پهيوهندى
ئادهميزاد
به جيهانى
ماتريالو
سرووشتيهوه،
وه كهمو
كورى بايهخهكانى
ئادهميزاد
لهسهر ماده
وه بهند
كردنى
هوشيارىو ههستهكانى
خوى لهبهنديخانه
تهسكهكهىدا،
وه راكيشانى
ئهم پهيوهنديه
بهسهر رهفتارو
رووكردنى
ژيانى ئادهميزادا
ئهوه وورده
وورده ژيانى
دهگوريت بهرهو
ژيانيكى
ئاميرى كه له
دلو دهروونىدا
ههست كردن به
راستى مهزن (ههست
به بوونى خواو
روو تى كردنى)
دهكوژيت. جا
بهم هويهوه
نهينى ئاسودهيىو
سهرچاوهى
تهواويتى
ئادهميزاد
لهم ژيانهدا
نامينيت
چونكه ههستى
ماتريالىو
باوهر بوون
تهنها به
جيهانى
ماتريالى
ناتوانيت
ئادهميزاد
بلند بكاتهوه
بو ژور ئاستى
ماتريالى
گيان لهبهريتى.
يان خهلاتى
بو چونيكى
بالاتر بكات
به ئادهميزاد،
يا نهوهكو
يارمهتى
بدات لهسهر
ههست كردن به
راستىيهكى
بالاتر باشتر
لهم تيگهيشتنو
ريرهوهى دهروونى
رووى تى دهكات.
وه ههموو
ئاراستهو
ئاواتهكانى
تهقهلاى بهرهو
روو دهكات.
كه وابوو
چهشنى ئهو
ئادهميزاده
برواداره
نىيه كه برواى
به ئامانجيكى
بلندترو چهند
مهبهستيكى
بهرزتر ههيه
كه له ژوور
ئاستى مهبهستهكانى
ماتريالو
ويستهكانى
غهريزهوهيه.
چونكه ئادهميزادى
باوهردار
خاوهنى ريرهويكى
گيانىيه كه له
ريگهيهوه
بهرهو
بالاى
مروقايهتى
خوى بهرز دهبيتهوه.
كه به پلهكانى
تهواويتىدا
سهردهكهويتو
بهردهواميشه
لهسهركهوتن.
وه له دهرونىدا
خوشهويستى
چاكهو تهواويتى
دهچينيت.
چونكه بهردهوامى
له روو تى كردن
بهرهو تهواويتى
خوا خوشهويستى
تهواوو به
سفاتى تهواويتى
بهر بهرهلا
له دهرونى
باوهر داردا
ئهچهسپينيت.
وه جيهانو
ناوهروكهكانىو
ههموو ئهو
شتانهى تياى
دايه له
قوناغى جيهاندا،
له پلهى دووهمدا
داى ئهنيت.
جا له
كاتيكدا له
ژياندا ئهژى
خهفهتى ههر
ئهوهيه
بگاته ژوورتر
لهوه، تاوهكو
لهوهو
پيويستى خوى
وهربگريت. جا
لهبهر ئهمه
بوونو
ژيانى خوى
پيوه نابهستيتهوه
چونكه لهبهر
چاوىدا
قوناغيكى بهسهر
چوونه، وه
ئيستگهى ساز
بوونو
ئاماده بوونو
خوئاماده
كردنه بو
چوونه ناو
جيهانيكى بهرزترو
ژيانيكى
ژورتر، ئهويش
دوا روژه.
پاشان ئهم
ئادهميزاده
باوهر داره
له بلندترين
ئاسودهيى
گيانىو
بالاترين پلهى
بى گومانىو
دلنيا بووندا
دهژى. بو گهيشتنه
ئهنجامهكانى
بوونى خوىوه
هيچ شتيكى
ناديار نىيه
لهبهر دهمىدا
تاوهكو
بيترسينى. بهلكو
ههميشه له
ئاواتو
گورانو بهرزبوونهوه
دايه بو
جيهانيك
تيايا بژى كه
پر بيت له بهختهوهرى
وه ئاسودهيىو
دلنيايى
گيانى بالى
كيشا بيت بهسهرىدا.
وه خوا راستى
فهرمووه:
(والّذينَ
آمَنوا
وعَمِلوا
الصّالحاتِ
وآمنُوا بِما
نُزّلَ على
مُحًمّدٍ
وَهُوَ
الحَقُّ منْ
رَبِهم
كَفَّرَ
عَنْهُمْ
سَيئاتِهِمْ
وأصلحَ
بالهُمْ). (محمد/
2)
واته: ئهوانهى
كه بروايان ههيهو
ئيشى چاكهيان
كردووه وه
بروايان هينا
بهوهى
هاتوته خوارهوه
بو محمد (ص) وه
ههر ئهويش
راسته لاى
خواى خويان،
ئهوه خوا له
خراپهكانيان
خوش بوه وه
بارو گوزهرانو
دلو دهرونيان
چاك دهكات.
