درووستكردنى كومه‌ل له ريگه‌‌ى په‌يوه‌نديى خيزانىيه‌‌وه

 

له پيشه‌وه ئه‌وه مان بو ده‌ركه‌وت كه كومه‌ل به شيوه‌يه‌كى ئه‌ساسى يانه له سه‌ر سى پايه‌ى سه‌ره كى پيك ديت، كه ئه‌ويش بريتىيه‌ له:

1 ـ كارتيكردنى هاوبه‌ش‌و يه‌كسانى نيوان ره گه زى نيرينه‌و مييينه له‌يه‌كتر له ريگه‌‌ى ئه‌و سيفاتو تايبه تمه‌ندايه‌تىيه‌ ده‌روونىو جيسمى يانه‌ى به جيا له شيوه‌ى پيكهاتى سرووشتييانه‌ى هه‌ر يه‌كه ياندايه، چونكه وه‌ك ده‌رئه‌كه‌وى ئاسووده يىو به خته‌وه‌رىو دامه‌زراندنى ده‌روونىو، گه شه كردنى كومه‌لايه‌تىو ماددىو پيشكه‌وتنى به‌رهه‌م‌و ئينتاجو درووست بوونى ره فتارو هه‌لسوكه‌وتى كومه‌ل تا رادده‌يه‌كى زور به ستراوه به كارتيكردنى يه‌كسان‌و ته ئسيرى هاوبه شانه‌ى نيوان ئه‌م دوو حاله‌ته جياوازه ده‌روونىيه‌ «نيرينه‌و مييينه» له يه‌كترى.

2 ـ رايه لى فيكرو كولتوورى هاوبه‌ش.

3 ـ ئالوويرو گورينه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى نيوان تاكه‌كانى كومه‌ل به هه‌موو ره گه زه جوراوجوره كانيانه‌وه له نيرو مى.

ئه‌وجا له سه‌ر ئه‌ساسى پايه‌ى يه‌كه‌م‌و سيهه‌م ئه‌رك‌و وه‌زيفه‌ى كومه‌لايه‌تى هه‌ر يه‌ك له تاكه‌كانى كومه‌ليش; له نيرو مى، هه‌ر يه‌كه‌و به پيى توانايىيه‌ جيسمىو عه قلىو ويسته ده‌روونىيه‌كانى خوى، به‌وجود هاتووه.

له‌م ده‌ريچانه‌وه ئافره تيش ئه‌كه‌ويته جموجول‌و ته‌لاش‌و بالوه شاندن بو هاوكارىو به شدارى كردن له درووستكردن‌و پيكهينانى خيزان‌و كومه‌لدا، كه فراوانترين بواره‌كانى ئه‌م هاوكارىو به شدارى كردنه‌ش خيزانه.

شايانى باسه ليكولينه‌وه ده‌روونييه‌كانيش گه يشتوون به‌و شته‌ى كه قورئانى پيروز پيشتر روونى كردوته‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه يه كه خيزان بنكه‌ى پيكهينانى كومه‌له‌و يه‌كيكه له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگه‌كانىو ئه‌و بناغه‌و ئه‌ساسه يه كه ژيانى كومه‌لايه‌تى له سه‌ر رو ده نرى; به‌م هويه‌وه قورئانيش هاتووه شته كه‌ى روون كردوته‌وه‌و بنه‌ماكانى په‌يوه‌نديى هاوسه‌ريتى ژن‌و پياوى روناوه‌و، ماف‌و ئه‌ركه‌كانى هه‌ر يه‌كه‌يانى ديارى كردووه تاوه كو هيزو توانايى كارو، پيكهينانى ژيانيكى ئاسووده‌و به خته‌وه‌رى كومه‌لايه‌تىيان پى ببه خشىو بتوانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن. خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمويت:

(ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودّة ورحمة إنّ في ذلك لايات لقوم يتفكّرون).(الروم/ 21)

(هو الذي خلقكم من نفس واحدة وجعل منها زوجها ليسكن اليها).(الاعراف/ 189)

(الرِّجال قوّامون على النِّساء بما فضّل الله بعضهم على بعض وبما أنفقوا من أموالهم فالصّالحات قانتات حافظات للغيب بما حفظ الله...).(النساء/ 34)

