هويه‌كانى درووست بوونى ژيانى كومه‌لايه‌تى

 

يه‌كيك له‌و كيشه سه‌ره كييانه‌ى كه پيويستى يان به باس‌و ليكولينه‌وه‌و شيكردنه‌وه يه‌كى زانستىيانه‌ هه‌يه‌ مه‌سه‌له ى سه‌ر هه‌لدان‌و درووست بوونى كومه‌لگاو ژيانى كومه‌لايه‌تىيه ‌به خوىو به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى به كيشه كه‌وه به ستراون له ئالوزىو تيكه‌لاوى مه‌سه‌له كانى ناوىو له ته‌ركيبات‌و رايه‌له‌كانىو، ناسينى ئه‌نگيزه‌و پالنه‌رو هويه‌كانى پيكهاتن‌و درووست بوونى.

جا بو ئه‌وه ى شاره زاى ديدى ئيسلام بين له بابه‌ت سه‌رهه‌لدان‌و درووست بوونى كومه‌لگاو پيكهاتنى ژيانى كومه‌لايه‌تى يه‌وه، با پيكه‌وه ئه‌و ئايه‌تانه به سه‌ر بكه ينه‌وه كه باسيان له مه‌سه‌له ى كومه‌ل كردووه‌و، بانگهيژيان كردووه بو درووستكردنى كومه‌لگاى مروقايه‌تىو دارشتنى ژيانى تاكه كه‌س له سه‌ر بناغه‌ى كومه‌لى پايه‌و بنه‌ماى نه‌گور له چوارچيوه ى پيكهات‌و ساختارى گشتى كومه‌لايه‌تى دا، له‌و ئايه‌تانه ئايه‌تى:

(ياأيها النّاس إنا خلقناكم من ذكر واُنثى وجعلناكم شعوباً وقبائلَ لتعارفوا إنّ أكرمكم عندَ اللهِ اتقاكم).(الحجرات/ 113)

هه‌روه‌ها ئايه‌تى: (ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودّة ورحمة إنّ في ذلك لايات لقوم يتفكّرون).(الروم/ 21)

هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌م ئايه‌ته‌ى ترى قورئان كه ئه‌فه‌رمويت: (أهم يقسمون رحمة ربِّك نحن قسمنا بينهم معيشتهم في الحياة الدنيا ورفعنا بعضهم فوق بعض درجات ليتّخذ بعضهم بعضاً سخريّاً ورحمة ربّك خير ممّا يجمعون). (الزخرف/ 32)

ئه‌م ئايه‌تانه‌و چه‌ندين ئايه‌تى تريش، كه ئه‌گه‌ر بيت لييان بكولينه‌وه‌و ماناكانيان شى بكه‌ينه‌وه به جوانى ئه‌نگيزه‌و هوكانى درووست بوونى كومه‌لگامان بو ديارىو ده ست نيشان ئه‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌نگيزه‌و پالنه‌رو هويانه‌ش كه له‌م چه‌ند ئايه‌ته دا ده رئه‌كه‌ويت ئه‌مانه‌ن:

1 ـ ياساى گشتى هاوسه‌ريه‌تى سرووشتى هوى سه‌ره كىيه ‌له پيكهاتن‌و درووست بوونى كومه‌لدا، ئه‌و ياسايه‌ش ئه‌وه‌يه ‌كه له ته‌ركيبى غه‌ريزايه‌تى ژن‌و پياودا خوى ئه‌نوينى، به‌م پىيه‌ ژن‌و پياو دوو عونسورى پيكهينه‌رى كومه‌ل‌و پايه‌ى سه‌ره‌كىو هه‌ره گرنگى بنياتى كيشه‌كه‌ن چ له رووى ئه‌نداميه‌تىو چ له رووى ده روونى يه‌وه.

