پاش ئهوهى
كويرهوهرىو
چهرمهسهرى
مروقمان بو
دهركهوت له
دوزهخى
ژيانى
مادديداوو،
پوچهلىو دهغهزارى
تيورو روانگهكهيمان
بو مهعلوم
بوو، قهناعهتمان
هينا ئهم
وجوده ئهبى
خولقينهريكى
ههبى ههرچى
سيفهتو
ناوى باشه هى
ئهوهو، ئهگهر
خولقينهر له
ههمو لايهنيكهوه
دهستى
بالاتر نهبىو،
له گشت رويكهوه
دهست رويشتو
نهبى نهيئهتوانى
ئهم جيهانه
بهدى بهينيت..
ئهم تهرزه
باوهره
پيمان رائهگهيهنى
كه خولقينهرى
ئهم كهونه
مهخلوقاتهكانى
بهرهللانه
كردوهو، له
پاش خولقاندن
دهستى لى بهرنهداون،
بهلكو پهيوهندى
نهبراوهى
له گهلياندا
بهستوهو،
پردهكانى
كومهكو
پشتيوانى
دامهزراوهو،
كاروانىو
رزقو خيرى
خالق ههميشه
بهريوهيهو،
ئهگهر ههناسهيهك
چيه ئهو
پرده بروخيتو
كاروانى كومهك
به مهخلوق
نهگات (ههر
مهخلوقيك)
ئهوا سيبهرى
له وجودا
نامينىو،
جوريك له
جورهكانى ئهو
كومهك گهياندنه،
كاروانى پيغهمبهرانه
كه خوا له
لايهن كونجى
رهحمهتيهوه
بو مروقايهتى
خستويهتيهرى،
تاوهكو
ريگاى
راستيان
پيشان بدات..
مروقايهتيش
به دريژايى
تهمهنى لهسهر
ئهم زهويه
ههزاران
پيغهمبهرو
نيرراوى خواى
بينيوهو..
گشتيان
ئامانجيان
رينوينى مروف
بوهو،
ئاواتى رزگار
كردنيان له
جهورو ستهمو
سهر لى
شيواوى له
دلا بوه.
مروقايهتى
سى پهيامى
گهورهى
ئيلاهى
ناسيوه كه ئهمانهن:
1ـ پهيامى
حهزرهتى
موسا (س) يانى (يههوديهت).
2ـ پهيامى
حهزرهتى
عيسا (س) يانى (مهسيحيهت).
3ـ پهيامى
حهزرهتى
موحهممهد (ص)
يانى (ئيسلام).
با ئيمهش
به خيرايى
چاويك بهم
پهيامانهدا
بگيرين، تا
بزانين
كاميان دهستكارى
كراوه..
ئهم
ئايينه
ئاسمانيانه
ههر سى له
خواى مهزنهوه
هاتونهته
خوارهوه، بو
رزگار كردنى
مروف له
تاريكىو شهوهزهنگى
دونياى
مادديهتداو،
رينوينى
كردنى بو
ريگاى روشنى
ژيان، كه
واته ههمويان
له ريشهو
بنهرهتا يهك
ئهگرنهوه،
بهلام له ههندى
لقو پوپدا
له يهكتر
جيا ئهبنهوه..
گشتيان لهم
چوار خالهدا
يهكگرتوون:
1ـ باوهر
هينان به
خواى تاكو
تهنيا،
خوايهك كه
سيفهتهكانى
تهواويتى ههيهو،
له گشت كهمو
كوريهك پاكو
خاوينه.
2ـ باوهر
هينان به وهحىو
پيغهمبهرايهتى
پيغهمبهران.
3ـ باوهر
هينان به
زيندو بونهوهى
پاش مردنو
روژى دادگايى
كردنى بهندهكانى
خوا.
4ـ ههمويان
له بانگهواز
كردن بو رهوشت
بهرزىو
مروف سازىو
كومهل
چاككردن يهك
ئهگرنهوه.
بهم پىيه
ههمويان
خاوهنى يهك
ئاقيدهو
باوهرنو،
بو رهوشت بهرزىو
كردارى چاكو
خيرى مروقايهتى
ههولو ههلمهت
ئهدهن..
