|
موحهممهد موژدهى پيغهمبهرانه
خواى مهزن له قورئاندا ئهفهرمووى: (قولوا آمنّا باللهِ وما اُنزلَ إلينا، وما اُنزل إلى إبراهيمَ وإسماعيلَ وإسحاقَ والإسباطِ وما اُوتيَ موسى وعيسى وما اُوتي النّبيّون من ربّهم لا نفرّق بين أحدٍ منهم ونحن له مسلمون). (آل عمران/ 136) واته: (بلين باوهرمان به خوا هيناوهو بهوهى بو ئيمه (قورئان)و بو ئيبراهيمو ئيسماعيلو بو ئيسحاقو ئيسباط دابهزيوهو، ئهوهى بو موساو عيسا هاتوته خوارهوهو، ئهوهى خوا ناردويهتى بو تهواوى پيغهمبهرانى، ئيمه هيچ جياوازيهك دروست ناكهين له نيوانيانداو فهرمانهكانى خوا لهسهر چاومان دائهنيين). ئهو كهسهى ميژووى پيغهمبهرانو پهيامه ئيلاهيهكان بداته بهر باسو وردبونهوه، ئهبينى گشتيان لهسهر ريبازيكنو ئامانجيكيان ههيه، ئهو ئامانجهش ئهوهيه كه خواى مهزن به خهلكى دونيا بناسيننو، رهوتى مروقايهتى بهرهو لاى خوا بچهرخيننو نيعمهته جوراوجورهكانى خوا لهبهرچاو بگرن، ههروهها ريكخستنى كاروبارى ژيانيان. پيغهمبهرانى خوا ههمويان پهيامهكانيان به جوريكى شياو ئهنجام داوهو، گشتيان ههر يهك بانگهوازيان بوه، ئهوا لهبهر ئهم هويانه ژمارهيهكى زور له پيغهمبهران هاتون بو ناو خهلك: 1ـ لهبهر ئهو شيواندنو دهستكاريهى ئهكهويته ناو پهيامه ئيلاهيهكانهوه له لايهن خهلكهوه، جا بويه پاش تيكچونى باوهرى تهوحيدى لهههر قوناغيكى ژيان خوا پيغهمبهريكى تازهى ناردوه تاوهكو ههلهكانيان راست بكاتهوهو شهرعو ئاقيدهى ئيلاهى له ژهنگو دورنجى روژگار پاك بكاتهوه. 2ـ زولمو زورو دوركهوتنهوه له خوا: لهبهر ئهوهش خوا پيغهمبهران ئهنيريت تا پهلهكانى پيسىو گلاوى له لهشى گهوهرهى مروقايهتيدا دهستنيشان بكات، ئينجا ئهو پهله گلاوه يان پاك بكريتهوهو يان داببريت له كومهلگاى ئينسانى. 3ـ شهريعهتو ياساكانى كومهلى مروقهكان كهم كهم پهلو پو دهرئهكاتو به گويرهى پيگهيشتنو تيگهيشتنى خهلك سيرايهت ئهكات، بويه ئهحكامهكانى دينى ئيلاهى كه چاره سهرى گيروگرفتهكانى مروقايهتى ئهكات لهسهردهميكهوه بو سهردهميكى تر فهرقى بوه، ههتا ئهو كاتهى ئيسلام وهكو شهريعهتيكى بهربلاو هاته خوارهوه، ئيتر لهوهودوا هيچ حوكميكى ئيلاهى قابيلى ههلوهشاننهوهو پهك خستن نيهو، بو تهواوى دونياو لهههمو ساتو كاتيكدا ئهشيتو تهنگو چهلهمهكانى مروقى هاوچهرخو دواروژ چاره سهر ئهكات، جا بويه ئيسلام ئينجيلو تهوراتيش موژدهى پهيا بونى له ژير دهستى موحهممهد داوه به دونياو، حهزرهتى عيسا پهيرهوانى خوى بو باوهر كردن به ئيسلامو موحهممهد (ص) هانداوه.. قورئانى پيروز به ئاشكرا رونى كردوتهوه كه حهزرهتى موحهممهد(ص) موژدهى پيغهمبهران بوه له تهوراتو ئينجيلاو، له زهمانى هاتنه خوارهوهى ئايهتهكانى قورئان حهزرهتى موحهممهد بروبيانوى يههوديهكانو مهسيحيهكانى پى ئهبرى، ئهوان پييان نهئهكرا حاشا له چتيك بكهن له پهرتوكه ئاسمانيهكانى خويان تومار كراوه.. بزانه قورئان چون ئهو راستيه باس ئهكات: (النّبيّ الأُمَّيّ الذي