(ولهنّ مثل الّذي عليهنّ بالمعروف).(البقرة/ 228)

(وعاشروهنّ بالمعروف).(النساء/ 19)

(لينفق ذو سعة من سعته).(الطلاق/ 7)

(وتعاونوا على البرِّ والتقوى ولا تعاونوا على الاثم والعدوان).(المائدة/ 2)

جا هه‌روه‌ك قورئان قسه‌ى له بنه‌ماو په‌يوه‌ندىيه‌ مرويىو ياسايىيه‌كانى ناو خيزان كردووه هه‌روا سوننه‌تى پيغه‌مبه‌ريش(ص) قسه‌ى له‌م بنه‌مايانه كردووه‌و، په‌يوه‌ندىيه‌ مرويىو ياسايىيه‌كانى نيو خيزانى روون كردوته‌وه، ليره دا چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌ك له‌و فه‌رمووده پيروزانه‌ى له پيغه مبه‌ره‌وه(ص) ريوايه‌ت كراون به نموونه ئه‌هينينه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه فه‌رموويه‌تى:

(كلّكم راع فمسؤول عن رعيّته، فالامير الذي على الناس راع وهو مسؤول عن رعيّته، والرّجل راع على أهل بيته، وهو مسؤول عنهم، والمرأة راعية على بيت بعلها وولده، وهي مسؤولة عنهم، والعبد راع على مال سيِّده، وهو مسؤول عنه، ألا كلّكم راع وكلّكم مسؤول عن رعيّته)(1). واته:

ــــــــــ

1 ـ «صحيح»ى ئيمامى بوخارى/ به رگى 3 / ل 196.

 

«هه‌مووتان شوانكاره‌ن‌و هه‌مووشتان به رپرسن له گه له كانتان، بو نموونه ئه‌و ميره‌ى كه شوانه به سه‌ر خه لكه‌وه به رپرسيشه له گه له‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پياو شوانه به‌سه‌ر مال‌و منالى خويه‌وه‌و به رپرسياريشه لييان، ئافره تيش شوانه به‌سه‌ر مال‌و مندالى ميردىيه‌‌وه‌و به رپرسياريشه لييان، هه‌روه‌ها عه‌بدو به‌نده‌ش شوانى مال‌و سامانى ئاغاكه يه‌تىو وه كو شوانيشه‌ليشى به رپرسياره، به‌لى هه‌مووتان شوانكاره‌ن‌و هه‌ريه‌كه شتان به رپرسياره له گه له‌كه‌ى».

وه ياخو وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى له ئيمام جه‌عفه‌رى صادقه‌وه(س) ريوايه‌ت كراوه فه‌رموويه‌تى: (من خُلق الانبياء حبّ النساء)(1).

ــــــــــ

1 ـ الفروع من الكافى / الكلينى / به رگى 5 / ل 320 / چاپى سيهه‌م.

 

يانى: «ژن خوشه‌ويستى له خولقو خوى پيغه مبه‌ره كانه».

يا وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه هه‌ر له ئيمام جه عفه‌رى صادق ريوايه‌ت كراوه فه‌رموويه‌تى: (ما أظنّ رجلاً يزداد في الايمان خيراً إلاّ ازداد حبّاً للنساء)(2) يانى: «شك نابه‌م پياوى بووبى ئيمانى

ــــــــــ

2 ـ سه‌رچاوه‌ى پيشوو.

 

خيرى به خشى بى، ئه‌گه‌ر خيرى به‌خشى بى خوشه‌ويستى به ژن به خشيوه».