ئه‌م په‌يوه‌ندى‌يه ‌غه‌ريزيتىيه‌ى نيوان ژن‌و پياويش كه خود به خود له هه‌وال‌و ته‌لاشدايه‌و ته‌قالا ئه‌كا بو پاراستن‌و پاريزگارى له هيشتنه‌وه ى نه‌وعه‌كه‌و به هوى هيزى چيژو له‌زه ته‌وه پال به جنسه‌كه‌وه ئه‌نى بو دريژه دان به ژيانى خوى، له‌لايه‌نه نه‌فسىو ئينسانييه‌كه‌يه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسى سوزو به زه‌يىو خوشه‌ويستىو به‌ديهينانى ئوقره‌يىو ئارامىو ئاسووده‌يى دائه‌مه‌زريت.

به‌و هويه‌وه قورئانى پيروزيش ئافره‌تى به بنكه ى سوكناو ئاسووده‌يى داناوه بو ئارامگرتنى لايه‌نى نه‌فسىو كومه‌لايه‌تى پياوو ژيانى كومه‌ل به گشتى، چونكو تير بوونى نه‌فسى له خوشه‌ويستى نه‌وعى يه‌كترو تيربوونى غه‌ريزيتى ئه‌ميان له له‌ش‌و جه‌سته‌ى ئه‌وى تريان خالى بوونه‌وه ى حاله‌تى نائاراميى نه‌فسىو عه‌صه‌بىو پر بوونه‌وه ى بوشايى ده روونىو خستنه‌گه‌رى هيزو وزه ى غه‌ريزىو نه‌فسى لى به‌رهه‌م ديت بو ئه‌وه ى بنه‌ماى هاوسه‌نگيى له‌لاى هه‌ردوو ره گه زه‌كه ـ ره گه‌زى ژن‌و ره گه‌زى پياو ـ كه پيكهاتووه له‌سه‌ر ئه‌ساسى ته‌كامول كردنى يه‌كتر له چوار چيوه ى ياساى جووتبوونى گشتيى سرووشتى دا بيته‌دى.

ليره‌وه رولى ده روونىو كومه‌لايه‌تىو ئه‌ركايه‌تى ئافره‌ت له درووستكردن‌و رو نانى كومه‌لگه‌يه‌كى درووست‌و سه‌لامه‌تدا ده رئه‌كه‌وى، چونكو ئافره‌ت بو خوى سه‌رچاوه ى ئاراميىو ئاسووده‌يىو سوزو خوشه‌ويستىو ره حمه‌ته‌ له ژيانى كومه‌لدا.

2 ـ پيك ئاشنا بوون‌و يه‌كتر ناسين: يه‌كيكى تر له‌و ئه‌نگيزه‌و پالنه‌رانه‌ى كه پاليان به ئينسانه‌وه ناوه بو درووستكردن‌و پيكهينانى ژيانى كومه‌لايه‌تى هوكارى يه‌كتر ناسين‌و په‌يدا كردنى ئاشنايه‌تى نيوان روله كانى جورى مروقه، پيك ئاشنابوونيك كه پيك هاتووه له سه‌ر ئه‌ساسى غه‌ريزه‌و حه‌زى خوشه‌ويستى كومه‌ل، ئه‌و حه زو غه‌ريزه يه‌ى كه فه‌يله‌سوفه‌كان له باره يه‌وه گوتوويانه: «ئينسان به سرووشت‌و خورسك شارستانى خوازه».

له حاليكا هه‌موو تاقيكردنه‌وه نه‌فسىو كومه‌لايه‌تييه‌كانيش سه‌لماندوويانه‌ كه ئينسان ناتوانى هه‌ست به ئاراميىو ئاسووده‌يى بكاو، ئينسانيه‌تييه‌كه شى پيك نايه‌ت مه‌گه ر له گه‌ل كومه‌لو، ژيان به سه‌ربردن له گه‌ل كه سانى تردا، چونكه ئينسان هه‌ميشه له خويدا هه‌ست ئه‌كا پيويستى يه‌كى ته‌نگاو ته‌نگ‌و قوولى به‌ كه‌سانى تر هه‌يه‌و له‌وه تيگه يشتووه كه ناتوانى بژى به بى كه سانى دى، هه‌ر بويه‌خواى گه‌وره‌ش فه‌رموويه‌تى: «لتعارفوا = تا له گه‌ل يه‌كتر ئاشنايه‌تى په‌يدا بكه‌ن‌و يه‌كدى بناسن»، عيباره تى (تعارف)يش بو خوى ته‌عبير له‌و ئه‌نگيزه مروقايه‌تىيه ‌ئه‌كات كه له پشت په رده ى كومه‌ل‌و پيكهينانى كومه‌لگه ى به‌شه‌رى يه‌وه شاراوه ته‌وه.

