پيويستى‌و تير كردن

ئه‌و هويه‌ى كه پال ده‌نيت به مروقه‌وه بو به‌رهه‌م هينانى شتيك يان به‌ده‌ستهينانى، بريتىيه له پيويستى بوون به‌و شته، وه ئه‌گه‌ر پيويستى به‌و شته‌ نه‌بيت ئه‌وا بوونى ئه‌و شته‌يان هه‌ولدان بو به‌ده‌ستهينانى بيهوده‌و بى مانا ده‌بيت‌و، گه‌ران به شوينىدا بو په‌يدا كردنى جوريك ده‌بيت له كات‌و كوشش‌و پاره‌ به فيرودان، وه ئيسلام بيهوده‌يى‌و به فيرودانى حه‌رام كردووه.

قورئانى پيروز ئه‌م حه‌رام كردنه‌ى به شيوه‌ى نارازى بوون ده‌ربريوه‌و ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كردووه كه كوشك‌و ته‌لار دروست ده‌كه‌ن بو رابواردن‌و زياده‌ مه‌سره‌فى‌و خوشگوزه‌راندنى به‌ره‌للايى:

(أتبنُونَ بِكُل ريع أيةً تبعثونَ). (الشعراء/ 128)

يانى: ئايا ئيوه له‌هه‌ر شوينيكى به‌رزدا كوشك‌و ته‌لار درووست ده‌كه‌ن‌ بو خو به‌زل زانين‌و خو هه‌لكيشان‌و رابواردن.

هه‌روه‌ها قورئان ئه‌م بيهوده‌يى‌و به‌ره‌للايىيه‌ى حه‌رام كرد‌ووه به‌ره‌خنه گرتنيكى توند، ئه‌و به‌ره‌للايىيه‌ى كه خوى ده‌نوينيت له به فيرودانى مال‌و سامان‌و كوشش‌و كاتدا، به بى ئه‌وه‌ى مروف هيچ پاكانه‌يه‌كى هه‌بيت بو ئه‌‌و به فيرودانه‌ى، هه‌روه‌ها ئيسرافى حه‌رام كردووه، كه بريتىيه له به كار هينانى شتيك كه زياد له پيويستى به كار بهينريت ـ تير كردنى پيويستى:

(وكُلوا واشرَبوا ولاتُسرفُوا إنه لايحبُ المُسرفين).(الأعراف/31)

يانى: بخون‌و بخونه‌وه به بى ئه‌وه‌ى ئيسراف بكه‌ن، خواى گه‌وره ئيسراف كه‌رانى خوش ناويت.

شتيكى شاراوه نىيه كه حه‌رام كردنى به فيرودان‌و بيهوده‌يى‌و ئيسراف شوينه‌واريكى كاريگه‌رى باشى هه‌يه له‌سه‌ر هاوكيشه‌يى ژيانى ئابوورى‌و، پاريزگارى كردنى سامانى مروقايه‌تى، وه حه‌رام كردنى ئيسراف‌و به فيرودان له خواردن‌و، جل‌و به‌رگ‌و، خو رازاندنه‌وه‌و، مال‌و خان‌و، پاره خه‌رج كردن.. هتد، بانگه‌وازيكه بو ريك‌و پيك كردنى هاوكيشه‌يى ژيانى ئابوورى‌و به‌ديهينانى جوريك له يه‌كسانى‌و به‌رامبه‌رى له نيوان هه‌ردووتاى ته‌رازووه‌كه‌دا، يانى له نيوان پيويستى‌و تير كردندا.

هه‌ر بويه ئيسلام ده‌روانيته پيويستى مروف وه‌كو راستىيه‌ك كه پيويستى به‌وه‌لامدانه‌وه‌و تير كردن هه‌يه، به بى كه‌م‌و زيادو ئيسراف كردن، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:

(وكل شيءٍ عندهُ بمقدار). (الرعد/ 8)

يانى: هه‌موو شتيك له‌لاى خوا ئه‌ندازه‌و راده‌و سنوريكى ديارى كراوى ريك‌و پيكى هه‌يه.

(وَخَلقَ كلَ شيءٍ فقدَرَهُ تقديرا). (الفرقان/ 2)

يانى، هه‌موو شتيكى به‌ديهيناوه به پىى نه‌خشه‌و ئه‌ندازه‌يه‌كى ره‌چاو كراوو حساب بوكراو.

(والذينَ إذا أنفقُوا لم يُسرفوا ولم يَقتُروا وكانَ بينَ ذلكَ قواماً). (الفرقان/ 67)

يانى: ئه‌وانه‌ى مال‌و سامانيان خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌لام ئيسراف ناكه‌ن‌و ده‌ست ته‌نگى ناكه‌ن، به‌لكو مام ناوه‌ندىيانه ره‌فتار ده‌كه‌ن‌و عاقلانه پاره‌كانيان خه‌رج ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ به‌نده‌ى چاكى خوان.