بروانن پاشاى
حهبهشه (نهجاشى)
كه زانايهكى
ئايينى بوه،
ئهم راستيه
بو موسلمانه
كوچهرهكانى
مهككه ئهدركينى
(كه ژمارهيهك
له ترسى زولمو
زورى قورهيش
بهرهو حهبهشه
كوچيان كردو
پهنايان بو
نهجاشى برد)
پاش ئهوهى
گوى بو ههنديك
له ئايهتهكانى
قورئان گرت..
به موسلمانهكانى
وت:
(ئهمهى
ئيوه ئهيخويننهوهو
ئهوهى عيسا
هيناويهتى،
ههردوو لهيهك
سهرچاوهوه
ههلقولاون)..
دينهكانى
خوا هيچ
جياوازيان
نيه تهنيا
له بوارى تهشريعىو
ياسايى نهبى،
رونتر بيژين
له چلونايهتى
نويژ كردنو
روژوگرتنو،
ههنديك
ياساو رهزهنى
كومهلايهتى،
چونكه پهيوهندى
به قوناغو
شوينكاتهوه
ههيه بويه
ئهبى لهم
روهوه
جياوازى تيا
ههبى..
ههر پيغهمبهريك
زهمينهى
خوش ئهكرد
بو ئهو پيغهمبهرهى
له دواى ئهوهوه
تهتشريف
دينىو،
مروقايهتى
بانگ ئهكرد
پهيرهوى لى
بكهن.
ئيرادهى
خواش وا بو بو
ههر نهتهوهيهكو
قوناغيكى
ميژوويى پيغهمبهريك
بنيريتو، پهيامهكهى
لهتهك
بارودوخى ئهو
سهردهمه
بسازى، پاشان
پيغهمبهريكى
ديكهى
ناردوهو
ياساو دهستوراتى
ديكهى كردوه
به هاورى، تا
ههنديك له
ياساكانى
پيغهمبهرى
پيشينى خوى
بگوريتو، لهوهى
پيشووى
فراوانترو تهواوتر
بيت له ياساو
ئهحكامهكانىو
ئهم كاره (ناردنى
پيغهمبهران)
له سهرهتاى
دونياوه بهردهوام
بو تا گهيشته
سهردهمى پهيامى
ئيسلامى، كه
خواى مهزن
بهم پهيامه
ئيتر پهيامهكانى
ئاسمانى
دابرىو
كاروانى پيغهمبهران
به هاتنى سهردارى
پيغهمبهران
(موحهممهد(ص))
كوتايى هات،
بويه له سيفهته
گرنگهكانى
پهيامى
ئيسلامى ئهوهيه:
1ـ ههتا
روژى قيامهت
دريژهى ههيهو،
تيپهرينى
روژگار رهنگو
بوى ناگورى
بهلكو ههميشه
گرشهوو رشهى
بهردهوامه.
2ـ قابيلى
سرينهوهو
پهك خستنى
نيه چونكه
حوكمهكانى
تهواوهو له
هيچ كهمى
نيهو دهرمانى
دهردهكانى
كومهلگاى
مروقايهتى
ئهكات.
ئاوهژوبونهوه
له دوو دينى
يههودىو مهسيحى:
گشت چتيكى
ئهم وجوده
فراوانه وهكو
وتمان نيشانهى
(ئايهتى)
بوونى تهنيا
خوايهك به
دهستهوه ئهدات
كه زاناو به
توانايهو
خواستهكانى
چهندو چونى
بو نيهو هوشو
زانستيش
وجودى خواى
تاكو تهنيا
دوپات ئهكهنهوه،
چونكه ئهگهر
لهيهك خوا
زياتر بوايه
ئهوا ئهبوه
بشيوىو
ئاژاوه له
ناو گهردونداو،
ههر خوايهك
مولكى خوى لهوى
تر جيا ئهكردهوهو
سنوورو كهوشهنى
بو دائهنيا،
بهلام ئيمه
ئهروانين مهخلوقاتهكان
به چهشنيك
پيكهوه گرى
دراون كه جيا
كردنهوهيان
مهحالهو،
ههر بهشيك
تهواوكهرى
بهشيكى ديكهيه.