3 ـ ئالوويركردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان: هوكارى سييه‌م له هويه‌كانى پيكهاتن‌و درووست بوونى كومه‌لگا ئالوويركردنى به‌رژه‌وه‌نديگه‌لى جوراوجورى ماددى يه، كه خواى گه‌وره واى ويستووه ئه‌فرادى كومه‌ل به توانايىو شايسته‌يىو هيزو وزه ى بيرىو جه‌سته‌يىو ده روونى خويان ته‌كامول په يدا بكه‌ن‌و، ئه‌م ته‌كاموله‌ش‌ له ريگه ى ئالوگور كردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى نيوان كه سه‌كانه‌وه بيته دى.

هه‌روه‌ك ئه‌زانين هه‌موو فه‌رديك چه‌ندين پيويستىو داخوازى خوى هه‌يه‌كه به ته‌نهايى ناتوانى هه‌موو ئه‌و پيداويستىو داخوازى يانه بو خوى فه‌راهه‌م بينىو دابينيان بكات، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌س‌و فه‌رديك پيويستى به كه سانى تر هه‌يه‌و ئه‌وانيش پيويستى يان به‌م هه‌يه، خودى ئه‌م جياوازىو ئيختيلافه‌ى نيوان توانايىو شايسته‌يىيه‌كانيش ئه‌و شته‌يه ‌كه جياوازىو ئيختيلاف ئه‌خولقينى له جورى به‌رهه‌م هينان‌و ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ى كه فه‌رديك يا تاكه ئينسانى بتوانى بو كه‌سه‌كانى كه ى دابين بكات، ئه‌م ئالووير كردنى به‌رهه‌مو سوودو به‌رژه‌وه‌ندىو خزمه‌تگوزاريانه‌ش ئه‌و شته‌يه ‌كه قورئانى پيروز به فه‌رمووده ى: (ورفعنا بعضهم فوق بعض درجات ليتّخذ بعضهم بعضاً سخريّاً)() ده رى بريوه.

دواتر له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ ئه‌رك‌و وه زيفه‌ى كومه‌لايه‌تى پيك هاتو، به‌ردى بناغه‌ى سه‌رهه‌لدانى وه زيفه‌ له كومه‌لدا دامه‌زرا به‌و مه‌به‌سته‌ى كه ژيان به‌ره‌و پيگه يشتن‌و ته‌كامول به‌ريت وه‌ك كه ئه‌ندامو ده زگاكانى له‌ش ته‌كامول په يدا ئه‌كه‌ن له به‌جى هينان‌و راپه راندنى ئه‌ركه كانياندا.

به‌م پى يه‌ قورئانى پيروز دى ئه‌نگيزه‌و هويه‌مرويىو ماددييه‌كانى سه‌رهه‌لدان‌و په يدا بوونى كومه‌لگامان بو روون ئه‌كاته‌وه‌و، له هه‌موو ئه‌م هويانه‌شدا به روونىو وه‌ك شتيكى ئه‌ساسى رولى ئافره‌ت له ژيانى كومه‌لدا ديارى ئه‌كا، چ وه‌ك لايه‌نه ماددييه‌كه ىو چ وه‌ك لايه‌نه ده روونىو مه‌عنه‌وييه‌كه ىو چ وه‌ك لايه‌نه وه زيفىو ئه‌ركايه‌تييه‌كه‌شى. ئه‌مه‌ش له‌و رووه‌وه يه ‌كه ئافره‌ت به‌شى هه‌ره زورى كومه‌ل پيك ئه‌هينى، هه‌روه‌ك ئامارى دانيشتوانيش ده رى ئه‌خات كه ژماره ى ميينه له كومه‌لگاى مروقايه‌تيدا زورتره له ژماره ى نيرينه.

