيفايى له سه‌ر ژن‌و پياو وه‌ك به‌رهه‌لستى كردنى حوكمرانى سته مگه رو، دامه‌زراندنى ده‌وله‌تى ئيسلامىو رينومايى كردنى راى گشتى سياسىو...هتد واجب ئه‌كات ئه‌م فه‌رمووده پيروزه‌ى خواى گه‌وره‌يه كه ئه‌فه‌رمويت: (ولتكن منكم أُمّة يدعون إلى الخير ويأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر وأُولئك هم المفلحون).

قورئان له‌م ئايه‌ته پيروزه دا ئه‌وه واجب ئه‌كات كه پيويسته له نيو موسلماناندا ئومه‌تيك (واته ده سته‌و تاقميك) پيك بيتو كاريان ئه‌وه بى فه‌رمان بده‌ن به چاكه‌و ريگه له خراپه بگرن، واته ئه‌مر بكه‌ن به مه‌عروف‌و نه‌هى بكه‌ن له مونكه‌ر. ئه‌م ده سته‌و تاقمه‌ش ژن‌و پياو به يه‌كسانى ئه‌گريته‌وه به ده ليلى فه‌رمووده‌ى خوا كه ئه‌فه‌رمويت:

(والمؤمنون والمؤمناتُ بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر وأُولئكَ هم المفلحون).

شتيكى ئاشكرايه رووبه‌رى سياسى له فيكرى ئيسلامى دا رووبه ريكى زور فراوان‌و پان‌و پوره، كه ئه‌م رووبه‌ره بنه‌ماى «ئه‌مر به مه‌عروف‌و نه‌هى له مونكه ر»يش ئه‌گريته‌وه، ئه‌م بنه‌مايه‌ش زور شت ئه‌گريته‌وه، له بانگه‌واز بو دامه‌زراندنى نيزام‌و سيسته مى ئيسلامىو، به رنگار بوونه‌وه‌ى حوكمرانان‌و رژيمه سته‌مگه‌رو زورداره كانو، هه‌روه‌ها به شدارىو هه‌ماهه‌نگى له به ريوه بردنى ده سه‌لات‌و، كيشانى نه‌خشه‌ى سياسى ميلله‌ت‌و، هووشياركردنه‌وه‌ى سياسىو مه‌سه له‌ى شوراو به يعه‌ت‌و، زور شتى تر وه‌ك هه‌لبژاردنى حوكمران‌و نوينه‌رانى ميلله‌ت‌و، به‌شداريكردن له نوينه‌رايه‌تى كردنى ميلله‌ت له ئه‌نجوومه‌نى شورادا ئه‌وه‌ى كه ئيمه ئه‌مروكه ناومان ناوه «په‌رله‌مان»و، ئه‌ركى فه‌رماندان به چاكه‌و ريگرتن له خراپه له ديديكى سياسىيه‌‌وه رائه‌په‌رينيتوه... تادوايى.

به‌لام كاتى له‌و هه‌لومه‌رج‌و بارودوخه كومه‌لايه‌تىو سياسييانه ئه‌كولينه‌وه كه پيويسته كار له چوارچيوه ياندا بكريت ئه‌بينين ئه‌و ئوممه‌ت (ده سته‌وتاقم)ـه‌ى كه قورئان به فه‌رمووده‌ى (ولتكن منكم امة) داواى پيكهينانى كردووه ناتوانى رولى خوى وه‌ك ده سته‌و تاقميك به‌و جوره‌ى كه قورئان ئه‌يه‌وى ببينى مه‌گه‌ر كاتى ئه‌و جه ماعه‌ت‌و ده سته‌وتاقمه جه ماعه تيكى ريكخراوو جه‌م‌و جور بىو وه‌ها بى كه ئيش‌و كاره‌كانى خوى به گويره‌ى نه‌خشه‌و به رنامه‌ى وردو شيوازو كه‌ره سته‌ى نوىو باوى روژ به ريوه به رى، به رنامه‌و شيوه كارو كه ره سته گه ليكى وه‌هايى كه بگونجى له گه‌ل سه‌رده مه‌كه‌و ئه‌و قوناغه ميژووييه‌ى كه موسلمانه‌كانى تيا ئه‌ژين.

ئه‌مه‌ش بو خوى به ماناى پيويستى به‌شداريكردن‌و هه‌ماهه‌نگى كردنى ئافره‌ته به ئه‌ندازه‌ى كيفايه‌ت له كورو كومه‌ل‌و چالاكىيه‌ سياسىيه‌كان‌و، له ئه‌نجوومه‌ن‌و ريكخراوه‌و دامه‌زراوه فيكرىو ئيسلاحىيه‌ جوراوجوره كاندا ئه‌گه‌ر هات‌و به جى هينانى ئه‌م ئه‌رك‌و واجبه وه‌ك پيويست‌و به شيوه كاريگه‌رايه تييه‌كه‌ى نه‌يه‌ته دى مه‌گه‌ر له ريگه‌ى به شداريكردنى ئافره‌ته‌وه نه‌بى، له‌وه‌ها حاله‌تيكا نه‌‌ك هه‌ر جائيزه به‌لكو فه‌رزو واجبى سه‌رشانيه‌تى هه‌ماهه‌نگى بكا بو هينانه‌دى ئه‌و پيويستىيه‌.

له‌م چه‌ند بنه‌ما قورئانييه شه‌وه ئه‌وه مان بو ده رئه‌كه‌وى كه ده رگاى ژيانى سياسى له ئيسلامدا وه‌ك چون له هه‌ردوو ئاستى واجبى عه ينىو واجبى كيفائى وه يا موباح بوونى به شدارى كردن له ژيانى سياسى دا به هه‌موو بواره جوراوجوره‌كانىيه‌‌وه بو پياو كراوه‌و ئاوه‌لايه وه‌هاش بو ژن كراوه‌و ئاوه‌لايه به بى جياوازى، ژنيش وه‌ك پياوه‌و، ئيسلام هيچ جياوازييه‌‌كى له‌م بواره دا بو دانه ناوه.