خواى مهزن
مروقى كردوته
سهروهرى
زيندهوهرانو
بونهوهرانى
دونياو،
مروقيشى بو
عيبادهت
كردن
خولقاندوه جا
چون ئيتر
مروف له
دوريانى خيرو
شهرو كوفرو
ئيماندا ويل
ئهكات بى ئهوهى
موژدهدهر
ووشياركهريان
بو نهنيريتو،
ههميشه
كاروانى پيغهمبهران
بهريوه
بوونه بو لاى
مروف، تا
ريگاى بهندايهتى
كردنى خوا به
خهلك
بناسيننو،
كاروبارى
ژيانيان
ريكبخهن..
ئيبراهيم (س)
هات لهتهك
پهرتوكهكانياو،
موسا (س) لهگهل
تهوراتاو،
عيسا (س) لهتهك
ئينجيلاو،
موحهممهد (ص)
لهتهك
قورئانا.
چهندين
دهقو ناوهروك
له ئينجيلى (يوحنا)
ههيه كه
شايهتى
تاقانهيى
خوا ئهدهنو
ئهلين كه حهزرهتى
عيساى مهسيح
پيغهمبهرى
خوايه، لهو
دهقانه:
(ژيانى ههميشهيت
ئهى خوا بو
ئهوهيه خهلكى
بزانى تهنيا
خواى حهقيقى
تويتو بهسو
مهسيح تو
ناردوته)(1).
ــــــــــ
1- أحمد
مصطفى
المراغى/ تهفسير
المراغى/
چاپى سيههم/
لاپهرهى 34.
ههروهها
ئينجيلى (مَرْقَص)
شايهتى ئهدات
تهنيا خوايهك
ههيهو، لهبهشى
(12)دا هاتووه:
(يهكيك له
نوسهرانى بهردهستى
عيسا پرسى
كرد يهكهمين
ئاموژگاريت
چيه بومان،
ههوهلين وهسيهتم
ئهوهيه:
گويت ليبيت
ئهى
ئيسرائيل: پهروهردگارمان
خوايهكى تاكو
تهنيايه..
ئينجا نوسهرهكه
وتى به عيسا:
زور باشت فهرمو
ماموستا، ههرچى
تو وتت ههقه،
چونكه خوا تهنيايهو،
هاوبهشى نيهو،
كاتيك مهسيح
وهرامى نوسهرهكهى
بيست كه
ئاقلانهبو،
روى تى كردو
وتى: تو له
جيهانى
روحانيهتو
مهلهكوتهوه
نزيكيت)(2) بهم
چهشنه
ــــــــــــ
2- ههمان
سهرچاوهى
پيشوو.
له تهوراتيشدا
وتراوه:
(من منم
خواو هيچ
خوايهكى
ديكه لهگهلما
نيه خوايهتى
بكات)(1).
ــــــــــــ
1- بگهريرهوه
بو (التوحيد
ونفي الشرك
في الزبور)،
وه له كتيبى
ئهشعيا 44: 6و8.
ئا ليرهوه
مروف سهرسام
ئهبى له
باوهرى سى
خوايى (التثليث)
ئيمروى
جيهانى مهسيحيهت،
واتا (باوك _
كور _ فريشته)
يان (الأب _
الأبن _ روح
القُدس) كه ههر
يهك لهم سى
كوچكهيه به
خوا ئهژميرنو،
ههروهها
عيسا به كورى
خواى له قهلهم
ئهدهنو،
ئهويش يانى
سيفاتى خوايهتى
تيايه، ئهم
ههلهشهييه
له كاتيكا
وتمان حهزرهتى
مهسيح خوى
به بهندهو
پيغهمبهرى
خوا زانيوهو،
بانگهوازو
جارى يهكتاپهرستى
له دونيادا
بلاو كردوتهوه.