يجدونه مكتوباً عندهم في التّوراة والإِنجيل). (الأعراف/157) واته: (.. ئهو پيغهمبهره نهخوينهواره كه ئهيبينن (فهلهو جولهكه) نوسراوه ناوونيشانى له تهوراتو ئينجيلا). (وإذ قال عيسى ابن مريم يا بني إسرائيل إنّي رسول الله إليكُم مصّدقاً لما بين يديَّ من التوراة والإنجيل ومبشِّراً برسولٍ يأتي من بعدي اسمه أحمد، فلمّا جاءهم بالبيّنات قالوا هذا سحرٌ مبين). (الصف/6) واته: (كاتيك عيساى كورى مريهم وتى: ئهى نهوهكانى ئيسرائيل من نيرراوى خوام بو لاتان هاتومو، من باوهرم به تهوراتو ئينجيل ههيه كه لهبهر دهستانايهو، موژدهى پيغهمبهريكتان ئهدهمى له دواى من ديت ناوى (ئهحمهد)ه، بهلام كاتى موحهممهد ئهم نيشانانهى بو رون كردنهوه بروايان پى نهكرد وتيان ئهمه جادويهكى رونو ئاشكرايه). ههروهها چهندين دهقو باس له تهوراتو ئينجيليش وهرگرين ئهوه ئهسهلمينن كه حهزرهتى موحهممهد دوا پيغهمبهرى خوايه بو جيهانى مروقايهتى.. ئهمهش ههنديكن لهو دهقانه: له تهورات لهبهشى (33) ديرى دووهمىدا هاتوه: (خوا له دهشتى سيناوه هاتوهو، له كيوهكانى فهلهستين (ساعير) تيشكى ههلهاتو، له كيوهكانى (فاران) سهرى ههلداو، له تهكيا (10) ههزار خواناس پهيابو، به دهستى راستيهوه ياسايهكى ههلگرتبو). لهم وشانهى سهرهوهى تهورات روناكى خواى مهزنى شوبهاندوه بهتيشكى خور كه له بيابانى سيناوه (صحراء سيناء) كهوتوته رى، تا له كيوهكانى فهلهستين روناكى داوه، بهلام به تهواوهتى شهوقى له كيوهكانى (فاران) داوهتهوهو، ئهو كاته روناكى خوا لهگهل دهههزار خواناسا ئهبىو بهدهستى راستى شهريعهتيكى ههلگرتوه. ئهوهى شايانى باسه هيچ ئيسرائيليهك تهنانهت حهزرهتى مهسيحيش پهيوهنديان به كيوهكانى (فاران)هوه نيه، چونكه هاجهرو ئيسماعيل له دهشتاييهكانى (بئر السبع) هاموشويان كرد، تا له دواييدا له كيوى (فاران) نيشتهجى بون. (فاران) دهشتو بيابانى شارى مهككهيه كه حهزرهتى موحهممهدى ليوه هاتوته دونياوهو ههروهك ميژوو باس ئهكات موحهممهد(ص) بو كه دهههزار جهنگاوهرى لهگهلدا بو له كاتى رزگار كردنى شارى مهككه له چنگى سوپاى شيرك. له ئينجيلى (يوحنا)دا هاتووه: (ئهگهر ئيوه منتان خوش ئهوى وهسيهتهكانم بگرنه گوىو، من له باوك (خوا) ئهپاريمهوه كه (بارقليط) بنيريت له دواى من تا ههميشه له گهلتانا بى). (ئينجيل يوحنا/ اصحاحى/ 14 ديرى/ 15) (ههر كاتى (بارقليط) هات بولاتان كه من ئهينيرم له لايهن باوهكهوه دى ئهو شايهتى لهسهر من ئهدات..). (ئينجيل يوحنا/ اصحاح 15/ ديرى 26) (بهلام من قسهى ههقتان بو ئهكهم، باشتره كه من دهرچم له ناوتان، چونكه من دهرنهچم بارقليط نايهت، بهلام ئهگهر بچم ئهوتان بو ئهنيرمو، كاتيك ئهو هاتو من رويشتم دونيا ئهكاته سى بهشهوه گوناهكارانو، چاكهو، ديانهت، ئهمما گوناهكاران چونكه باوهر به من ووهسيهتهكانم ناكهن، چاكهش ئهوهيه من ئهروم بولاى پهروهردگارم ئيتر نامبينن، ئهمما ديانهت ئهوهيه چونكه ئهو سهركردهى ديندارى ئهم