ليره دا باشتر وايه ئاماژه بو ئه‌وه‌ش بكه ين روليك كه ئافره‌ت ئه‌يگيرى له درووست كردنى كومه‌لدا دوو جوره، جوريكيان ئيش‌و كارى راسته‌وخويه، واته ئافره‌ت راسته‌وخو به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى كومه‌ل هه‌لئه‌سىو له‌م ريگه‌يه‌وه رولى خوى له درووستكردنى كومه‌له كه دا ئه‌گيرى، جوريكيشيان په‌يوه‌نديى ده روونىو ئه‌خلاقىيه‌، واته ئافره‌ت له ريگه‌ى ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌وه كه له گه‌ل ميردو مال‌و منالى خويا ئه‌يبه ستىو وه‌ها رايه ليكى ده‌روونىو ئه‌خلاقى ئه‌يبه ستيته‌وه به‌وان رولى شايسته‌ى خوى له درووستكردنى كومه‌لدا ئه‌گيرى، بو نموونه ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه كه‌ش‌و هه‌وايه‌‌كى ئاسووده‌و ره فتارو هه‌لسوكه‌وتى جوان‌و شيرين بو ميرده كه‌ى فه‌راهه‌م دينىو سوزو ميهره بانىو خوشه‌ويستىو ئيستيقرارى ده‌روونى به‌و جوره‌ى كه په‌يوه‌ندى نيوانيان ده يخوازى بو به دى دينى، بى شك وه‌ها كه‌ش‌و هه‌وايه‌‌كى ده‌روونى ئه‌و په‌رى ته ئسيرى ئه‌بى له سه‌ر كه سايه‌تىو شه‌خسييه‌تى ميرده كه‌ىو په‌يوه‌ندى كومه‌لايه‌تى ميرده كه‌ى له گه‌ل خه لكىو توانايى ئه‌و ميرده بو ئينتاج‌و به‌رهه‌م هينان‌و به‌رهه‌م دان، چونكه بارى ده‌روونيى ئينسان گه‌وره ترين كاريگه‌‌رايه‌تى هه‌يه له تيكراى چالاكىو هه‌لسوكه‌وت‌و په‌يوه‌ندييه‌كانى مروف له گه‌ل خه لكى دا، به‌لام كاتى ژيانى ژن‌و ميرد پر بى له گيروگرفت‌و كيشه‌و هه‌راو شه‌رو شور ئه‌م كه‌ش‌و هه‌وايه له سه‌ر كه سايه‌تىو شه‌خسييه‌تى ميردو له ئيش‌و كارو به‌رهه‌م هينان‌و په‌يوه‌ندييه‌كانى له گه‌ل خه لك دا ره نگ ئه‌داته‌وه‌و ئه‌م حاله‌ته ده‌روونىيه‌ خراپترين شوينه‌وارى ئه‌بى له ته‌واوى چالاكىو په‌يوه‌ندييه‌كانيدا. جا هه‌روه‌ك كه‌ش‌و هه‌واى ده‌روونيى ناو خيزان له سه‌ر ميرد ره نگ ئه‌داته‌وه وه‌هاش له سه‌ر مندالانى ئه‌و خيزانه ره نگ ئه‌داته‌وه‌و ته ئسيريش له سه‌ر ئه‌وان دائه‌نى، بو نموونه ئه‌و منداله‌ى له بارو كه‌ش‌و هه‌وايه‌‌كى خراپى ده‌روونى دا گه‌وره ئه‌بى، كه‌ش‌و هه‌وايه‌ك كه مندال هه‌ميشه‌كيشه‌و هه‌راو شه‌رو شورو كينه‌و تووره يىو ره فتارى خراپو زشتو ناشيرينى تيا به دى ئه‌كات، زور زه حمه‌ته ئه‌و منداله كه سايه‌تىو شه‌خسييه تيكى له بارى لى پيك بى، شه‌خسييه تيك كه به راستى بتوانى ره فتارو هه‌لسوكه‌وتو په‌يوه‌ندييه‌كانى به باشى له گه‌ل خه لك دا ريك بخاتو به شيوه‌يه‌كى له بارو شايسته مامه‌له‌يان له گه لدا بكات، وه يا به باشى بتوانى وزه‌و توانايىيه‌ فيكرىو جيسمىيه‌كانى خوى به‌ره‌و خزمه‌تكردن به خوىو كومه‌له‌كه‌ى رينوينى بكات، چونكه زور وا روو ئه‌دات مندال به هوى كه‌ش‌و هه‌واو هه‌لومه‌رجى خراپى په‌روه‌رده‌و بارهينانه‌وه ببيته ئينسانيكى شه‌رانىو شه‌ر فروش‌و كينه‌يىو به د ئه‌خلاق، وه يا ئينسانيكى ته مبه‌ل‌و بى خيرو بى فه‌رو به‌ره‌لاى لى بار بيت كه نه‌توانى بچيته ژير بارى هيچ ئه‌ركيك‌و هيچ كاريكى به سوودى پى ئه‌نجام نه‌درى جگه له سه‌رپيچى كردنى ياساو گيروگرفت‌و سه‌رئيشه درووست كردن‌و تاوان كردن ده‌رحه‌ق به خه لكى. به‌لام به پيچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده‌و بار هينانى درووستى مندال ته ئسيرى كاريگه‌رى ئه‌بى له پيكهينانى كه‌سايه‌تىو شه‌خسييه‌تى ريك‌و ره‌وانى داو، په‌روه‌رده‌ى درووست له داهاتووى زانستىو كومه‌لايه‌تىو ئابوورى مندالدا كاريگه‌ر ئه‌بى. له به‌ر ئه‌مه ‌رولى ئافره‌ت له درووستكردنى كومه‌لدا كاريكى زور گرنگو پر بايه‌خه له‌و رووه‌وه كه په‌روه‌رده‌و بارهينانى ئينسانى چاك بو كومه‌ل له ئه‌ستوى ئه‌ودايه‌و، هه‌ر ئه‌ويشه كه بتوانى كه‌ش‌و هه‌واى ئاسووده‌و ئارام بو ميردو منالى خوى فه‌راهه‌م بينيت.