جا بويه
گومانمان نيه
كه ئاقيدهى (سى
خوايى) حهزرهتى
مهسيح فهرمانى
بو دهرنهكردوهو
ئهو زاته
نيرراوى خوا
بوه وهكو سهرجهمى
پيغهمبهرانى
تر جارى (يهك
خوايى) ههلداوه
نهوهك (سى
خوايى)و، ئهمهش
وامان بو دهر
ئهخات كه ئهم
ئينجيلانهى
ئيمروكه لهبهر
دهستى خهلكه
له دواى حهزرهتى
مهسيح دهستى
ناحهزانو
ئاشوب گيران
ئالوگورى
كردوه به
گويرهى مهرامى
دلو ميشكى
تهسكى خويان.
ئهوهتا
ئيمرو دهيان
ئينجيلى
جوربه جورو
لهيهك
جياواز لهبهردهستى
خهلك ئهم
ديوو ئهو
ديوى پى ئهكرىو،
ئهم جوداييهو
زور بونى
ئينجيلى
جوربهجور گهورهترين
بهلگهيه كه
دهستكارى
كراونو دهس
ههلبهستن،
چونكه ئيمه
ئهزانين
خواى مهزن
يهك ئينجيلى
بو عيساى
كورى مريهم
ناردوه، ئهمما
زور بوونى
ئينجيلهكانى
ئيمرو ئهوهمان
بو ئهسهلمينن
كه هيچيان
بونى ئينجيلى
رهسهنى لى
نايهت، بهلكو
ههمويان له
پاش له دونيا
دهرچونى حهزرهتى
مهسيح
نوسراونهتهوه.
ميژوناسانو
ليكولهرهوهكان
كه خهريكى
كنهو پشكنين
بونه له
ئايينى مهسيحيهت.
شايهتى ئهدهن
دينى ئيستاى
مهسيحيهت
دينيكه كه (بولص)
چونى به خهيالا
هاتوه كوى
كردوتهوهو
نوسيويهتىو،
لهسهر
بناغهى پتهوى
ئهو تهوحيده
نيه كه حهزرهتى
مهسيح رهنگى
بورژاندوهو،
ههروهها ئهلين
ههستاوه (بولص)
ئايينهكهى
لهتهك
بيروباوهرى
رومانو
بودايىيهكاندا
شيلاوه بهيهكداو
ههويرهترشيكى
لى دروست
كردوه پىى ئهلين
(التثليث)
يانى (سى
خوايى) له
جياتى (التوحيد)
يانى (يهك
خوايى)و، ههروا
له ئاقيدهى
هينديهكانو
فارسهكانيش
كه شيركو (ثنوى)ن
يانى خواى
خيرو خواى
شهر، كهلكى
وهرگرتوهو،
سهرى له مهسيحيهتى
حهق
شيواندوه.
لهبهر
ئهمه ليكولهرى
بهناو بانگ (كولن
ولسون) ئهليت:
(ئهو دينهى (بولص)
دايتاشىو،
ناوى مهسيحيهتى
لينا، هيچ پهيوهندى
بهدهستوراتى
مهسيح (عيسا)وه
نيه)(1).
ـــــــــــ
1- كتيبى
سقوط الحضارة
له محمد
مجدوب گيراوهتهوه
مشكلات في
ضوء الاسلام
لاپهرهى 179_188.
ههر لهم
بابهتهوه (ويلز)
له پهرتوكى (ملخص
التواريخ)دا
ئهنوسى:
(حهزرهتى
مهسيح به
هيچ كلوجى
موژدهى به
ئاوهها مهسيحيهتيكى
وهكو ئيمروى
نهداوه، بهلكو
ئهمهئيشى (بولص)
بو، كه له ئهسكهندهريه
فيرى دهستوراتى
شيرك بوو،
ههستا
خواكانى سهردهمى
ديرينى
ميسريهكان
وهكو (ايرسو،
سيزايسو،
هورس)
ئالوگور كرد
به (الأب
والإِبن وروح
القُدس)(1).
ـــــــــــــ
1- له كتيبى
الهدى إلى
دين المصطفى،
وه كتيبى
الرحلة
المدرسية _البلاغى_
.
