به‌ره‌و ئاسويه‌كى روون

 

ليره‌وه ده‌ست پى ئه‌كه‌ين

مروف بونه‌وه‌ريكى ژير‌و خاوه‌ن بيره، ئه‌قل‌و بريارى له ژير ركيفى خويدايه‌تى‌و، به گويره‌ى خواست‌و برياره‌كانى چاره نوسى خوى له‌م ژيانه‌دا ديارى ئه‌كات‌و، رى‌و ريبازى هه‌لئه‌بژيريت، جا يا رچه‌ى كامه‌رانى ئه‌گريته پيش يان رچه‌ى شوم‌و كلولى‌و سه‌رتاپا ژيانى ئه‌كاته ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و ده‌رده‌سه‌رىو، هيمنى‌و دلنيايى له ده‌س ده‌ر ئه‌چيت‌و، گلوله‌ى شادى له هه‌ورازى سه‌ختى ژيانا ليژ ئه‌بيته‌وه.. ئه‌مه‌ش خوى به خوى ئه‌كات، چونكه خوا به سه‌ربه‌ستى خولقانويه‌تى‌و ئه‌بيت مشورى حالى خوى بخوات‌و، ريگاى به‌ختيارى هه‌لبژيريت..

كه‌واته هه‌ر يه‌ك له ئيمه باوا بزانيت ئيستا هاتوته دونياوه‌..و هه‌ر له‌م چركه‌دا له دايك بوه كه ئيستا بير ئه‌كاته‌وه‌و، به شوين ريبازى سه‌رفه‌رازيا ئه‌گه‌رى.. ده‌ى با بير بكه‌ينه‌وه له چونيه‌تى ژيانى مادديمان، ئه‌و ته‌رزه ژيانه‌ى كه ئيمرو به ده‌ستيه‌وه گيرمان خواردوه‌و نازانين ئه‌ماندات به‌ده‌م چ شه‌پوليكى بى ئامانه‌وه‌و له چ گيژاويكدا په‌ل‌و پو ئه‌كوتين.

مروف له شارستانيه‌تى مادديه‌تدا:

له بوارى زانيارى‌و ته‌كنولوجيادا مروف ئيمرو هه‌نگاوى زل زلى ناوه بو پيشه‌وه‌و، گه‌يشتوته لوتكه‌ى هه‌ره به‌رزى پيش كه‌وتنى پيشه‌سازىو زور كردنى به‌روبوم‌و كالاى جور به جورى ژيان، به كورتى مه‌يدانيك نه‌ماوه مروف خوى بو نه‌كوتابى‌و ئه‌سپى زانستى لى تاو نه‌دابى‌و، توانيويه‌تى له ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌ى سالانى دورو دريژ كوسپه‌كانى سرووشتى يه‌ك له دواى يه‌ك سادا بكاته‌وه، به‌و نيازه‌ى گوايه‌ ئاره‌قى ماندوبون له ناو چاوى بسريته‌وه‌و له سايه‌ى پى گه‌يشتن‌و پيش كه‌وتندا بخه‌ويته‌وه، به‌لام نه‌ك هه‌ر به‌م خه‌وه شرينه‌ى نه‌گه‌يشت، بگره هه‌تا هه‌نگاويك زياتر‌و هه‌راوتر بو پيشه‌وه هه‌لبنيت له بوارى زانست‌و پيشه‌سازيدا بارودوخ‌و گوزه‌رانى مروف كلولترو تالتر ئه‌بىو، ئه‌و گشته ده‌سكه‌وته مادديانه‌ نه‌يتوانيوه كامه‌رانى بو دابين بكات‌و دلى گه‌رمى فينك بكاته‌وه‌و ته‌زووى ئارامى له‌ش‌و لارى داگريت، به‌لكو هه‌ر ئه‌و پيش كه‌وتنه بوته هوى په‌ژاره‌و كويره‌وه‌رى‌و روژره‌شى خودى مروف.. و بوته بايستى هه‌لگيرسانى شه‌رو شورى بى ئه‌مان‌و بلاو كردنه‌وه‌ى ئامرازه‌كانى ترس‌و له‌رزو توقاندن‌و، په‌ره‌سه‌ندنى سياسه‌تى ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و تالان كردن‌و زولم‌و زور..