ئه‌وجا به ده رچوون له‌م نوقته‌وه، نوقته‌ى بيروكه ى پيكهاتنى وه زيفه ‌له كومه‌لدا، بيروكه يه‌ك كه قورئانى پيروز بوى روون كردووينه‌ته‌وه، ديين رولى ئافره‌ت‌و رولى پياو پيكه‌وه له درووستكردن‌و بنياتنانى كومه‌لدا له چوارچيوه ى ئامانجو نرخ‌و ئه‌رزشه به‌رزه كانى ئيسلامدا ئه‌خه‌ينه‌روو.

جا ئه‌گه رچى ته‌جره به‌ى مروقايه‌تى ئه‌وه ئه‌سه‌لمينى كه رولى پياو له بنياتنانى زانستو ئابوورى دا زور له بانترو له پيشتره له رولى ئافره‌ت، به‌لام هه‌رگيز ئه‌مه ‌ئه‌وه ناگه يه‌نى كه ئافره‌ت عونسوريكى خوارتره‌و مه‌وجوديكى سه‌ربارو زياده يه، به لكو به پيچه‌وانه‌وه عونسوريكى زور سه‌ره كىيه‌ له كومه‌لداو ئه‌و مه‌وجووده يه‌كه ژيانى مروقايه‌تى به بى بوونى وى پيك نايه‌ت، رولى ئافره‌ت با ئه‌گه ر له‌و بوارانه‌دا وه‌ك رولى پياو نه‌بووبى به‌لام خو رولى ئه‌و له پيكهينانى بنكه ى ده روونىو مه‌عنه‌وى دا بو دامه‌زراندنى خيزان زور له بانترو له پيشترو گه‌وره‌تره له رولى پياو له‌م بواره گرنگ‌و مه‌زنه‌دا، روليك كه قورئانى پيروز به فه‌رمووده ى: (وخلق منها زوجها ليسكن اليها) ده رى بريوه، كه‌وابوو پياو ياخو ميرد هه‌رچى بى ئه‌و كه‌سه‌يه ‌كه به ئافره‌ت ياخو به ژن ئارام‌و ئوقره ئه‌گرىو، به ژيان به سه‌ر بردن له‌گه‌ل ئه‌ودا سوكنايى بو دىو ئه‌سره‌وى، له به‌ر ئه‌وه ئافره‌ت مه‌ركه‌زى له خوگرتن‌و دالده دان‌و چوارچيوه ى سوكنايىو ئارامگرتن‌و سره‌وتن‌و به‌رگى سوزو خوشه‌ويستى يه.

قورئان له چه‌ندين جيگادا باس له «سَكَنْ» ئه‌كات، كه ئيمه‌ له‌و ريگايه‌وه ئه‌توانين له‌م ريگايه‌وه له ماناى «سَكَنْ»يك كه ژن بو ميردى فه‌راهه‌م دينى تيبگه ين، له ريگاى فه‌رمووده ى خواوه له‌م شته تيبگه ين كه ئه‌فه‌رمويت: (ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودّة ورحمة) هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه ى كه ئه‌فه‌رمويت:(وجعل منها زوجها ليسكن إليها).

بيگومان ئيمه‌ له گرنگىو بايه‌خى «سكن»يش له كومه‌لدا تيئه‌گه ين كاتى كه ئه‌بينين قورئان وه سفى په‌يوه‌ندى نيوان ژن‌و ميردى كردووه‌و په يوه‌ندييه‌كه ى به په يوه‌ندى (سكن‌و ميهرو سوزو خوشه‌ويستى) ناو بردووه.