(إن المُبذرينَ كانوا إخوانَ الشياطينَ وكانَ الشيطانُ لربهِ كفوراً). (الاسراء/ 27)

يانى: ئه‌وانه‌ى ده‌ست بلاوى‌و به فيرودان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، براى شه‌يتانه‌كانن، وه شه‌يتانيش سه‌رپيچى كه‌رو خوانه‌ناس‌ بووه.

(ولا تجْعَلْ يَدَكَ مغلولةً الى عُنُقكَ ولا تَبْسُطْها كُلَ البَسطِ فتقْعُدَ ملوماً مَحسوراً). (الاسراء/ 29)

يانى: هه‌رگيز ئه‌وه‌نده رشت‌‌و ره‌زيل‌و ده‌ست ته‌نگ مه‌به‌و ئه‌وه‌‌نده‌ش ده‌ست بلاوو به‌فيروده‌ر نه‌بيت، كه له‌لايه‌ك له‌به‌ر ره‌زيلى خه‌لكى لومه‌ت بكه‌ن، وه له‌به‌ر ده‌ست بلاوى ئاخ‌و داخ هه‌لبكيشيت‌و په‌شيمان ببيته‌وه له ئه‌نجامدا.

له فه‌رمووده‌يه‌كى دريژدا كه ئيمام الصادق (س) له پيغه‌مبه‌ره‌وه (ص) گيراوىيه‌ته‌وه هاتووه:

(إن أصنافاً من أمتي لايُستجابُ لهم دُعاؤهُمْ).

يانى: چه‌ند ده‌سته‌يه‌ك له نه‌ته‌وه‌كه‌م دوعاو پارانه‌وه‌يان گيرا نابيت پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند ده‌سته‌يه‌كى ناو برد، هاته سه‌ر:

(ورجل رزقه الله مالاً كثيراً فأنفقه ثم أقبل يدعو: يارب أرزقني، فيقول الله عز وجل: ألم أرزقك رزقاً واسعاً، فهلا اقتصدت فيه كما أمرتك، ولم تسرف، فقد نهيتك عن الاسراف)(1).

ــــــــــــــ

1- الكينى: هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پيشوو/ ل 67/ چاپى سيهه‌م.

 

ئه‌گه‌ر پياويك خواى گه‌وره مال‌و سامانيكى زورى پىدا، به‌لام ـ هه‌مووى خه‌رج كردو له بنى هينا، پاشان كه‌وته پارانه‌وه‌و داواى له خوا كرد كه مال‌و سامانى ترى پى بدات، خواى گه‌وره له وه‌لامىدا ده‌فه‌رمويت: ئايا مال‌و سامانيكى فراوانم نه‌دايتى؟ بو چى به فه‌‌رمانى منت نه‌كردو عاقلانه خه‌رجت نه‌كرد، بو چى ئيسرافت كرد، ئايا من توم له ئيسراف دوور نه‌خستوته‌وه؟

ئيسلام‌ دانى ناوه به تير كردنى هه‌موو پيويستىيه مروقايه‌تى‌يه‌كاندا به هه‌موو شيوه‌كانىيه‌وه، جا چ خه‌ده‌ماتى بن يان پيويستى ماددى بن، وه‌كو چاره سه‌ر كردنى نه‌خوشى، خويندن‌و فير بوون، خواردن خواردنه‌وه، جل‌و به‌رگ‌و مال‌و خان‌و .. هتد.

يان پيويستىيه بيرى‌و ده‌روونىيه‌كان، وه‌كو ويژه هونه‌ر، جوانى‌و رزاندنه‌وه‌و، هوكانى دلخوشكه‌‌رو كات گوزه‌راندنى به سوود (گه‌ران‌‌و سه‌يران‌و وه‌رزش) .. هتد(1).

ـــــــــــــ

1- له باسى (الاسلام والرعاية البدنية)دا به دريژى له سه‌ر تير كردنى پيويستىيه له شىيه‌كان دوواوين له ئيسلامد

 

ئا به‌م شيوه‌يه ئيسلام پيويستى كردووه: به بنچينه‌يه‌ك بو به‌رهه‌م هينان‌و سه‌رف كردن‌و به كار هينان‌و سوود وه‌رگرتن له كه‌لوپه‌ل، تاوه‌كو هاوكيشه‌يه‌ك بهينيته‌كايه‌وه له نيوان پيويستى‌و به‌رهه‌م هينان‌و به كار هينانى كه‌‌لوپه‌ل‌و خه‌ده‌مات‌، تاوه‌كو مه‌ترسى‌و زيانه ئابوورى‌و ره‌وشتىيه‌كانى به فيرودان‌و ئيسراف‌و هه‌له‌خه‌رجى دوور بخاته‌وه‌و، مروف‌و كومه‌ل په‌روه‌رده بكات له‌سه‌ر مام ناوه‌نديتى‌و راستگويىو راستى‌ ره‌فتارو ره‌وشت‌، چ له بوارى ئابوورى‌‌و تير كردن‌و سه‌رف كردن‌و خاوه‌نداريتىدا بيت يان له بوارى په‌يوه‌ندىيه ده‌روونى‌و كومه‌لايه‌تىيه‌كاندا بيت.. هتد.