جا ئهم
بروا هينانه
ئاسودهيى له
ژيانى ئادهميزادى
گيانىدا (روحى)
دهبوژينيتهوه
لهگهل
بوژاندنهوهى
ههستى راستى
له دهرونىدا.
وه بهم
هويهوه ئادهميزاد
پيويستى گيان
تير دهكات كه
بهرهو نهمرى
دهروات به
شيوهيهكى
قوولى زگماكى.
وه مهترسى ههست
به تيا چوونى
لهسهر
ناهيليت. ئهو
ههستهى دهربهدهرى
بى باوهرو
دوو دل دهكات
به شيوهيهكى
ههست پى كراو
يان ههست پى
نهكراو.
(إنَّ
الذينَ
يُحادّون
اللهَ
ورَسولَهُ
كُبِتوا كَما
كُبِتَ
الّذينَ مِنْ
قَبْلِهمْ..). (المجادلة/
5)
قورئان دهربارهى
بى برواكان فهرموويهتى:
ئهوانهى
دوژمن كارى لهگهل
خواو پيغهمبهرى
خوادا دهكهن،
فهوتانو نهمان
ههروهك ئهوانهى
پيش ئهوانيش
فهوتانو نهمان.
وه باوهر
بوون به خواو
خوبهستنهوه
به ريبازى
ئاينو رهوشتىيهوه
راستىيهكى
گيانى تر له
ئادهميزادا
تير دهكات. ئهويش
روو كردنى دهروونى
ئادهميزاده
بهرهو به
پيروز زانينو
مهزن پهرستى.
كه وابوو
ئادهميزاد
به هوى ههستى
زگماكىىو
پيك هاتوويى
دهرونى ههست
به بوونى
راستىيهكى
مهزن دهكات،
ئهويش تهواويتى
گشتىيه وه خوى
به بچووك دهزانيت
له بهردهمىدا
وه رووى تى دهكات
لهبهر مهزنيتى
ئهو تهواويتىيه
ئهويش خوايه.
بهلام ئهم (ههسته)
ههميشه به
روونى ئاگاى
لهوه نىيه كه
ئهبيت له
ئاواتى ئهم
ههسته
زگماكىيهى
دهربريت.
ئينجا يان
رووى خوى دهكاته
رووى راستى (ئهويش
روو كردنه
دروست كهرى
پهرستراوه
له ريگهى
رينمونى پيغهمبهرانهوهيه
وه له ريگهى
روو تى كردنى
ئاينى راستو
دروستهوهيه،
وه يان به هوى
ئهمهوه له
رى دهترازيت
وه زگماكى دهردهبريت
به پهرستنى
شته دروست
كراوهكانهوه،
يان پهرستنى
خوپهرستى
كينه له دل كه
سهرچاوهى
مهترسىو
ستهمكارىو
دوژمن كارىو
تهماع
كارىيه. ئينجا
ئادهميزاد
دهبيته
كويلهيهك
كه جگه له
خواپهرستىو
رازى بوون به
مهزنيتى خوا
ههموو شتيكى
تر دهپهرستيت
وهكو: مل هورىو
تهماع كارىو
ئارهزووهكانو
سامانو دهسهلات
داريتىو
پايه بهرزيتى..
هتد.
وه بهم
هويهوه ئيشو
ئازارى
مروقايهتى
توندوتيژتر
دهبيت له
ناشيرين ترين
وينهى لادانو
زيايهرهوىو
پروقه كردنى
شته
نائاسايىيهكان،
وه خوا راستى
فهرمووه:
(إنّما
تَعْبُدونَ
مِنْ دونِ
الله أوثاناً
وتَخْلقونَ
إفكا..). (العنكبوت/17)
حهزرهتى
ئيبراهيم به
گهلهكهى
خوى ووت: ئهوهى
كه دهيپهرستن،
جگه له خوا، بت
پهرستىيه،
وه دروو دهلهسه
دروست دهكهن
چونكه هيچ
قازانجيكيان
پى ناگهيهنن:
جا ههموو
دروست كراويك
جگه له خوا
دروست كراوى
بو چوونهكانى
ئهنديشهيه،
وه ههموو روو
تى كردنيك جگه
لهو لادانه
به غهريزهى
خواپهرستىو
پيروزيتى خوا.