جيهانهيه. من قسهم زورهو ئيش زوره پيتان بليم، بهلام ئيستا تاقهتو تهواناى ههلگرتنى ئهو قسهو ئيشهتان نيه، ئهمما كاتى (روح الحق) هات، ئهو ههرچى حهقه پيشانتان ئهدات، چونكه له خويهوه قسه ناكات، بهلكو چى ببيسيت پيتان ئيژيتو، ههوالهكانى دواروژتان (قيامهت) بو باس ئهكاتو، بهمه ريز له من ئهنيت، چونكه ئهوهى به من درابو ئهدريته دهس ئهوو ئاگادارتان ئهكات). (ئينجيل يوحنا/ اصحاحى/ ديرى 15ـ16) له راستيدا وشهى (بارقليط) كه وشهيهكى يونانيه ئهگهر بهوردى ليكى بدهينهوه ماناى (ئهحمهدى) عهرهبى ئهگريتهوهو، ئهمهش لهگهل قورئاندا دهقاو دهق يهك ئهگريتهوه كه ئهليت: (وإذ قال عيسى ابن مريم يا بني إسرائيل إنّي رسول الله إليكم مصدّقاً لما بين يديَّ من التّوراة والأنجيلِ ومبشراً برسولٍ يأتي من بعدي اسمه أحمد..). (الصف/6) ههميسان ئهوهى له ميژوو وردببيتهوه ئهزانى كه موژده دانى حهزرهتى مهسيح به هاتنى پيغهمبهريك له پاش خوى راستهقينهيهكى بهلگه نهويسته له لاى مهسيحيهكان له دواى سهردهمى حهزرهتى مهسيح (س)و له پيش هاتنى ئيسلام، ميژونوسى وهك (وليم مور) ئهگيريتهوه: كه ههنديك له خواناسانى مهسيحيى له پاش حهزرهتى مهسيح (س) ئيدعاى كردوه كه ئهو (بارقليط)هى مهسيح موژدهى پيداوه ئهوهو، زور خهلكيش كهوتونهته دواىو باوهريان پيكردوهو.. ئهمهش ئهوه دوپات ئهكاتهوه كه مهسيحيهكان چهند سهده پيش له هاتنى ئيسلام چاوهريى پيغهمبهرى چاوهروان كراوو موژده دراو بون، تا ئهم باوهره ههندى كهسى هانداوه ئهو ههلو مهرجه بقوزيتهوه بو بهرژهوهندى خوىو ئيدعاى پيغهمبهريتى بكات، لهوانه پياويك به ناوى (منتسى) كه پياويكى ئايينى بو له سالى 187 ز ئيدعاى كرد كه ئهو پيغهمبهرهيه حهزرهتى مهسيح نيشانهكانى باس كردوهو، خهلكيكى زوريش شوينى كهوتو، ئهمهش له خويدا نيشانهى ئهوهيه مهسيحيهكانى سهدهكانى ههوهل ئهيانزانى كه (بارقليط) مروقيكى ئاساييه نهفريشتهيهو نههيچ، چونكه ههندى له قهشهكان وشهى (بارقليط) بهجبريل حسيب ئهكهنو، ئهلين له دواى مهسيح حهزرهتى جبريل هاتوهو قوتابيانى فيرى گشت زوانهكانى جيهان كردوه!! بهم چهشنه بو ههموو ويژدان دارو پشكينهريكى حهقيقهت دهرئهكهوى كه موحهممهد (ص) موژدهى پيغهمبهرانو چاوهروان كراوى نيرراوانى خوا بوهو، هيواى چاككردنى بهرهى ئادهميزاد بوه، تا له تاريكايى وشهوهزهنگى دونيا بهرهى ئاسويكى رون رينوينيان بكات، بويه موژدهى هاتنيان ئهدا. و لهبهر ئهمهشه موحهممهد (ص) ئهفهرموى: (أنا دعوة أبي إبراهيم وبشارة عيسى عليه السلام). واته: (من بانگهوازى ئيبراهيمى باوكمو موژدهكهى عيسا بوم (س)). ئهمه سهرهتاى ريگايهو، لهسهرمانه ههلبژيرين.. ئهمما ئيمه ئيسلاممان ههلبژارد، دينى حهقو ئاشتى لهسهر بناغهى دهليلو ئهقلو بهلگهو.. ئهمما غهيرى خومان ئيمه بانگيان لى ئهكهين بو يهكتاپهرستىو ههلبژاردنى دينى حهق كه شوينى كهوتوين.. وسلاو لهوه بى كه شوينى رينوينى ئهكهويت. (والحمدُ للهِ ربّ العالمين)
|
|||||
|
|