جا بو ئه‌وه‌ى قسه‌و باسه‌كه‌مان رووت‌و قووت نه‌بيت له به‌لگه‌‌و ده‌ليله‌وه، وا باشه چاويك بگيرين‌ به‌و ئامار‌و سه‌رژميريانه‌ى كه له ناوجه‌رگه‌ى ولاته پيشه‌سازيه‌كانه‌وه نوسراوه‌و ده‌رباره‌ى بارودوخى خيزانى‌و كومه‌لايه‌تى‌و ده‌رونى‌و هيمنى مروقه‌وه ئه‌دوين تاوه‌كو له زه‌ين‌و بيرماندا وينه‌يه‌كى ئه‌و ژيانه پر له كويره‌وه‌ريه بكيشين.. تا بزانين مروقى پيش كه‌وتووى هاوچه‌رخمان چون ئه‌ژى.. ئينجا ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌ر يه‌كيك له ئيمه به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌گبه‌تيه چيه كه سه‌راپا ژيانمانى راماليوه؟

كلولى بارى ئابوورى:

ئه‌و سه‌رژميريانه‌ى كه‌ وا له ئه‌مه‌ريكا‌و ئه‌وروپاى روژئاوادا كراون‌و هه‌روا له يه‌كيتى شوره‌وى پيشوو ژاپون‌و جيهانى سىيه‌مدا ريكخراون ئه‌م راستيانه ئه‌خه‌نه به‌رچاو:

(500 مليون مروف تووشى نه‌خوشى كه‌م خوينى‌و كه‌م خوارده‌‌مه‌نى بوون.

(40%) له سه‌داچلى دانيشتوانى جيهان ده‌رما‌ن‌و پزيشكيان پى ناگات‌و ده‌ستيان ناكه‌ويت.

(30%) له سه‌داسى به‌ره‌ى ئاده‌ميزاد ئاوى پاك‌و پاليوراويان ده‌ستگير نابى بيخونه‌وه)(1).

ـــــــــــ

1 - گوقارى البديل/ ژماره‌ى 23/ مانگى ره‌مه‌زان 1408ك.

 

(600) مليار دولار سالانه بو چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نى خه‌رج ئه‌كريت تاوه‌كو نه‌وه‌ى مروقى پى بكوژن‌و مروقايه‌تى بنه‌بر بكه‌ن(2).. ئه‌مه له كاتيك‌دا له

ـــــــــــ

2- روژنامه‌ى السفير/ روژى 9/6/1982ز.

 

چه‌ند راپورتيكدا هاتووه كه:

روژانه (40) هه‌زار منال گيانى خويان له ده‌ست ئه‌ده‌ن‌و، ئيمرو (100) مليون مروف پرسكى نان ناخوات‌و به‌برسيه‌تى شه‌و ئه‌كاته‌وه‌و، (10) مليون مندال يان گيرو ئيفليج ئه‌بن، يان ئه‌قليان له ده‌ست ئه‌چيت‌و شيت‌و ليوه ئه‌بن‌و(1)، له ولاته تازه پى گرتووه‌كاندا هه‌روژه (97) منال گيانيان

ـــــــــــ

1- روژنامه‌ى تشرينى سورىيه/ روژى 10/2/1982ز.

 

ده‌رئه‌چيت له‌به‌ر بى نانى‌و برسيه‌تى له ژماره‌ى يه‌ك هه‌زار منال(2).

ـــــــــــ

2 - واشنطن پوست‌و روژنامه‌ى الوطن/ روژى 1/1/1982ز.

 

له راپورتيكى تردا هاتووه كه له سالى 1978 زاينيدا (15) مليون منال له برسيدا مردوون(3).

ــــــــــــ

3 - روژنامه‌ى به‌عس سورىيه روژى 17/9/1981ز.

 

له قوربانيه‌كانى برسيه‌تى، روژى (40) هه‌زار منال له ئه‌سلى (170) هه‌زار سه‌ر منال گيانى خويان له ده‌ست ئه‌ده‌ن‌و، نزيكه‌ى (800) مليون

 

 

كه‌س برسيه‌تى هه‌ره‌شه‌ى مردنيان لى ئه‌كات(1).

ــــــــــــ

- روژنامه‌ى تشرينى/ سورىيه روژى 28/ 1/1984ز.