بهلام ئاين
رووى ئادهميزاد
دهكاته
خواپهرستى
راستى بهرز
بهسهر ههموو
ئهو شتانهى
لهم جيهانهدايه
ههر له ئارهزوو
و جيژ وهرگرتنو
سامانو پايه
بهرزيتىو
دهسهلات
داريتى تاوهكو
رووى خودى
ئادهميزاد
بكاته ئهو پهرستراوهى
به ههموو
سيفاتيكى تهواويتى
به ناوبانگه.
ههر له دادپهروهرىو
بهزهيىو
راستىو سوزو
لى بووردنو
نهرم نيانىو
زانايىو
توانايىو
دانايىو هتد.
كهوابوو
ژيانى ئادهميزاد
به هوى ئهم
روو كردنه بهردهوامهيهوه،
رووهو خواو
رووهو
هاوجووتى لهگهل
رهفتارى
راستو ريكو
پيكو تهواويتى
كه بهستراوى
ئادهميزادى
مهزنى پى به
ناو بانگه.
وه شتيكى
راستى گيانى
تريش كه ئاين
له هوشى ئادهميزادا
گهشهى پى دهكات
وه له قولايى
ويژدانىدا
ئهيچهسپينيت
ئهويش ههست
كردنه بهليپرسينهوه
وه پال نان به
خووه بهرهو
رووى، كه لهلايهن
ئهو پهيوهندىيه
هوشيارهوه
كارى تى كراوه
كه ههيهتى
لهگهل خواى
گهورهو پهيوهسته
به خواوه.
جا ئادهميزادى
باوهر دار به
خوا، ههست به
سهرپهرشتى
خواو ترسى دهكات
وه كاتيك
كاريك دهكات
دهزانيت كه
خوا لهگهلى
دايهو ئهيبينيت
وه پىى دهزانيتو
چاوديرى دهكات.
وه هيچ شتيكى
لى
ناشاردريتهوه
نه له ئاسمانو
نه له زهوىدا.
(.. عالِمِ
الغَيْبِ
لايَعْزُبُ
عَنْهُ
مِثقالُ
ذَرَّةٍ في
السّماواتِ
ولا في الأرضِ
ولا أصْغَرُ
مِنْ ذلِكَ
ولا أكْبرُ
إلاّ في كتابٍ
مُبين). (سبأ / 3)
واته: خواى
گهوره زاناو
ئاگاداره بهسهر
ئهو شتانهى
له بهرچاو
دانينو بزرن
وهتهنانهت
گهرديلهيهكى
بچووكيشى لى
بزر نابيت نه
له ئاسمانهكانو
نه له زهوىدا.
وه تهنانهت
بچووك ترو گهورهتريشى
لهمه، لى وون
نابيت بهلكو
ههمووى له پهراويكى
روونو ديارى
دايه.
(يَعْلَمُ
خائنةَ
الأعينِ وَما
تُخْفي
الصُّدور). (غافر/
19)
واته: خوا
ئاگاداره بهسهر
چاوى خيانهت
كارى بو شتى قهدهغه،
ههروهها
ئاگاداره بهسهر
ئهوهى له
سنگدا
شاراوهتهوه.
جا ئهم ههستى
بيروباوهرىيه
راستىيه بهسه
بو ههلنانى
ئادهميزاد
بهرهو جىبهجى
كردنى
پيويستى سهر
شانى وهراپهرين
بو بهرپرسيار
بوونهوهى
مروقايهتى
له ههموو
بواريك له
بوارهكانى
ژياندا. چ له
ياساييهكاندا
بيت يا له خوا
پهرستىو رهوشتدا
بيت. با ئهگهر
بيتو هيزى دهسهلات
داريتى دهولهتيش
نهبيت ياساو
خورهوشت
بپاريزيت. وه
قورئان پهروهردهى
ئهم گيانى
خوبهستنهوهيه
دهكات له دلو
دهروونى
شوين كهوتووانىو
بروا دارانىدا
وه دووپات لهسهر
چاندنو
رواندنى دهكاتهوه
به چهندين
جورى دهقو
تيگهيشتن،
وهك فهرموودهى
خوا:
(.. تِلكْ
حُدودُ اللهِ
فَلا
تَعْتَدوها
ومَنْ
يَتَعدَّ
حُدودَ اللهِ
فأولئكَ هُمُ
الظّالمون). (البقرة/
229)
واته: ئهوانهى
له پيشهوه
باس كران
سنورى خوايه
وه نابيت
سنورهكه
بشكينن وه كهسيكيش
سنورى خوا
بشكينيت له
ريزى ستهم
كارانه، وه ههر
ئهوانن ستهم
كار.