جا با پيكه‌وه‌ش وشه ى «سكن» كه له چه‌ندين شوينى قورئاندا هاتووه بخوينينه‌وه تاوه كو له ماناو ده‌لاله تى كومه‌لايه‌تىو خيزانيتى وشه كه تيبگه ين‌و بزانين وشه كه له‌و بوارانه‌دا چ واتايه‌ك ئه‌به‌خشى، بو نموونه خواى گه‌وره له شوينيكا ئه‌فه‌رمويت: (جعل لكم الليل سكنا)يانى خه‌لكيى له شه‌وا سوكناو ئوقره ئه‌گرن‌و تيايدا به ئاراميى ئه‌سره‌ون(). هه‌روه‌ها له شوينيكى تردا ئه‌فه‌رمويت: (صلّ عليهم انّ صلاتك سكن لهم) يانى دوعاكانى تو سوكنايىيان بو دينىو دليان پيى ئارام ئه‌گرى، «سوكنايى»ش له «سكون»ـه‌وه هاتووه، واته ئه‌و سكونه‌ى كه ماناى ويقارو هيمنىو ئارامى ئه‌گه‌يه‌نى نه‌ك ئه‌و سكونه‌ى كه به ماناى له جووله كه‌وتنه().

هه‌روه‌ها له شوينيكى تريشدا ئه‌فه‌رمويت: (هو الّذي أنزل السّكينة في قلوب المؤمنين) يانى خوداوه‌ند ئه‌و كه سه‌يه‌كه ئوقره‌يىو ئاراميىو ئاسووده‌يى هيناوه ته‌گورى().

زمانه‌وان‌و «لغوى»ـه كان ماناى وشه ى «سكن»ى عه‌ره بى يان به‌م جوره ليك داوه ته‌وه: « سكن الريح: يانى: با كه له حه‌ره‌كه‌ت كه‌وت. سكن النفس بعد الاضطراب: يانى: دل له ترس‌و له رز كه‌وتو ئارامى گرت. هه‌روه‌ها; سكن النفس اليه: يانى: دل هوگرى بوو و سوكنايى بو هات سكن: به ماناى مه‌سكه‌ن‌و جيگايى سوكنايىو حه‌وانه‌وه‌و، هه‌ر شتيك كه سوكنايىو ئاراميت بو بهينىو، هوگرى ببيت له ژن‌و ئاگرو روزىو بژيوىو ره حمه‌ت‌و به‌ره كه‌ت هاتووه».

«(سكينه)ش: به ماناى ئاسووده‌يى دل‌و ئارام بوون‌و ئوقره گره تن‌و ويقارو هيمنىو نه‌رمو نيانى‌يه»().

به‌م چه شنه له ماناى «سكن»يك كه ژن بو ميردى خوىو خيزانه‌كه ى فه‌راهه‌م ئه‌هينى تيئه‌گه ين‌و ئه‌زانين «سكن» يا سوكنايى ژن بو ميردو خيزانى خوى بريتى‌يه‌ له هينانه‌كايه‌ى ئاسووده‌يىو ئوقره‌يىو ئاراميى دل‌و هوگرىو ويقارو هيمنىو ره حمه‌ت‌و به‌ره كه‌ت. هه‌روه‌ك له هه‌مان كاتدا رازى هه‌لبژاردنى ئه‌م وشه يه‌شمان له لايه‌ن قورئانه‌وه بو ده رئه‌كه‌وى كه قورئان بو گه ياندنى ئه‌م مه‌به‌سته چ وشه يه‌كى پر ماناو فره‌واتاى به كار هيناوه.