 

هه‌ميسان له‌يه‌ك ده‌قيقه‌دا (1) مليون دولار بوچه‌كى مال كاولكه‌ر خه‌رج ئه‌كريت له كاتيكا (525) مليون كه‌س به ‌ده‌ستى پيس‌و پوخلى‌ ژينگه‌و كه‌م خوارده‌مه‌نيه‌وه ئه‌نالينن(2).

ــــــــــــ

2 - روژنامه‌ى الوطن/ روژى 9/6/1980ز.

 

با به‌وردى له‌م ژماره توقينه‌رانه ورديبينه‌وه، تاوه‌كو به‌دبه‌ختى‌و چاره ره‌شى مروقمان بو ده‌ركه‌وى له‌م دوزه‌خه‌ى تيايدا ئه‌ژىو له جيهانيكا گه‌يشتوته پوپه‌ى سه‌ركه‌وتن‌و گه‌رمه‌ى داهينانى زانستيانه.

كلولى خيزانداريتى:

خيزان به‌ردى بناغه‌ى ساختمانى ژيان پيكدينيت‌و، ئه‌و هيلانه‌يه: باره‌گاى هيمنايه‌تى‌و ئاراميه‌ بو مروف، كه دل‌و ده‌روونى به خوشه‌ويستى‌و بزه‌و به‌زه‌ييه‌وه ماله‌ ئه‌دات.

ئامانج له پيكه‌وه‌نانى هيلانه‌ى حه‌لال‌و هاوسه‌ريتى‌و خيزانداريتى بو ئه‌و مه‌به‌سته‌يه، كه گومانمان نيه كه‌س به‌م قسه‌يه نارازى بيت.. به‌لام ماده‌م‌ هه‌مومان به‌‌مه رازين با ته‌ماشايه‌كى حال‌و بالى خيزان بكه‌ين له سايه‌ى سيسته‌مى مادديه‌تدا، تا بزانين ئه‌م ئارامگايه‌و ئه‌م هه‌وراگه‌يه‌ى كاول كردوه يان ئاوه‌دانى كردوته‌وه:

سه‌رژميريه‌كان لايه‌نيكى ئه‌م كلوليه‌مان پيشان ئه‌دات‌و، رويه‌كى تال‌و ناشيرينى ژيانى خيزانداريتى ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان بو ئه‌خوينيته‌وه كه ئه‌ليت:

50% په‌نجا له سه‌دى ئافره‌تانى رووس (شوره‌وى) دواين پيسيان كردوته پيشه بو خويان.

له ولاتى ئينگليسداو له‌سه‌ر ژميرييه‌كدا ده‌ركه‌وتوه هه‌ر (6) منال يه‌كيكيان توخمى نا شه‌رعيه (زوله)و، له ژير ده‌سى دايك‌و باوكيا گه‌وره نه‌بووه.

هه‌ميسان ئه‌و ئامارانه‌ى وه‌رگيراوه له‌و ژنه شوو كردوانه‌ى كه (5ـ15) سال به‌سه‌ر شوكردنياندا تيپه‌ريوه: ده‌ريان خستوه هه‌ر (5) ژن له‌و ژنانه دوانيان پيوه‌ندى جنسى ناره‌واى هه‌يه له‌گه‌ل پياوى بيگانه‌دا.

هه‌روه‌ها له ماوه‌ى شه‌ش مانگى يه‌كه‌مى سالى 1984ز ژماره‌ى ژن هه‌لگرتن‌و زه‌وت كردن 27% بيست‌و حه‌وت له‌سه‌دا زياترى كردوه له چاو جاراندا.

راپورتيكى وه‌زاره‌تى ناو خوى ئينگليس رايگه‌ياندوه هه‌ر (5) منالى ئينگليسى يه‌ك مناليان عه‌يب له له‌ش‌و لارياندا به‌دى ئه‌كريت به هوى تيكچونى خيزان‌و، خيانه‌تى ژن‌و ميرد به كار هينانى ئاره‌ق‌و ترياك‌و

 

 

ته‌واوى چته سه‌رخوشكه‌ره‌كانى تره‌وه(1).

ـــــــــــ

1- گوقارى عالم المرأة/ تشرينى يه‌كه‌م 1985ز.