جا باوهردار
سوره لهسهر
ريزگرتنى
سنوورى خواو
دهستوره
ئاينيهكهى.
وه پاريزگارى
ئهو ياسايه
دهكات كه
ژيانى ريك دهخاتو
چالاكىى چوست
دهكاتهوه.
به پيچهوانهى
ئهو ئادهميزادهى
باوهرى به
خوا نىيهو له
چاوديريشى
ناترسيت.
چونكه ئهو
مينهى كاتيكو
پسكهى كهلينيك
دهكات بو
سمينى، شورهى
ياساو رهوا
دان به ههلوهشاندنهوهى
خورهوشتو
بهرپرسيارى.
وه قيرو سيايى
كردن له ههموو
شتيك ههر
كاتيك ههليكى
دهسكهويت
بو سهرپيچىو
ياخى بوون،
چونكه ئهو ههست
به پيروزى ئهو
ياسايه ناكات
كه ژيانى ريك
دهخات وه
برواشى به
تولهى
خوايى نىيه،
گهر دهرباز
بيت له ژير
چنگى رژيمو
سزاى دادگهريانه.
وه ئهم
دياردهيه (دياردهى
بهرهنگار
بوونهوهى
خواستى راستىو
دادپهروهرى)
گيروگرفتيك
پيك دينيت كه
له ترسناكترين
ئهو
گيروگرفتانهيه
كه كومهلگاى
نهزانى
هاوچهرخ
هاواريهتى
له دهستى ئهويش
پاش ئهوهى
تيگهيشتنهكانى
باوهر له
ئاسوىدا
ئاوا بوو. وه
له ويژدانىدا
پالپيوه نانى
ههست كردن به
پيويستى سهرشانو
بهرپرسيارى
مرد، وههاوسهنگىى
خورهوشتو
رهفتارى
تيك چوو. ئينجا
شتيكى
سرووشتىيه ئهگهر
شوينهوارى
ئهم خانه
ويرانه ناو
خويى بهلاى
ئادهميزادى
ماتريالىو
سهرگهردان
پيچهوانه
ببيتهوه بهسهر
بارى
شارستانيتىو
سهوداگهرى
كومهلايهتىدا.
وه دووباره
شتيكى
سرووشتىيه ئهگهر
له ژير سيبهرى
ئهم بارهى
نهزانيندا
مافهكانى
ئادهميزاد
بزربيتو
ريزى پىشيل
بكريت.
وه پيش ئهوهى
كوتايى بهم
باسهمان
بينين واى به
باشتر دهزانين
كه وورد ببينهوه
له گرنگ ترين
ئهو ئهنجامه
باشانهى كه
باوهر بوون
به خوا پيكهوهى
دهنيت لاى
تاكهكهسو
كومهلگاى
موسلمانى. وهيهك
له پاش يهك ئهيانهينينهوه:
يهكهم:
بروا بوون به
خوا ئادهميزاد
رزگار دهكات
له مهترسى سهرگهردانىو
تيا چوون له
ريگهى باوهر
بوونهوه به
ژيانى دوا
روژو نهمرى
لهو جيهانهدا.
دووهم:
بروا بوون به
خوا ئادهميزاد
دهناسينيت
به نرخى خودى
خويىو به
ماناى ژيان وه
ئهم تيگهيشتنهشى
وهرگرتووه
له بروايهوه
به دادپهروهرىو
دانايى خوا. جا
بروا بوون به
دادپهروهرىو
داناييتى خوا
ئادهميزاد
دهگهيهنيته
بروايهك كه
نه ستهمو
نه بى هودهيىو
نه بزر بوون
ههيه لهم
ژيانهدا.
سيههم:
بروا بوون به
خوا له دهروونى
ئادهميزادا
پهروهردهى
راپهرينى
ويژدان ئهكات،
وه لهگهل ههست
كردن به
پاراستنى
ژيانو
پاريزگارى
كردنى
ياساكانى
كومهلگاو
خورهوشتى
دادگهرانهى
خوى.
چوارهم:
بروا بوون به
خوا ئادهميزاد
رزگار دهكات
له وويستى مل
كهچىو سهردانهواندن
جگه له خوا، وه
ئازادىو ههستى
خويى ئهبهخشيت
به ئادهميزاد.
پينجهم:
بروا بوون به
خوا بيرى تهواويتى
خوايىو روو
كردن بهرهو
رووى خوا له دهروونى
ئادهميزادى
باوهرداردا
گهشه پى دهدات.