تير كردنى نادروست هه‌رگيز ده‌ربرى پيويستى‌ نىيه

كاتيك ئيسلام، روانىيه مروف وه‌ك قه‌واره‌يه‌كى يه‌كگرتووى ژيانى كه پيويستى‌و سيسته‌مى گونجاوى ژيانى خوى هه‌يه به پىى ته‌كوينى مروف، له هه‌مان‌ كاتيشدا دانى به‌وه‌ داناوه ‌كه مروف پيويستى سرووشتى خوى هه‌يه كه په‌يوه‌ندى هه‌يه به قه‌واره‌ى بوونى ئه‌و مروقه‌وه‌و ريگاى پى داوه كه ئه‌و پيويستىيانه تير بكات به هوى له‌به‌ر گرتنى ريگاى ره‌وا بو تير كردن.

له روانگه‌ى ئه‌م تيگه‌يشتنه‌ى ئيسلامه‌وه، ده‌بينين شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌ هه‌موو تير كردنيكى دوور له‌و پيويستىيه سرووشتىيانه‌ى مروف به حاله‌تيكى نادروست (شاذ) داده‌نيت له ده‌روون‌و غه‌ريزه‌ى مروقدا، كه لاده‌رو به‌هه‌له چووه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له ژير بارى بارودوخى نادروستى ژيانى‌دا، وه ئيسلام ئه‌و نادروستيه به‌ده‌ربرينيكى لاداوو هه‌له‌و تير كردنيكى ده‌رچوو له سيسته‌مى ژيان داده‌نيت، كه هه‌رگيزاو هه‌رگيز ده‌ربرى پيويستىيه‌كى بنچينه‌يى به‌ستراو به ته‌كوينى مروف‌و سيسته‌مى ژيان نىيه، به‌لام جوريكه له هه‌لس‌و كه‌وت‌و هه‌نگاونانى هه‌له، كه ده‌ربرى ماك‌و ناوه‌روكى نادروست‌و هه‌له‌و لا داوه كه ئه‌و جوره مروقانه‌ به ده‌ستىيه‌وه ده‌نالينن.

ئيسلام هه‌رگيز ريگاى نه‌داوه به‌و جوره‌ كه‌سانه كه گه‌شه‌ بده‌ن به‌و لايه‌نه نادروستانه‌يان، تاوه‌كو له كومه‌لگاى مروقايه‌تىدا به‌ شيوه‌ى ديارده‌يه‌‌كى ياسايى ره‌وا بدرينه قه‌له‌م‌و ژيان به‌رنه‌سه‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر ئيسلام ريگا بدات به‌و جوره كه‌سانه ‌كه وه‌ها ره‌فتاريك بنوينن، ئه‌وا ئيسلا‌م به ده‌ستى خوى سيسته‌مى ژيان تيك ده‌دات، وه له ياساى سرووشتى‌و ره‌واوه ده‌گويزريته‌وه بو رازى بوون به نادروستى‌و لادان‌و هه‌له له جياتى له‌به‌رگرتنى بارودوخى سرووشتى. جا ئه‌و كاته نادروستى‌و لادان‌و ئاژاوه‌و گيژاو جيگاى بناغه‌و سيسته‌مى سرووشتى‌و ره‌واى ژيان ده‌گرنه‌وه.

به‌لام ئيسلام په‌ياميكى ريك‌و پيكى‌و ريكخستن‌و ياسا بووه‌و هه‌ميشه هه‌ولى داوه بو هينانه‌كايه‌ى ره‌وتيكى سرووشتى‌و ره‌وا له ژياندا، هه‌ر بويه ده‌بينين به‌رهه‌م هينان‌و ئالوگور كردن‌و به كارهينان‌و سوود وه‌رگرتنى ئه‌و كه‌‍لوپه‌ل‌و به‌رهه‌مانه‌ى قه‌ده‌غه‌و حه‌رام كردووه كه ده‌بنه هوى بلاوكردنه‌وه‌ى نادروستى‌و لادان‌و هه‌له‌و كه‌چيتى له ره‌فتارو گوفتارو كردارى مروقداو وه‌لامده‌ره‌وه‌ى پيويستىيه لاداوو نه‌خوشه‌كانن له ده‌روونى ده‌روون لاوازه‌كاندا، وه‌كو مه‌ى خواردنه‌وه‌و زنا كردن‌و نير بازى‌و قومارو سه‌ما كردن‌و به‌ره‌للايى‌و پاوه‌ن كردن (احتكار)و سوو سه‌له‌م خواردن.. هتد، بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رهه‌م هينانى ئه‌و ئامرازو ئاميرو هويانه‌ى قه‌ده‌غه كردووه كه ده‌بنه هوى به‌ديهينان‌و يارمه‌تى دانى ئه‌و بارودوخانه‌ى ريگا خوش ده‌كه‌ن بو به‌رده‌وام بوون يان ئه‌نجام دانى ئه‌و ديارده‌ نادروستانه، چونكه مروف به پىى ته‌كوينى سرووشتى دروست‌و ته‌واوى خوى هه‌رگيز پيويستى نىيه به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى يان سه‌ما كردن، وه‌ شتيكى دروست نىيه كه په‌يوه‌ندى ره‌واى هاوسه‌رى‌و ژن‌و شوويه‌تى به جى بهيليت‌و په‌نا به‌ريته‌ به‌ر زنا كردن‌و نير بازى.