به‌م هويه‌وه قورئان‌و سوننه‌تى پيروزيش هاتوون له‌م ده قانه‌دا بنه‌ما ياسايىيه‌كان‌و بنه‌ما ده‌روونىو په‌روه‌رده ييه‌كان‌و بنه‌ماكانى ريكخستن‌و چونيه‌تى به‌ريوه بردنى خيزانيان ديارى كردووه، تا ئافره‌ت له‌و ريگه‌يه‌وه به شدارى له درووستكردنى كومه‌لدا بكاتو رولى خوى له‌م پروژه مه‌زنه‌دا بگيرى.

به‌م پىيه‌ خيزان له سه‌ر ئه‌م بنچينانه‌ى خواره‌وه پيك ديت:

1ـ خوشه‌ويستىو دوستىو ميهره بانىو ريز گرتنى يه‌كسان له نيوان ژن‌و ميرددا.

2 ـ ئافره‌ت وه‌ك چون كومه‌لى ئه‌ركى خيزانى له ئه‌ستودايه كومه‌لى مافيشى له ئه‌ستوى خيزاندايه.

3 ـ پياو خاوه‌ن مال‌و سه‌روكو به‌ريوه به‌رو سه‌رپه شتيارى كاروبارى ئيدارى خيزانه.

4 ـ هاوكارى كردنى يه‌كتر له كاروبارى ژيانى ژن‌و ميردايه‌تى دا.

5 ـ ميانه‌ره‌وى له خه‌رجىو پاريزگارى له مه‌سره‌ف‌و ئابوورى خيزان.

6 ـ هه‌ستكردن به مه‌سئولييه‌ت، واته هه‌ستكردنى ميرد به مه‌سئولييه‌تى خوى له به‌رامبه‌ر ژن‌و كه‌سانى خيزانه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها هه‌ستكردنى ژن به مه‌سئولييه‌تى خوى له به‌رامبه‌ر ميردو منالانى خيزانه‌كه يدا.

كه‌وابوو ئافره‌ت به‌رپرسه له چاوديرى مال‌و منالو، هاوكاريكردنى ميرد له په‌روه‌رده كردن‌و چاك بارهينانى منال‌و فه‌رزه‌ندى خوىو، مامه‌له له گه‌ل كردنيان به شيوه‌يه‌كى كار سازو به شيوه‌يه‌ك كه مناله‌كانى هه‌ست به سوزو ميهره بانيه‌كانى بكه‌ن‌و هه‌ست بكه‌ن كه به‌راستى خه مخوريانه‌و به شدارى خه‌م‌و خوشى ئه‌وانه.