ديراسه‌و ليكولينه‌وه زانستى‌يه‌كانيش شوينه‌وارى بارى ده روونىو ده ماريتى «النفسى و العصبى» مروقيان له سه‌ر تيكراى چالاكييه‌كانى وى له ژياندا سه‌لماندووه، چونكه له رووى زانستى‌يه‌وه ئه‌وه ئيسبات بووه كه به‌رپرسيارىو مه‌سئوولييه‌تى كومه‌لايه‌تى مه‌سئوولييه‌تى كارو به‌رهه‌م هينانى ماددى‌يه: كشت‌و كالىو پيشه سازىو كارى سياسىو كومه‌لايه‌تىو وه زيفىو خزمه‌تگوزارى له كومه‌لدا وه‌ك:كارگوزارىو فه‌رمانبه‌ريتىو كاروباره هه‌نده سه‌ييه‌كان‌و كاروبارى فير كردن‌و پزيشكىو هونه‌رىو بازرگانىو... چه‌ندين كاروبارى تر له‌و كاروبارانه‌ى كه هه‌م پياو هه‌م ئافره‌ت ئه‌نجاميان ئه‌ده‌ن‌و ئه‌يانبه‌ن به‌ريوه، كه هه‌ر يه‌كه يان راسته‌وخو ته‌ئسير ئه‌كاته سه‌ر بارى ده روونى يان‌و شوينه‌واريان له سه‌ر دائه‌نيت، بو نموونه ئه‌و پياوه ى كه چه‌ندين گيروگرفتى عايله‌يى هه‌يه‌و به هويانه‌وه دووچارى نائاراميى ده روونىو ده مارى بووه‌و له ناو وه‌ها سه‌ختىو ناره حه تييه‌كى خانه‌واده‌يى دا ئه‌ژى به‌رهه‌م هينانى مادديشى دائه‌به‌زىو ديته خوارى، هه‌روه‌ك ته‌ئسيريش ئه‌كاته سه‌ر دلخوشبوونى به كاره كه ىو داهينانى شتى نوى له كاره خزمه‌تگوزارييه‌كانيدا، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ش كه ئه‌م گيروگرفتانه چه‌ندين ناره حه تىو مه‌ينه‌تى تريشى بو به بار ئه‌هينى له په يوه‌ندى له گه‌ل هاوه له كانىو ئه‌و كه سانه‌ى كه سه‌روكارى هه‌يه‌له گه لياندا له كارخانه‌و شوينى كاره كه‌يا. له به‌ر ئه‌وه سرووشتى په‌يوه‌ندى هاوسه‌ريتى له نيوان ژن‌و ميردو جورى په يوه‌ندييه‌كه رولى گه‌وره ى هه‌يه‌له ئاستو پله ى به‌رهه‌م هينان‌و گه شه پيدانى ئابوورىو كاره خزمه‌تگوزارييه‌كاندا، ئه‌وه‌ش به هوى ره نگدانه‌وه ى شوينه‌واره ده روونىو ده مارييه‌كانى ئه‌م په‌يوه‌ندى‌يه‌يه ‌له سه‌ر هيزو وزه ى مروف‌و چالاكىو هه‌لسوكه‌وتى روژانه‌ىو ئه‌و په يوه‌ندييه‌ى كه هه‌يه‌تى به‌به‌رهه‌م هينان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گه ليا كار ئه‌كه‌ن.