مروف له بارودوخى سرووشتى خويدا پيويسته له سه‌رى كه كار بكات‌و نانى خوى له ريگاى ره‌واو مه‌شروعه‌وه به ده‌ستبهينيت. نه‌ك قومار كردن‌و پاوه‌ن كردن‌‌و سووسه‌له‌م كردن‌ بكات به هويه‌ك بو ده‌ست گرتن به‌سه‌ر تواناو كوششى خه‌لكى تردا.. خوى دوور بخاته‌وه له كارى حه‌لال‌و به ته‌مه‌لى‌و سستى‌و كارى نادروسته‌وه بيه‌ويت خوى بژينيت كه ده‌بيته هوى تيكدانى شيرازه‌ى سرووشتى ژيانى روژانه‌ى كومه‌لگا .. هتد.

به پىى ئه‌م هه‌لسه‌نگاندنه بابه‌تىيه بو پيويستى‌و به‌رهه‌م‌و تير كردنى سرووشتى پيويستىيه‌كان، ئيسلام كارى كردووه بو ريكخستنى ژيانى ئابوورى‌و پاراستنى له هه‌موو شيوه‌كانى به فيرودان‌و بيهوده‌يى‌و ئيسراف، وه‌ كوششى مروف‌و سامانى مروقى پاراستووه تاوه‌كو به كارى بهينيت له بوارى ئه‌و چالاكىيه‌دا كه بوى ديارى كراوه به پىى مه‌نتيقى سيسته‌مى بوونى گشتى.

هه‌ر يه‌كيكمان ده‌زانين كه به‌رهه‌م هينان‌و سه‌رف كردنى نادروست‌و، به فيرودان‌و ئيسراف، چ روليكيان هه‌يه له به فيرودان‌و له نيو بردنى سامانى مروقايه‌تى‌و كوششى مروف كه زيان ده‌گه‌يه‌نيت به مروقايه‌تى‌و، ده‌يخاته مه‌ترسىيه‌وه، ئه‌وه‌يه ده‌بيستين‌و ده‌بينين كه ملياردها پول‌و پاره خه‌رج ده‌كريت له ريگاى رابواردن‌و به‌ره‌للايىو، قومارو سه‌ما كردن‌و، ره‌فتارى نادروست‌و، به‌رهه‌م هينانى ئامرازو هوكانى ويرانكارى‌و خراپه‌دا.. كه چى له لايه‌كى تره‌وه ده‌بينين كويره‌وه‌رىيه‌كانى هه‌ژارى‌و برسيتى‌و نه‌بوونى‌و نه‌خوشى مليونه‌ها مروقى گه‌ماروداوه‌و بى به‌شن له ساده‌ترن مه‌رجه‌كانى ژيان‌‌و مليونه‌ها كه‌سىتر به هوى جه‌نگ‌و نه‌خوشى‌و برسيتىيه‌وه ده‌مرن.. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به هوى ئه‌و رژيمه ئابوورىيه جاهيلىيانه‌وه‌يه كه خويان سه‌پاندووه به‌سه‌ر مروقايه‌تىدا، وه‌كو كومونيستى‌و سه‌رمايه‌دارى‌و هاوشيوه‌كانيان.

ئه‌گه‌ر بيت‌و ئه‌و سامان‌و دارايىيه به فيرودراوه، كه له ريگاى به‌ره‌للايى‌و ئيسرافدا خه‌رج كراون، بو تير كردنى نادروستى ئه‌و لاداوانه، وه‌كو بكرايه‌ته‌وه‌و له پيناوى خزمه‌تكردن به مروقايه‌تى‌دا خه‌رج بكرايه‌و بو تير كردنى پيويستى سرووشتىيه‌كانى مروقايه‌تى چه‌وساوه به كار بهينرايه، ئه‌وا هه‌رگيز هه‌ژاريك‌و برسىيه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وىيه‌ دا نه ده‌بينران.

ئيسلام به هوى تيگه‌يشتن‌و هه‌لسه‌نگاندنه‌كانىيه‌وه بو پيويستى‌‌و تير كردن‌و، ياساكان‌و بنه‌ره‌ته ره‌وشتى‌و گيانىيه كانىيه‌وه، دلسوزانه كار ده‌كات بو رزگار كردنى ئابوورى‌و هه‌لس‌و كه‌وت‌و ره‌فتارى مروقايه‌تى له گيژاوى ئاشوبى نادروستى‌و لادان‌و په‌يوه‌ندىيه شيواوه‌كان، تاوه‌كو هاوكيشه‌يى‌و ريك‌و پيكى بگيريته‌وه بو ژيانى ئابوورى‌و باروودوخى ده‌روونى مروف بو ئه‌وه‌ى كومه‌لگايه‌كى مروقايه‌تى پيكبهينيت كه له ژير سيبه‌رى دادپه‌روه‌رى‌و ئاشتى‌دا ژيان به‌ريته‌ سه‌ر.