 

هه‌روه‌ها راپورته‌كه ئه‌وه دوپات ئه‌كاته‌وه له روژيكا (4) منال له ولاتى ئنگليسدا له لايه‌ن به خيو كه‌ره‌كانيانه‌وه ئه‌كوژرين‌و، له ساليكا (200) مناليش به ده‌ستى باوكانيانه‌وه له ناو ئه‌چن..و هه‌ر دوو هه‌فته جاريك له‌و ولاته مناليك سه‌ر ئه‌برريت له لايه‌ن كه‌س‌و كاريه‌وه(2).

ــــــــــــ

2- ئاژانسى ده‌نگ‌و باسى ئينگليز (رويته‌ر) روژى 2ى كانونى دووه‌م 1985ز.

 

نه‌خوشيه‌كان‌و مه‌سه‌له‌ى جنس:

به هوى هه‌ره‌س هينانى په‌يوه‌ندى سرووشتى‌و شه‌رعى له نيوان ژن‌و پياوداو، بلاوبونه‌وه‌ى داوين پيسى‌و بى ئابروويى‌و نيربازى، نه‌خوشيه‌ جنسيه‌كان چه‌شنيكى توقينه‌ر سيرايه‌تى كردوه وه‌ك (ميزه چوركه‌و، سوزه‌نه‌ك‌و، ئايدز) به جوريكى وه‌ها ژيانى مروقايه‌تى خستوته مه‌ترسيه‌وه‌و، ترسيشى له ترسى چه‌كه ئه‌تومى‌و كيميايى‌و ميكروبيه‌كان كه‌متر نىيه.

راپورته‌كانى ريكخراوه‌ى ته‌ندروستى نيو ولاتان‌ وا باس ئه‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خوشى ئايدز بوونه له جيهانا له (5) مليون تا (10) مليون نه‌فه‌ر ئه‌بيت‌و، ئه‌گه‌ر كار وا برواته پيشه‌وه له سالى (2000)ز ژماره‌ى تووش بوه‌كان ئه‌گاته (100_200) مليون كه‌س ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى ته‌شه‌نه كردنى ريشه بر نه‌كريت(1).

ــــــــــــ

1 - گوقارى التضامن ژماره‌ى 204 _له‌نده‌ن_ 7/3/1987ز.

 

هه‌ميسان راپورتى يه‌كيك له زانايانى زانستگاى بوستن ئه‌ليت: (له ماوه‌ى (2ـ5) سالى داهاتو نه‌خوشى ئايدز ئه‌بيته عيله‌تيكى ئاشكراى مردنى ئه‌و لاوانانه‌ى ته‌مه‌نيان (20ـ29) ساله)(2).

ــــــــــــ

2- ئاژانسى ده‌نگ‌و باسى يونايتد پرس‌ _واشنگتون_ 5ى مارس 1987ز.

 

تيكچونى ده‌رونى‌و چته سه‌ر خوش كه‌ره‌كان:

له‌به‌ر ويل بوونى مروقى ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ژيانى سه‌رگه‌ردانى‌و بى دالده‌يى‌و له تاو ئازارى ده‌رونى‌و ده‌مارگيريه‌تى‌و ئالوزى، مروقى قور به‌سه‌رو چاره‌ره‌ش روو ئه‌كاته ئاره‌ق‌و شه‌راب‌و مه‌ى‌و ترياك به‌و هيوايه كه‌ميك بارى گرانى سوك بكات‌و ده‌ميك له‌سه‌خله‌تى ژيان دورى بخاته‌وه، ولاى هه‌موان رونه كه ئه‌م چته سه‌رخوش كه‌رانه چ داوو ته‌له‌يه‌كه كه مروقى كلول قاچى پيوه بلكيت‌و.. چه‌شنى كه‌سيكه له ترسى ئه‌ژديهاو مار خوى بخاته نيو ئاگرى بليسه‌داره‌وه كه به جاريك كلوو كوى دامركينيت.

راپورته‌كان هه‌ميسان له‌م باره‌يشه‌وه ژماره‌ى ترسينه‌ر ئه‌خاته به‌رده‌سمان، ئه‌لين له ولاتى روسيادا (50) مليون كه‌س به بى مه‌ى خواردنه‌وه ژيانى ئاساييان ناچيت به‌ريوه‌و، سه‌روكى يه‌كيه‌تى شوره‌وى پيشو به‌يانى كردوه كه يه‌كيك له هوكانى كه‌مبونى به‌روبوم‌و تيكشكانى له‌و ولاته، بو مه‌ى خواردنه‌وه‌و خوو پيوه گرتنى ئه‌گه‌ريته‌وه.