ئهمه له
لايهكهوهو
له لايهكى
تريشهوه
ئينجيلهكانو
تهورات كه
ئيمرو به دهست
خاوهنهكانيانهوهيه،
گهورهترين
تومهتو
گوناه
ئهدهنه پال
پيغهمبهرانى
خوا، چهشنى
داوين پيسىو
مهى خواردنهوهو
پاشقولدانو
فريودانو به
شيوهى دز
وجانهوهريك
له قهلهميان
ئهدهن نهك
ههر بو پيغهمبهران
ناشيتو
نالويت، بهلكو
بو مروقى
ساويلكهو
ساكاريش عهيبو
ناشيرينه، له
كاتيكدا ئهوان
باشترين خهلقى
خوانو، خواى
مهزن
كردونى بهسهرمهشقو
سهرتوپ،
تاوهكو
دونياى
مروقايهتى
چاويان تيبرن
له رهفتارو
ههلسو كهوتا،
جا پرسيار ئهمهيه،
خواى مهزن
چون داوين
پيسو ئارهق
خورو فيلباز
ئهكاته سهر
كردهو نمونه
بو بهندهكانىو،
بهمهشهوه
ناوهستى بهلكو
پىيان ئهلى
ئهوان چى ئهكهنو
چون ئهيكهن
ئيوهش
چاويان لى
ببرن.
خوينهرى
بهريز گوى
بگره ئهلين
چى:
ئهلين حهزرهتى
(لوط) (س) پيغهمبهرى
خوا ئارهقى
خواردهوهو
كاتيك سهر
خوش بوو له تهك
ههردو كچهكهيدا
جووت بو (ناموسيانى
شكاند): ئهمه
له (الاصحاح 19
سفر التكوين)
باسيان
كردوه، ههروهها
له (الاصحاح 11 _ 12)ى
سموئيلى دووهمدا
هاتوه كه
داود پيغهمبهر
لهتهك ژنى
سهركردهيهكى
سوپايى خويدا
به ناوى (ئوريان)
دهستى تيكهل
كردوه له ئهنجامدا
به دهستى ئهنقهست
ئوريانى
نارده ريزى
پيشهوى شهر
تا بكوژريتو
دهست بهسهر
ژنهكهيدا
بگريت، ئهم
كارهشى ئهنجامدا
له (اصحاح 38 سفر
التكوين)دا
هاتوه يهكيك
له كورانى
ياقوب به
ناوى (يههوداوه)
لهگهل ژنى
كورهكهى
خويدا كه
ناوى (ثامار)
بوو زيناى
كردو، ئهو
ژنه ئاوس بوو
دو فهرزهندى
ناشهرعى
هيناوه
دونياوه كه
ناويان (فارص)
و (زارخ) بوو،
ئينجيلى (متى)
ئهليت ژمارهيهك
له پيغهمبهرانى
بهنى
ئيسرائيل
توخمى (فارص)
ناوهكهنو،
لهوانه
داودو سولهيمانو
حهزرهتى
عيسا له
دايكهوه.
ئهو
ئينجيلانهى
لهبهر دهستايه
تهنانهت حهزرهتى
مهسيح خوشى
لهم تومهتو
تاوانه بهدهر
نهناوه، بهلكو
ئينجيلى (لوقا)
ئهلى: (مهسيح
ئارهق خور
بوه، بگره
ئارهق
خوريكى بهترهف)(1).
ــــــــــــ
1- ئينجيل
لوقا/
الاصحاح 11.
كهواته
ئيمرو له روى
زهوى دينيك
شك نابهين
بونى خوشى
تاقانهيى
خواى ليوه
دهرچيت جگه
له ئيسلام،
ئهو ئيسلامهى
كه پيغهمبهرانى
وهكو
ئيبراهيمو
موساو عيساو
موحهممهد
به بهندهى
خوا ناو ئههينىو،
هيچ پهرتوكيكى
ئاسمانيش لهبهر
دهستمانا
نيه بهبى دهس
تى وهردانو
دهستكارى
مابيتهوه
جگه لهو
قورئانهى كه
بو موحهممهد(ص)
هاتوته خوارهوهو،
موسلمانان لهسهر
تاسهرى
دونيادا تهنيا
يهك قورئان
ئهخويننهوه
پيتييك زيادو
كهمى نيه لهو
روژهوه
هاتوته خوارهوه
ههتا روژى
ئيمرومان.