رولى ئافره‌ت هه‌ر به‌مه‌ كوتايى نايه‌ت، به لكو ئافره‌ت وه‌ك دايكيش له ريگه ى په روه رده كردن‌و رينومايى كردنى روله كانى كومه‌لگاوه رولى گه‌وره‌و مه‌زنى هه‌يه ‌له گه شه پيدانى كومه‌ل‌و بنياتنانى له رووى بيرىو ماددىو ئه‌خلاقى‌يه‌وه، بو نموونه ئه‌و منداله ى له كه‌شو هه‌وايه‌كى ئارامو ئاسايش دا ئه‌ژىو دوور له ترس‌و له رزو دله راوكىو گيروگرفتى عائيلى گه‌وره ئه‌بى كه‌سايه‌تييه‌كى درووستو سه‌ر راستيشى لى ده رئه‌چىو لايه‌نى باشى ئه‌گرى له به‌ستنى په يوه‌ندىو هه‌لسوكه‌وت كردنى له گه‌ل كه‌سانى ترو ئه‌و شتانه‌ى كه پيشكه‌ش به كومه‌لى ئه‌كات، به پيچه‌وانه‌ى ئه‌و منداله ى له چوارچيوه ى خيزانيكدا ئه‌ژى كه پره له گيروگرفتو شه رو شورو هه‌راو بگره‌و به‌رده‌و هه‌لسوكه‌وتى خراپو ناشيرين به‌رامبه‌ر به مندال، بيگومان وه‌ها خيزانيك عونسووريكى لاسارو به د ره‌وشت‌و كينه‌يى له ره فتارو به‌ستنى په يوه‌ندى له گه‌ل كه‌سانى تردا بار ئه‌هينى، له‌م رووه‌وه ئه‌بينين زوربه‌ى ئه‌و تاوان‌و خراپكارييانه‌ش كه له نيو كومه‌لدا روو ئه‌ده‌ن زياتر ئه‌گه ريته‌وه بو هوى په روه رده ى نزمو ناشيرين‌و دوور له ره چاو كردنى ئاكارى به‌رزى مرويى.

ئه‌مه‌و جگه له‌وه ى دايك له مه‌يدانيكى ترى بنياتى كومه‌لايه‌تيدا به چه شنى باوك رولى گه‌وره‌و به‌رچاوى تيا ئه‌گيرى، ئه‌ويش مه‌يدانى په روه رده ى باشو ئيجابى‌يه، بو نموونه ئه‌و منداله ى له سه‌ر خوشه‌ويستى كارو پاريزگارى له به خورايى چوونى كات گوش‌و په روه رده ئه‌كرىو، له‌لايه‌ن خيزانه‌كه‌يه‌وه رينوماييه‌كى درووستى ئه‌كرىو ئاموژگارى ئه‌كرى كه چون‌و به چ شيوه يه‌ك ره فتار له گه‌ل قوتابخانه‌و هاوه له قوتابى‌يه‌كانيدا بكاتو، چون دريژه به خويندنه‌كه‌ى بداتو شايسته‌يىو توانايىو به‌هره زاتييه‌كانى خوى گه شه پى بدات، به‌و ئه‌ندازه يه‌ش ئه‌بيته عونسوريكى به‌رهه‌م به‌خش له ريگه ى ئه‌و شتانه‌ى به ده ستيان دينى له شاره زايىو كارامه‌يى زانستىو عه‌مه‌لى، به پيچه‌وانه‌ى ئه‌و منداله ته‌مبه‌ل‌و له‌ش سه‌نگينه‌ى كه هيچ متمانه‌يه‌كى به خوى نى‌يه‌و باوك‌و دايكه‌كه‌ى له به‌رامبه‌ريدا كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌نوينن‌و رينومايىو ئاموژگارى ناكه‌ن بو ئه‌وه ى روو بكاته كارو به‌رهه‌م هينان، كه سه‌ره نجام وه‌ها منداليك ئه‌بيته بار به سه‌ر كه‌سانى تره‌وه‌و، ئاكام بارهينانى ئه‌م جوره مندالانه‌ش له سه‌ر ئه‌م شيوه يه‌ ئه‌بيته مايه‌ى دواكه‌وتنى به‌رهه‌م هينان‌و راوه ستانى بارى ژيانى كومه‌لايه‌تىو ئابوورىو زانستى.

له مه‌وه تيئه‌گه ين كه چون ئه‌لقه كانى درووست بوونى كومه‌ل پيكه‌وه به‌ستراون‌و ته‌واوى بواره كانى له په روه رده‌و گه شه پيدان‌و به‌رهه‌م هينان‌و ره‌وشت‌و ئاسايشو ئه‌منيه‌تى كومه‌ل يه‌كتر ئه‌به‌ستنه‌وه، وه له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌شدا رولى ئافره‌ت له درووست كردنى كومه‌لدا به‌زه قى به‌رچاو ئه‌كه‌وى.