راپورتيكى تر ئه‌ليت ژماره‌ى مه‌ى خوره‌كان (ئه‌وانه‌ى فره خورو هه‌ميشه خورن) له ولاتى ئه‌مه‌ريكا ئه‌گاته (8, 5) مليون كه‌س له سالى 1985ز(1).

ـــــــــــ

1- گوقارى المجتمع ژماره‌ى 806 _كووه‌يت_ 25ى جمادى الآخرة 1407ك لاپه‌ره‌ى 27.

 

له راپورتيكى تردا هاتوه كه (60%) روداوه‌كانى ئوتومبيل‌و ريگاوبان‌و (40%) حاله‌ته‌كانى جيا بونه‌وه‌ى ژن‌و پياو (ته‌لاق) بو مه‌ى خواردنه‌وه ئه‌گه‌ريته‌وه(2).

ـــــــــــ

2- هه‌مان سه‌رچاوه‌ لاپه‌ره‌ى 28.

 

له راپورتيكى تر هاتوه كه (524, 25) نه‌فه‌ر له ژاپوندا له سالى 1986

 

 

ز خويانيان كوشتوه(1).

ـــــــــــ

1- راپورتى ئاژانسى ده‌نگ‌و باسى فه‌ره‌نسى 16/4/1987ز.

 

به‌م شيوه ئه‌م سه‌رژميرى‌و راپورت‌و ئامارانه‌ پيشانده‌رى بارودوخيكن كه مروقايه‌تى له ژير قورسيدا ئه‌نكينى‌و ناتوانيت بروات به ريوه‌و، دركينه‌رى ئه‌و مه‌ينه‌ته ئابورى‌و ده‌رونى‌و ته‌ندروستى‌و كومه‌لايه‌تى‌و هيمنايه‌تيه‌ن كه به جاريك ژيانى مروقيان ئالوزاندوه، ئه‌مه سه‌ره‌راى زولم‌و زورى زورداران‌و چه‌وسانه‌وه‌ى راميارى كه بنچينه‌كه‌ى له‌سه‌ر سيسته‌مى چينايه‌تى‌و ره‌گه‌زايه‌تى بنيات تراوه‌و، له‌سه‌ر ململانىى مادى راوه‌ستاوه.

ماده‌م ئه‌م گشته ده‌سكه‌وته مادديانه له بوارى كالاو كه‌لوپه‌ل‌و چيژ وه‌رگرتن نه‌يتوانيوه كيشه‌كانى ئاده‌ميزاد چاره‌ سه‌ر بكات، به‌لكو ئه‌وه‌نده‌ى تر له قوراوى ماديه‌تدا گلم‌و گه‌وزى پى ئه‌دات، كه‌ واته ئه‌قل‌و هوشمان پالمان‌ پيوه ئه‌نيت به سوراغى ريبازيكى تردا بروين‌و، به شيون رچه‌يه‌كدا ويل‌و ئه‌و دال بين كه هيمنى‌و ئاسوده‌يى‌و ئاشتيمان بو بينيته بار، چونكه بيرو فه‌لسه‌فه‌ى ماترياليسمى ده‌رمانى ده‌ردمان ناكات‌و.. مه‌لهه‌مى زامه‌كانمان له ده‌رمانخانه‌ى قورئان‌و ئيسلامدا وه‌ چنگ‌ ئه‌كه‌ويت.. چونكه كيشه‌ى راستينى مروف له ده‌ردى باوه‌ر نه‌بوون به خواوه سه‌رى هه‌لداوه.. كه مروف بنه‌ره‌ت‌و بيريكى هه‌لبژاردوه له‌ته‌ك ئاوازى وجودو فيطره‌تى ئينسانيدا ناسازه.. بويه ئالاوه به كوت‌و زنجيرى وشك‌و ساردو سرى ئه‌و بيره وشكه‌وه.

كه‌وابو با به شوين ريگاى كامه‌رانى راستيدا بگه‌ريين